شێخ غەیاسەدین نەقشبەندی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-21:47:00 - کۆدی بابەت: 3422
شێخ غەیاسەدین نەقشبەندی

ناوه‌ڕۆك

شێخ غەیاسەدین نەقشبەندی

شێخ غەیاسەدین کوڕی بەهادین کوڕی شێخ محەمەدی کوڕی مەلا حاجی ڕیکانییە. ئەو بنەماڵەیەی (ڕێکانی)، بنەماڵەیەکی دەربەدەر بوون و لە ئامێدی پایتەختی میرنشینی بادینان نیشتەجێ بوون. بە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئاینی و لە خوا ترس بەناوبانگ بوون.
شێخ محەمەد لە ئامێدی چوویە گوندی بامەڕنێ و لەوێ نیشتەجێ بووە، تەکییەی نەقشبەندی لە بامەرنێ دروست کردووە، پاشان شێخ محەمەدی کوری (بەهائەدین) باوکی شێخ غەیاسەدین بووتە شێخی تەکییە.
شێخ غەیاسەدین لە ساڵی ١٨٩٠ی زاینی لە گوندی بامەڕنێ لە دایک بووە لە ماڵێکی ئاینی ژیاوە و پەروەردە کراوە، هەروەکو هەموو خوێندکارانی تر دەست دەکات بە خوێندن و دەست بە خوێندنی پەرتووکی ئایینی (شەریعەتێ و فقهێ) لە گەڵ زاناکانی دەڤەرەکە وەکو مەلا نەجمەدینی ئیمام و سەیدا تەکێ، لە بامەڕنێ خوێندوویەتی، پاشان چووتە ئامێدی و ئیجازەی مفتی ئامێدی وەرگرتووە لە ژێر دەستی (محەمەد شوکری).
لە تەمەنی پیریدا دەست بە هۆنراوە هۆنینەوە کردووە. هۆنراوەکانی هەرچەنە کەمن بەڵام پرن لە ڕامان، بە شارەزایی هۆنراوەی هۆنییەوە و بۆ ئامۆژگاری و ڕێ نیشاندان و پەسەندکردنی ڕۆشنبیری.
شێخ غەیاسەدین مرۆڤێکی تێگەشتوو و زانا و دووربین بووە. دەیزانی پێشکەوتنی ژیانی میللەتەکەی بە خوێندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی و قرکردن و نەهێشتنی نەزانین گرێدراوە. وە هەروەها دەڵێت:

١.ئەگەر هوین موتەفق بن علم و فەن و سنعەتا بخوینن
چو شك نینە سەعادەت بۆ وە دێ هێن بێ زەحــمــەت 
٢.کوڕێ بابێ ئەوە، دەستێ هەڤالی بگریت و ڕاکەت
هەکە کەفتە کوورا تەنگا ڤیێ خشیانە سەر زیقەت
٣.کورێت بابا تفەنگا دانن و دەستا سڤک هەلدەی
هەوە ئەڤڕۆ قەلەم لەزمترە داکو بهێت فەرسەت
٤.کوڕێت بابا ئەگەر هوین بوونە زانا و تفاق ژیەک
دهێت تەیارە بۆ وە پێش تڤەنگێڤە نەکەن حەسرەت
لە بەر هەندێ بزاڤ و خەباتی ئەو بووە هۆی کردنەوەی خوێندەنگەکان لە دەڤەری بادینان بە تایبەتی ئامێدی و بامەڕنێ. هەروەها زۆر خەباتی کردووە تاوەکو میلەت و نەتەوەی کورد لاوی کورد بناسن و دەڵێت:

١.کوڕێت بابا بزانن حەق چییە مەوتن چییە ئەڤرۆ
هەوە لسەر لازمە هوین تێبگەهن عنوانە قەومیەت

٢. چو گازندا ژ زەمانی هوین نەکەن ئەو هەر شەڤ و رۆژن
وەکی خۆیە بەلێ سویچا مەیە ئەم بووینە بێ قیمەت

٣. گەلی لاوا وەتەن دەینێ خۆیێ دخازیت چ دێ دەینێ
هەچی تشتێ بدەین ماڵێ وییە بێ خێر و بێ منەت
شێخ غەیاسەدین لە ساڵی ١٩٣٠ی زاینیدا بوو بە نوێنەری قەزای ئامێدی  و لە ساڵی ١٩٣٥ی زاینی ئەو نوێنەریەی بۆ نوێ کرایەوە. لە کاتی جەنگی دووەمی جیهان کۆچی دواییکردووە.
ساڵی مردنی شاعیری بەناوبانگی کورد (ئەحمەد ناڵبەند) هۆنراوەیەکی لاوانەوەی بۆ وتووە لە ساڵی(١٣٦٣)ی کۆچی کە دەکاتە ١٩٤٤ی زاینی وە دەڵێت: 
دهەزار و سێ سەد و شێست و سێ یا چوو غیاث
هجرەتاوی ژ ڤێ دنێ وەک عومرێ (ختم المرسلین)
عومرێ فەخرێ عاڵەمێ مرنا ‌غیاثی بوونە ئێک
سڕەکا کو (پڕ) نەزانی ئەحمەدێ (ابن الامین)
شێخ غەیاسەدین لە هۆنینەوەی هۆنراوەدا ڕێچکەی شاعیرە کلاسیزمەکانی گرتبوو، زاراوەی بیانی بەکارنەهێناوە.
نموونەیەک لە هۆنراوەیەکی، شێخ غەیاسەدین خەبات و ناوی بەدرخانی بڵاوکردبووە و کەلتوور و ڕۆشنبیری کوردی هۆنیوەتەوە: بە ناڤێ بەدرخانی 
١.خۆشی ئەڤە هات و هەمیا مل ل سەمایە
کەیف و کەنییە ئەڤڕۆ چ نعمەت خودێ دایە
٢. علم ئەدەبا گرتی سەرانسەر جهێ کوردا
بەر بوونە دوڕو ئاخ هەمی زێڕی سەفایە
٣. خۆشی نە ئەوە پاخلێ تژی کەی ژ دەراڤا
دل خۆشی نەبیت ماڵ هەمی دەرد و بەڵایە
٤. کا خۆشی وەکی فکرە ئەسیر ما  ل دەماغا
ما بۆ چییە ژین وەقتێ کو ئەزمانێ بڕایە
٥. سەربەستییە ئینسانی دگێریت ب سەعادەت
ئەمینیەتە بۆ بزنێ دکەت گورگی برایە
٦.ئەڤڕۆ خەبەرێ خۆش مە گوهـ لێ بوو کو بەدرخان 
ساخبوو ڤە دشەخسێ نەڤیادا ڤەگەڕایە
٧. هندیکە جەلادەت ب جەلادەت وەکی شێرا
کامیران ژی ب کەمال و ئەدەبا میرێ هەمایە
٨.بۆ جەنگ و جدالە وەکی شێران و پڵنگا
وەختێ قەلەمێ دوڕ وەکی لێمشتێ ڕژایە
٩. ئەڤ میللەتە دێ کەنگی حەقێ قەنجیێ ڕاکەت
یا ژ هەمیا سڤکتر ب گرانی یاخو چیایە
١٠. یارەبی حفزکەی بۆ ئەڤی مللەتێ موحتاج
ڤان هەردوو عەزیزان کو کەسێ دی مە نە مایە
١١. کەیفێ دلێ ڤی پیرە مەلایی ڕاکرە ڕەقسێ
ماپیر وەکی جان بوون ڤە؟ کەرەم کارێ خودایە


سەرچاوەکان



4176 بینین