بۆچی دەپژمین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-21:57:00 - کۆدی بابەت: 2993
بۆچی دەپژمین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی دەپژمین؟

باس و ئەفسانەی زۆر لەسەر پژمین هەیە، لای هەندێک لە گەلان پژمین هێمایە بۆ بەختێکی باش و هەندێک گەلی تر بە نەحس و شومی دادەنێن. 
هەندییەکان وای دادەنێن پژمین لە بەردەم ئەو کەسانەی ماڵ بەجێ دێڵن و لە ماڵ دەچنە دەرەوە نیشانەی شومییە. ڕۆمانییەکانیش باوەڕیان وابووە بە پژمین گیانە شەرەکان ڕاودەنێن. خەڵکی سەرەتایش بڕوایان وابووە پژمین نیشانەیە بۆ نزیک بوونەوەی مردن. کاتێک کەسێک دەپژمێت ئەوانەی لە دەورین پێی دەڵێن (رحمک اللە).
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لایەنە زانستییەکەی پژمین وەڵامدانەوەیەکی خۆڕەسە، لە کاتی وروژاندنی لایەکانی پەردەی چڵمی لوتدا. ئەوەش کاتێک ڕوودەدات کە توشی سەرمابوون دەبین. هەروەها دەشێت ئەو تەنە نامۆیانەش دروستی کەن کە دەچنە ناو لوتەوە. تەنانەت حەسیاسیەش دەشێت ئەو وروژانە دروست بکات.
پژمین هەوڵێکە لاشە پێی هەڵدەستێت بۆ دەرکردنی تەنە وروژێنەرەکان و ڕزگاربون لێیان. هەروەها هەندێک جار دەماری چاو بەهۆی تیشکی زۆر تیژەوە پژمین دروست دەکات. لە کاتی پژمین دا هەموو گیان تووشی موچڕکە دەبێت.
لەبەر ئەوە ئەو هەوایە بە خێرایی ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەردەچێت بۆیە هەموو گیان دەلەرزێتەوە و چاویش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەخرێت و دوای پژمین لاشە دەبوژێتەوە. هەندێک کەس (توتن) دەکەنە لوتیانەوە بۆ ئەوەی بپژمن. بەڵام ئەمە زۆر زیان بە لاشە دەگەیەنێت.


سەرچاوەکان



895 بینین