چارەسەری پلازما

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-12-18:54:00 - کۆدی بابەت: 13527
چارەسەری پلازما

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری پلازما (بە عەرەبی: علاج بالبلازما، بە ئینگلیزی: Dermapin or PRP) بریتییە لە بەکارهێنانی پلازمای خوێن بۆ هاندانی گەشەی خانەکانی پێست کە پێست جوانتر و ناسک و  ڕوونتر دەکاتەوە.

سوودەکانی 

  • کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی ڕووخسار.
  • یارمەتی پڕبوونەوەی شوێنەواری زیپکە دەدات.
  • هانی گەشەکردنی خانەی تازە دەدات.
  • توندکردنەوە پێست.
  • ڕەشی ژێر چاو و چرچی دەوری چاوت کەم دەکاتەوە.
  • یارمەتی زیادبوونی  کۆلاجین دەدات.
  • چارەسەرەی پەڵەی دەم چاو دەکات.
  • یارمەتی دووبارە گەشە کردنەوەی پێست و بەرەوپێشبردنی تۆنی پێست دەدات.
  • چارەسەری ئەو کێشانە دەکات کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست بووە.

تێبینی گرنگ

  • کاریگەری ئەمنێتەوە بۆ ماوەی نزیکی ساڵ و نیو بۆ دوو ساڵ، بەڵام درەنگتر کاریگەری دەرئەکەوێت بەراورد بە بۆتۆکۆس، پلازما نزیکی سێ مانگی ئەوێت تا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت هەرچی بۆتۆکسە کاریگەرییەکەی ڕاستەوخۆیە. بۆیە دکتۆرەکانی پێست پێشنیار ئەکەن لە ساڵیکدا کە ئەنجامت دا دووجار دووبارەی بکەیتەوە، چونکە خوێنی کەسەکە خۆیەتی زیانی کەمی هەیە بەراورد بە بۆتۆکس.
  • پلازما بۆ بەهێزبوونی قژ و بۆ چارەسەری دژەهەڵوەرین و دژە کرێشک بەکاردێت.
  • پێوستە لەژێر چاودێری دکتۆر بکرێت، ئەو ئەزانێت سوودی بۆت هەیە و بە شێوازیکی زانستی ئەکرێت.


سەرچاوەکان



153 بینین