مێژوو و جۆرەکانی کلێنکس

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-05-14-18:40:00 - کۆدی بابەت: 12906
مێژوو و جۆرەکانی کلێنکس

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مێژوو و جۆرەکانی کلێنکس (بە ئینگلیزی: History and Types of napkins، بە عەرەبی: تاريخ وأنواع المناديل) کلێنکس و دەستەسڕ بریتین لە پارچەیەکی سەفەری کە بەکاردەهێنرێن بە مەبەستی پاککردنەوە. لە سەردەمی هاوچەرخدا بەکارهێنانی کلێنکس بۆتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە و بابەتێکی ئاسایی، بەڵام بۆ ڕۆژانێک ئەوە داهێنانێکی گەورە بووە و خەڵک بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پێشکەوتنی بوون تا بتوانن بە ئاسانی بەردەست بێت بۆیان و بەکاریبێنن.

مێژووی دەستەسڕ لە هەویرێکی نەرمەوە بۆ کاغەز

سپارتەکان لە یۆنانی کۆن داهێنەری هەویری نەرم بوون بۆ پاککردنەوەی دەست لە کاتی نانخواردن. لەو سەردەمەدا هەموو شتێکیان بە دەست دەخوارد ئەوەش بووە هۆی بەکارهێنانی باوی هەویرێکی نەرم بۆ پاککردنەوەی پەنجەکان، کە پێی دەگووترا ئەپۆماگدالی.

مێژوونووسان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پەڕۆی سەر مێز و دەستەسڕ نەناسرابوو، لە جێگەی ئەم دووانە هەویرێکی نەرم بەکارهاتووە، کە پەنجەکانی لەسەر دەشۆردران. شوێنەوارناسی سەدەی نۆزدەهەم هوگۆ بلومنەر لە کتێبی (ژیانی ماڵەوەی یۆنانییە کۆنەکاندا) ڕوونی دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ئاهەنگە گەورەکاندا هەندێکجار خاولی و ئاو بۆ دەستشۆردن لە نێوان ژەمەکاندا دەدرا و هەمیشە لە کۆتایی هەر ژەمێکدا ئەمە دەکرا. بەکارهێنانی پەنجەکان بۆ خواردن ئەمەی کردبووە شتێکی پێویست. هەروەها ڕۆمەکان دوو جۆر قوماشیان بۆ مەبەستی پەیوەست بە دەستەسڕ ناساند:

  • سوداریۆم کە جۆرێکە لە لۆکەی شێدار بۆ دەموچاو.
  • ماپا کە قوماشێکی گەورەیە بۆ خواردن لەکاتی پاڵکەوتن بەکارهاتووە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشبوون و لەسەرجێگا بوون.

کاغەز کە دەوترێت لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە، یەکێک لە سەرەتاییترین بەکارهێنانەکانی وەک دەستەسڕ لە سەدەی دووەمی زایینیدا دۆزرایەوە، بەپێی توێژەران جۆزێف نیدهام و تسێن تسوین-هسوین، کە نووسیویانە دەستەسڕەکان کۆکراونەتەوە بۆ شێوەی چوارگۆشە و دواتر لە ناوەوەی ئەو سەبەتانە هەڵیانگرتوون کە کوپی چای تێدابووە.

بێگومان سەدەکانی ناوەڕاست شێوازێکی هەبوو بۆ دووبارە قەبارەدانان بە شتەکان. تا ماوەیەکی زۆر لە ئەورووپا لە ڕاستیدا بە هیچ شێوەیەک دەستەسڕ نەبوو. خەڵک دەست و دەموچاویان بە نان و کراسەکانیان و هەرچییەکی تر لە دەوروبەریان بوو دەسڕییەوە. لە کۆتاییدا دەستەسڕەکان بە شێوەیەکی گەورە گەڕانەوە و هەوایەکی فۆرماڵیزمی بۆ زۆرێک لە شوێنەکان زیاد کرد بە تایبەتی وەک جۆرێک لە پەڕۆی مێز کە پێی دەوترێت سەرنەپ، کە ئەوانەی پێگەیەکی بەرزیان هەبوو لە شوێنی مێزەکانیان دادەنرا، بەڵام ئەم قوماشانە لە کۆتاییدا توانیان بچنە شوێنی کەمتر فەرمی و هەموو کەسێک بتوانێت بەکاریان بێنێت.

خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە بۆ ڕۆڵی دەستەسڕ لە ڕاستیدا لەوانەیە کاتی هاتنە کایەی چنگاڵ بووبێت. لە چاپێکی ساڵی ١٨٨٧ی گۆڤاری Good Housekeeping، نووسەر ئەلبێرت ئایلمەر ئاماژەی بەوە کردووە چنگاڵ کە ماوەیەکی زۆری ویست تا لە ئەورووپادا قبوڵکرا، وایکردووە دەستەسڕ کەمێک کەمتر پێویست بێت بۆ زۆربەی ژەمەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەڵام هێنانەکایەی چنگاڵەکە بووە هۆی ئەوەی خواردن ببێتە پرۆسەیەکی پاک و خاوێنی، بەتایبەتی بە پێچەوانەی ڕابردوو کە خواردن بە دەست دەخورا” کە دەستەسڕ چیتر وەک شتێکی بەکارهێنان زەمینەی خۆی نەگرت، بەڵکو تەنیا بوو بە شتێکی ڕێوڕەسم، ئەو ڕوونیشی كردەوە. "دەرکەوت کە بە کەمێک وریاییەوە، مرۆڤ دەتوانێت لەسەر مێز نانبخوات بەبێ ئەوەی پێویستی پاککردنەوەی دەستەکانی هەبێت."

سەبارەت بە دەستەسڕی کاغەزی، ئەوانە تا کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم وەک پیشەسازییەک گەشەیان نەکرد. بەهۆی یارمەتی بازاڕی ژاپۆن لە ساڵی ١٨٨٧ دەستی پێکرد، کاتێک (دەستەسڕی سەر مێز بۆ دیاری)لە بەریتانیا بەرزبووەوە، بەتایبەتی لە بەریتانیا دوای ئەوەی کۆمپانیای بەریتانی جۆن دیکنسۆن لیندەد دەستەسڕی ڕازاوەی لە ژاپۆن بەدەستهێنا، لۆگۆ و زانیارییەکانی دیکەی پەیوەست بە بازاڕکردن لە سەرەوەی پاکەتەکە چاپکرد و کردیان بە بابەتی دیاری.

بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیفیمێرا، لەو سەردەمەدا دەستەسڕ کەمێک سەیر بوو و تێکەڵەیەک بوو لە نامۆیی و ناسکی و لە خام دروست دەکرا. نووسەر مۆریس ڕیکاردز ڕوونیکردۆتەوە زۆربەی دیزاینەکانی سنوورەکان تاڕادەیەک تایبەت بوون، بەڵام چاپکردنەکان بە شێوەیەکی باو سەرەتایی بوون. 

بەڵام دەستەسڕەکان تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی ناوبانگیان، وەک بەڵایەکی خواردنی فەرمی سەیر دەکران. لە ستوونی سیندیککراودا لە ساڵی ١٨٩٦، هێلین تۆمپسۆن لە گۆڤاری بروکلن ئاماژەی بەوە کردووە کە پێی وایە داهێنانی ئەم جۆرە دەستەسڕانە هیچ بایەخێکیان نییە و وەکو بابەتێکی زیاد و ناتەندروست سەیریان دەکات لەدوای ساڵانی ١٩٠٠ دەستکراوە بە دروستکردنی دەستەسڕی سەفەری بۆ بازرگانیکردن و فڕۆشتنی لە مارکێت و بازارەکاندا و بە هەمان شێوەش خاولی بەکارهێنراوە بۆ شوێنی دەستشۆرەکان.

جۆرەکانی دەستەسڕ و بەکارهێنانیان

بوونی دەستەسڕ لە ماڵەوە و شوێنە گشتییەکان بە تایبەت لە چێشتخانەکان یارمەتییەکی گەورەیە بۆ خەڵک کە بتوانن بە ئاسانی خواردن بخۆن و بە پاکی و ئاسوودەیی بمێننەوە. حەوت جۆری نووشتاندنەوە و ڕێکخستنی دەستەسڕ و کلێنکس هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی جیاوازیان:

یەکەم: Full-fold Dispenser Napkin
بە شێوەی گەورەی تەواو: ١٦.٧سم پان، ١٣.٣سم بەرز

  • تایبەتمەندی ڕووبەرێکی فراوانی هەیە
  • مژینی کوالیتی بەرز پێشکەش دەکات
  • زۆر باشە بۆ بەکارهێنان لە نزیک شوێنی بەهاراتەکان لە بەشی چێشتخانە.

