کات چییە و چۆن بەڕێوەی ببەین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-14:26:00 - کۆدی بابەت: 3413
کات چییە و چۆن بەڕێوەی ببەین؟

ناوه‌ڕۆك

کات چییە؟

کات بەنرخترین شتە کە ئێمە لە ژیانماندا هەمانە، وەلێ لە بەفیڕۆدان و کوشتنیدا هونەر دەنوێنین، کەمتەرخەمین تێیدا، گوێ نادەین بەوەی کوشتنی کات کوشتنی خۆمانە، وەکو وتراوە: کات بریتییە لە ژیان.

شتێکی پڕوپووچ لەنێو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە، ئەویش ئەوەیە: (کاتم نییە)! کەسی وا دەبینین دەڵێت: ئەوەندە کاتێکی فراوانم نییە تا ئەو کارەی دواکەوتووە، تەواوی بکەم.. ڕۆژێک دادێت کاتێکم دەسکەوێ و مۆڵەتێک وەربگرم، یان بۆ مانەوەیەکی زۆرتر لەگەڵ ماڵ و مناڵەکانمدا، یان بۆ خوێندنەوەی کتێبێک، یان  بۆ ئەنجامدانی وەرزشێک.

خەڵک هەیە دەڵێت: ٢٤ دەمژمێر بەس نییە بۆ ئەو کارەی من دەمەوێت لە ڕۆژێکدا بیکەم! ایا بەڕاست کێشەیەک لە دەمژمێرەکانی شەو و ڕۆژدا هەن، تا کات بەشی ئەو ئەرکانە نەکات کە خراونەتە ئەستۆمان؟ یان کێشەکە لە خۆمانەوەیە و کاتمان ڕێکنەخستووە و بەشێوەیەکی لێزانانە مامەڵەمان لەگەڵدا نەکردووە؟

شتێکی بەڵگە نەویستە هەریەکێک لە ئێمە ٢٤ دەمژمێرمان لە شەو و ڕۆژێکدا بەدەستەوەیە، سا ئیدی هەژاربین یان دەوڵەمەند، بەختەوەر بین یان کڵۆڵ، بازرگان بین یان کرێکاری پاککەرەوە. هەموومان لە ئەندازەی ئەو کاتەی هەمانە وەکو یەک پشکدارین، وەلێ لە چۆنییەتی بەسەربردنی کاتەکاندا، زۆر جوداواز و لە یەکتر دوورین.

چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کات

بەڕێوەبردنی کات، یەکەمجار واتە بەڕێوەبردنی خود، بریتییە لە جۆرێک لە بەڕێوەبردنی تاک بۆ خودی خۆی. بەڕێوەبردنی کات بریتییە لە بەڕێوەبردنی ئەو کارانەی کە دەستیان پێ دەکەین و لەسنوری کاتی ڕەخساوی بەردەستماندان، ئەوەش بەکەمترین هەوڵ و کەمتترین کات. ٢٤ دەمژمێر لەبەردەستماندایە، کاتی داهێنان و پلان دانان بۆ داهاتوو، کاتی پشوودان و چوونە دەرەوە و سوود وەرگرتن لە کەش و هەوا و دیمەنە جوانەکانمان هەیە.

بێگومان زۆربەمان سکاڵامان لەسەر زۆری کارەکان و کەمی کات هەیە. (کاتم نییە) ڕستەیەکە و زۆر دەکەوێتە بەرگوێمان و بەکاری دەهێنین. هەموو ئاواتەخوازین ٢٤ دەمژمێری زیادەمان لە شەو و ڕۆژەکەماندا هەبێت، کە مەحاڵە. (هیچدا زاڵ بێت. هەموومان بەدرێژایی ڕۆژ کاردەکەین، وەلێ چەندمان بەرەو ئاڕاێن، دەیڵێینەوە. کاتمان بۆ خێزان و منداڵەکانمان نییە کاتمان بۆ خودی خۆمان نییە. چارەسەری هەموو ئەوانە، بریتییە لە بەڕێوەبردنێکی دروستی کات.

