ئایا قرش مرۆڤ دەخوات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-21:26:00 - کۆدی بابەت: 3049
ئایا قرش مرۆڤ دەخوات؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا قرش مرۆڤ دەخوات؟

زیاتر لە ١٥٠ جۆر ماسی قرش هەیە، هەندێکیان زۆر دڕندە و زیان بەخشن و بەڵام زۆربەیان بێ زیانن!
قرش لە زۆر ڕووەوە لە ماسی جیاوازە، ماسیەکانی تر بە پەردەیەکی جوڵا و سەری ڕیشوەکانی گیراوە. بەڵام قرش پێستەکەی شەق شەقە، بڕبڕەی پشتیشی لە بری ئێسقان لە (غچاریف) پێکهاتووە. دانەکانیشی هەروەها لە شتە نایاساییەکانە لە ماسیەکاندا. ماسی قرش (نتوائت) هەڵتۆقیوی دانی نزمی هەیە بەڕێز لە پوک و دەمدا، لە جیاتی دانی راستەقینە ئەو پێستەی تەڕی لە هەڵتۆقیوە دانیەکانی لێوە دەردەچێت زۆر بە لەسەرخۆ و بەرە و دەرەوە گەشە دەکات. کە لەگەڵ خۆیدا ڕیزێک هەڵتۆقیوی دانی هەڵ دەگرێت، هەر کە ڕیزێک لە دانەکانی کەوتن لە شوێنیدا چینێکی تر دەڕوێتەوە. دەمی قرش لە دیوی خوارەوەی سەرەوەیەتی، کاتێک شت دەخوات دەمی بۆ خوارەوەیە بۆیە ناچارە خۆی بە پشتدا بخات بۆ ئەوەی نێچیرەکەی بگرێت یان خواردنێک بخوات لەسەر ئاو. قەبارەکانی قرش جیاوازن لە نێوان ٣٪ و ١٥٪ مەتر دان. زۆربەی جۆرەکانی قرش بێ ئازارن وەکو ئەوانەی دەکەونە شوێنی کەشتیەکان، تەنانەت ماسیەکانیش لێیان ناترسن. باڵام دوو جۆریان هەیە کە زۆر مەترسیدارن، یەکێکیان ناوی (قرشی پڵنگە) لە ئاوی ئیستوائیەکاندا دەژی کێشی دەگاتە ٢٧٠ کیلۆگرام. قرش دەتوانێت شێری دەریا قوت بدات وا زانراوە لەسەری کە هێرش دەکاتە سەر مرۆڤ. بەڵام گەرەترین ماسی قرش کە مەترسیدار بێت قرشی (سپیە) کە درێژیەکەی دەگاتە ١٢ مەتر، زۆرترین جۆری قرشیەکە مەترسی دەخاتە دڵەوە. لە خواردنی مرۆڤدا دوو دڵی ناکات، هەروەها ئەوەشی لەسەر زانراوە کە بە یەک پارو شێری دەریا قوت دەدات. ئەوەی کە سەیرە گەورەترین جۆری قرش  بێ زیانە ئەویش ( قرشی نەهەنگە) کە ١٥ مەترە درێژ دەبێت کێشی دەگاتە ١٨ تەن. خواردنیشی لەسەر ئەندامە بچوکەکانە دەرهاتە دانیەکانیشی ٣٠ میلی مەترنیە.


سەرچاوەکان



1423 بینین