دووەم: Side-fold Dispenser Napkin
نووشتاندنەوە لە یەک لاوە: ١٦.٧سم پان، ١٢.٦سم بەرز

  • تایبەتمەندی ڕووبەرێکی فراوانی هەیە
  • بە شێوەیەکی باو لە مێزی ژووری نانخواردن یان چێشتخانەی کۆشکەکان بەکاردێت
  • شێوازی کلاسیک بۆ هەر بەکارهێنانێک گونجاوە

سێیەم: Low-fold Dispenser Napkin
کلێنکسی نووشتانەوەی لای بەرز: ٩.٢سم پان، ١٢.٧سم بەرز

  • بەشی نزم هەڵواسراو و ئاسانە بۆ بەکارهێنان و ڕاکێشانی لەناو بۆکسی کلێنکس.
  • زۆر گونجاوە بۆ بەکارهێنان لەسەر مێزەکان لە نانخواردن و چێشتخانەکان.

چوارەم: Mini-Fold Dispenser Napkin
کلێنکس بە شێوەی نووشتاندنەوەی بچوک: ١٦.٧سم پان، ٩.٦سم بەرز

  • قەبارەیەکی کەمی هەیە
  • زۆر باشە بۆ گرتنی کوپی قاوەی گەرم لەکاتی ڕۆشتن لە قاوەخانەکاندا.

پێنجەم: Tall-fold Dispenser Napkin
نووشتاندنەوەی کلێنکسەکە بە شێوەی باریک و درێژ: ٩.٢سم پان، ١٧.٥سم درێژ

  • بە شێوەیەکی باو لە دوکانەکانی پیتزادا دەبینرێت
  • زۆر باشە بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە دەستگەیشتنێکی خێرایە بە کلێنکسێکی باش

شەشەم: Inter-fold Dispenser Napkin
١٦.٧سم پان، ٩.٢سم درێژ: بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هەر دانەیەک بە دانەی دوای خۆیەوە بەستراوە بەمەش ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر دەکات، لەبەر ئەوەی گەورە و پانە بە ئاسانی دەتوانیت پاککردنەوە ئەنجام بدەیت و پاشەکەوتی تێچووی جۆرێکی تر بدەیت.

حەوتەم: Roll Dispenser Napkin
کلێنسکی لوولەکی

  • هەمەجۆری لە قەبارەدا
  • بەشێوەی دانەدانەیە 
  • بەکارهێنانی زۆر گونجاوە بۆ ئەو شوێنانەی بەکارهێنانی خێرای هەیە وەک (توالێت، سەر مێزی کۆبونەوە، سەرکەوەنتەر، هتد).

ئەستووری کلێنکسەکان

ئەستووری کلێنکسەکان جیاوازە و هەر جۆرێکیشیان بۆ مەبەستێکی تایبەت بەکاردێت:

یەک چین: بۆ کاری پاککردنەوەی خێرا بەکاردێت و تێچووی کەمی هەیە.

دوو چین: لە کلێنکسی یەک قات بەهێزترە و بۆ کاری پاککردنەوە باشترە و مادەی مژینی پیسییەکانی زیاترە.

سێ چین: لە هەردوو جۆرەکەی پێشوو باشترە و ئەستوورییەکی زۆری هەیە، لە نرخدا گرانترە بەڵام خەڵک زۆربەی کات جۆری دووەم بەکاردەهێنێت.

بە شێوەیەکی گشتی کلێنکسی بەکارهێنانی ڕۆژانە ڕەنگی سپییە و ئەوانەشی کە بۆ دیاری و ڕازاندنەوە بەکاردێن ڕەنگاوڕەنگن جگە لەوانەش ڕەنگی بێجی و قاوەیی کاڵ هەیە کە دەگمەنن و نرخیشیان گرانترە لە کاغەزی تەواو دروستدەکرێن و بۆ ڕازاندنەوەی شوێنی چێشتخانە بەناوبانگ و گرانبەهاکان بەکاردێن.


سەرچاوەکان



4301 بینین