قەوزە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-11-22:18:00 - کۆدی بابەت: 3112
قەوزە
ڕووەک

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- زۆرجار ڕووەکێکی بچووک شێوەیەک لە بەڕەی سەوز لەسەر زەوی دروست دەکەن، زۆربەی ئەو ڕووەکانە ...

ناوه‌ڕۆك

قەوزە

زۆرجار ڕووەکێکی بچووک شێوەیەک لە بەڕەی سەوز لەسەر زەوی دروست دەکەن، زۆربەی ئەو ڕووەکانە قەوزەن. بەڵام قەوزەکان نە ڕەنگیان هەیە و نە گوڵ. بەڵکو ڕیشاڵێکیان هەیە لەسەر گڵ یان لە ناو گڵدا دەڕوێن. کە ئاو و مەوادی نائەندامی (کانزایی) لە گڵەوە دەمژن. هەروەها سیستەمێکی تایبەتیشی نییە بۆ گواستنەوەی ئاو لە ناو خۆیدا، وەکو چۆن لە ڕووەکە گەورەکاندا هەیە.
لەبەر ئەوەی قەوزە لە شوێنی شێدار و سێبەردا دەڕوێت. هەندێک قەوزە لەسەر ئەو بەردانەش دەڕوێت کە شێیان هەیە.
بەڵام کاتێک بەردەکە ئاوی نەمێنێت و وشک بکات. قەوزەکەش وشک دەبێتەوە، بەڵام نامرێت. کاتێکیش شێ بۆ بەردەکە دەگەڕێتەوە، جارێکی تر قەوزەکەش دەبوژێتەوە و زیندوو دەبێتەوە.
سەدەها جۆر لە قەوزە هەیە، بەڵام بەناوبانگترینیان قەوزەی سپییە کە کتلەیەکی سەوز لە شێوەی ڕاخەرێک لە دەمبوس لەسەر زەوییە شێدارەکان پێک دەهێنن.
قەوزەی (خپ) کە ڕەنگێکی سەوزی مەیلە و خۆڵەمێکی هەیە، لە خاکی زۆنگاوەکاندا دەڕوێت. لەگەڵ ناوی گۆماو و دەوری دەریاچەکان و دەریاچە بچوکەکاندا. گەڵاکانی خانەی زۆری تێدایە و شێوەی لە شێوەی بەرمیل دەچێت کە یارمەتی ئاو مژین و پەسیسە کردنی دەدات.
لە سەرەتای سالەکانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، بۆ مەبەستی برین پێچی بەکار هێنراوە هەروەها ڕآخەرێکی زۆر باشیشە بۆ ئەو حەوزانەی کە بۆق و سەمەندەر و سەمەندەلاتی تێدا دەژێت.
قەوزەی (خپ) لە قەوزەی ڕزیو و ڕووەکەکانی تر پێک دێت. کاتێکیش ووشک دەبێتەوە، لە زۆر وڵاتدا وەکو سوتەمەنی بەکاری دەهێنن.


سەرچاوەکان



6908 بینین