بەڕێوەبردنی کات واتە هەوڵدان بۆ ژێربارهێنانی کات و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆمان بەسەریدا، لەبری ئەوەی ئەو بەسەرماندا زاڵ بێت. هەموومان بەدرێژایی ڕۆژ کاردەکەین، وەلێ چەندمان بەرەو ئاڕاستەیەکی دروست دەڕۆین؟ (زۆر سەرقاڵ بووم) ڕستەیەکە و بەردەوام لەسەر زارمانە لەبەرامبەر کارێکی گرنگدا کە پێویست بوو تەواومان بکردایە، دەیڵێینەوە. بێگومان کارە ڕۆتینیی و بچووکەکان زۆربەی کاتی ڕەخساو دەبەن. چارەسەری هەموو ئەوانە، بریتییە لە بەڕێوەبردنێکی دروستی کات.

بۆ سوود وەرگرتن لە کاتی بەفیڕۆچوو، قۆستنەوەی هەلێک زۆر بەباشی: کاتم نییە بۆ لەبەرکرنی قورئان، من زۆر سەرقاڵم. کاتم نییە ڕۆژنامەکان بخوێنمەوە و ڕۆشنبیری گشتیی کاتی دەوێت، بەردەوام شتی گرنگتر هەیە. کاتم نییە بۆ نوسینی هەموو ئەو شتانەی دەمەوێت، کات زۆر بەخێرایی دەڕوات. چارەسەری هەموو ئەوانە بریتییە لە بەڕێوەبردنێکی دروستی کات.

بۆ زاڵبوون بەسەر ماندووبوونی زۆر و چۆکدادان، کە لە ڕێکیی و پوختەیی کارەکان کەم دەکەنەوە: هەموومان لەکۆتایی ڕۆژەکەدا بە جەستەی شەکەت و ئەقڵی ماندووەوە دەگەڕێینەوە ماڵەوە. (بەڕاستی بێ ئومێد بووم) کاتم نییە بۆ تەواوکردنی ئەم هەموو کارە. بێگومان پوختەیی کار بەرەبەرە لەگەڵ ماندووبوون و چۆکداداندا، کەم دەبێتەوە. چارەسەری هەموو ئەوانە، بریتییە لە بەڕێوەبردنێکی دروستی کات.

بەردەوام ئەوەت لەبیر بێت: بەڕێوەبردنی کات، مەسەلەیەکی خودییە و پێویستە لەگەڵ بارودۆخ و سروشتی خۆتدا بگونجێت. گۆڕینی نەریتە کۆنەکان کاتێکی زۆری دەوێ و هەوڵێکی لێبڕاوانەی پێویستە.

ئایا دەزانیت: باش بەڕێوەبردنی کاتەکانت چەندان دەمژمێر بۆ ژیانت زێتر دەکەن، ئەگەر بێتوو کاتە بەفیڕۆچووەکانی ژیانت جوان بقۆزیتەوە! زیادکردنی ١٥ خولەک لە هەموو ڕۆژێکدا، یانی زیادکردنی ١٣ ڕۆژی تەواو لە هەموو ساڵێکدا! ئەگەر ڕۆژانە ٣٠ خولەکت زیاد کرد، واتە ٢٦ ڕۆژی تەواوی کارکردن دەخەیتە سەر تەمەنت! ئەم کارە دەکاتە زیادبوونی مانگێکی نوێ لە کارکردن لە هەموو ساڵێکدا. 
لەبیرت بێت، بێگومان کاتەکانت بەشەکانی تەمەنی تۆن، کاتێک تەواو مەکە تەنیا لەو شتانەدا نەبێت کە ڕزگارت دەکەن.


سەرچاوەکان



30523 بینین