کەی ئاگاداری پەیدابوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-01:29:00 - کۆدی بابەت: 3223
کەی ئاگاداری پەیدابوو؟

ناوه‌ڕۆك

کەی ئاگاداری پەیدابوو؟

ئاگاداری جۆرێکە لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لە شتێک. کە بریتیە لە ئاگادارکردنەوەیان لە شتێک یان کاڵایەکی فرۆشتن یان کارێکی خزمەرتگوزاری یان هەستان بە کارێکی دیاری کراو یان تەنانەت ناساندنی کەسێک، بەو جۆرە ئاگاداری لەسەرەتادا بەشێوەیەکی سروشتی پەیدابووە و شێوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بۆ نموونە لە میسردا دەستنوسێکی سەر کاغەزی بەردی دۆزرایەرە کە لێی نووسرابوو "کەسێک ونبووە هەرکەسێک بیدۆزێتەوە خەڵات دەکرێت"، ئەمە لە ڕاستیدا ئاگادارییە. لە میسر و یۆنانیشدا نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا، بە تابلۆ خەڵک ئاگادار کرایەوە لە خزمەتگوزاری بەردەست لە دەرەوەی ماڵەکاندا، ئەمەش جۆرێکە لە ئاگاداری. لەگەڵ داهێنانی چاپەمەنیدا ئاگاداری شێوازیکی نوێی بەخۆیەوە بینی، لە دەورووبەری ساڵی ١٤٧٧ دا یەکەم ئاگاداری چاپکراو لە لەندەن بڵاوکرایەوە دەربارەی فرۆشتنی کتێب لەسەر نوێژ، یەکەمین ئاگاداریش لە ڕۆژنامەدا بڵاوکرایەوە لە ڕۆژنامەیەکی لەندەنیدا بوو لە ساڵی ١٦٢٥دا. لە دوای ساڵی ١٧٠٤ وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکادا دەست کرایە بڵاوکردنەوەی ئاگاداریەکان لە بەرامبەر کرێی بڵاوکردنەوەدا، بە هاتنی ١٧٧١ لە مستوگناتەکانی ئەمریکادا ٣١ حەفتەنامە هەبوون کە هەموویان ئاگاداریان بڵاودەکردەوە. لای هەموو ئاشکرایە ئەمڕۆ ئاگاداری تەنها لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو ناکرێتەوە، بەڵکو لە گۆڤار و میدیاکانیشدا بڵاودەکرێتەوە. پەخشی یەکەم ئاگاداری بازرگانی لە دەوروبەری ساڵی ١٩٢٠ دا بڵاوکرایەوە. دوای جەنگی جیهانی دووەمیش ئاگاداری بازرگانی بە شێوەیەکی زۆر فراوان لە تەلەفیزیۆنەکاندا پێشکەوت و بیرۆکەی ئاگاداری زۆر بەخێرایی بڵابوەوە و ئەمڕۆ ئاگاداری لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان بووە بە شتێکی زۆر ئاسایی تەنانەت زۆر کەس ئاگاداریەکان لە زهنیاندا دەمێنێتەوە تا زنجیرە دراماكان و ئەو بەرنامانەی کە دەیبینینین.


سەرچاوەکان



422 بینین