ئایا سمۆرە دەتوانێت بفڕێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-20:45:00 - کۆدی بابەت: 3046
ئایا سمۆرە دەتوانێت بفڕێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا سمۆرە دەتوانێت بفڕێت؟

سمۆرە گیاندارێکی ئاساییە و لە هەموو شوێنێکی دونیادا هەیە، جگە لە ئوستڕالیا نەبێت. لە ناو باخچەکان، لە نزیک داران. سمۆرەکان شێوەیان زۆرە، هەندێکیان لاشەیان هێندەی پشیلەیەک گەورەیە و هەندێکی تریان بەقەد لاشەی مشکێک بچووکە.
بە شێوەیەکی گشتی سمۆرە دەکرێتە دوو کۆمەڵەوە. سمۆرەی زەوی و سمۆرەی دار. سەرەڕای ئەو دوو جۆرە سەرەکییە جۆری سێیەمیش هەیە، کە بە سمۆرەی فڕیو دەناسرێت.
سمۆرەی فڕیو پەردەیەکی هەیە لە پەڕەشوت دەچێت و پەیوەستە بە دەست و قاچەکانی پێشەوە و دواوەی. کاتێک قاچەکانی بڵاو دەکاتەوە پەردەکە وەکو باڵی بەلەمی شیراعی لێ دێت. کە یارمەتی دەدات لە هەوادا بفڕێت. کاتیک دوژمنەکانی وەکو کوندەپەپوو هێرشی دەکەنە سەر لە کاتی فڕیندا. زۆر بەخێرایی دەگەڕێتەوە سەر دارەکەی تا خۆی تیادا بشارێتەوە. تا ئێستا (٣٥) جۆر سمۆرەی فڕیو دۆزراونەتەوە، کە لە ئەمریکای باکوور و ئەفریقیا و ئەوروپا و هەندێکی شوێنی ئاسیادا هەن. بەڵام زۆر بە دەگمەن مرۆڤ دەیانبینێت، چون بە ڕۆژدا دەخەوت و بە شەوان ڕاو دەکەن. سمۆرەی فڕیو لاشەی بە موویەکی نەرم داپۆشراوە و، درێژییەکەی لە نێوان ٨-٦٠ سانتیمەتردایە. جلە لە کلکی. لەسەر داران دەژی و خواردنیشی گوێز و بادەم و میوە و مێروولە و مەوادە ڕووەکیەکانە. بە پێچەوانەی سمۆرە ئاساییەکانی ترەوە بە دەگمەن دادەبەزنە سەر زەوی. ئاژەڵی شەوانن و بە واتا دەتوانن زۆر بە ڕوونی لە شەودا ببینن. هەروەها دەتوانن تا بەرزی ٦٠ مەتر بە داراندا هەڵبەزن.


سەرچاوەکان



1192 بینین