زمان له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-05-09:55:00 - کۆدی بابەت: 2951
زمان له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای زمان لە خەودا کردووە . 

زمان له‌ خه‌وندا

زمان له‌ خه‌ودا ئاشكراكردنی نیه‌تی خاوه‌ن زمانه‌كه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕو ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا ببیێت زمانی ببڕن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كاتی به‌رگری كردن له‌ خۆی زمانی ده‌به‌سترێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی پانی و درێژی زمانی زیادی كرد ئه‌وا له‌كاتی شه‌ڕو به‌رگری كردندا زمانی پاراو ده‌بێت و به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ ده‌بێت .


سەرچاوەکان

63 بینین