بۆچی خەو دەبینین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:07:00 - کۆدی بابەت: 3435
بۆچی خەو دەبینین؟
جەستەی مرۆڤ

ئەگەر کەسێک برسی یان تینوو بێت، دەشێت خەو بینینەکەی پەیوەندی بە نان یان ئاوەوە هەبێت.

ناوه‌ڕۆك

خەوبینین

کاتێک دەخەوین خەو دەبینین، زانایان سەلماندوویانە، هەموو کەسێک لە شەوێکدا دوو تا سێ خەو دەبینێت. ئەوانەی کە دەڵێن خەو نابینین، ئەو خەوانەی بینیویانە لە ڕاستیدا نایەتەوە بیریان، بەڵام ئەوانی تر بە شێوەیەکی باش دەتوانن خەوەکانیان بە بیردا بێتەوە. خەو بینین دەشێت دڵخۆشکەر یان ئاسایی یان ترسناک بێت. هەموو خەو بینینەکانمان پەیوەندیان بە هەست و ترس و حەز و پێویستیەکانمانەوە هەیە. ئەگەر کەسێک برسی یان تینوو بێت، دەشێت خەو بینینەکەی پەیوەندی بە نان یان ئاوەوە هەبێت. هەندێک لە زانایان وای دەبینن حەز و پێویستیەکانمان لە خەودا جێبەجێ نەبووەکانمان دەستەبەر دەکەن. کاتێک کەسێک خەو دەبینێت، جووڵانەوەی چاوەکانی خێراتر دەبنەوە. وەکو وایە چاوەکانی بە شوێن کرداری خەوبینینەکەدا بڕوات. ئەو جووڵانە لە ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بەردەوام دەبن و لەو ماوەیەدا شێوازەکانی شەپۆلەکانی مێشکیش دەگۆڕێت. کە هەندێک جار بۆ تێبینییە زانستیەکان تۆمار دەکرێن. پێیان دەوترێت وێنەگرتنی ئاشکردنی کارەبایی بۆ کاری مێشک یان تۆمارکردنی شەپۆلەکانی مێشک. زانا دەروون زانەکان ڕایان وایە خەو بینین پێناسەیە بۆ حەزە جێبەجێنەبووەکانی مرۆڤ. هەندێکی تر لە زانایانی دەروونزانی دەڵێن مێشک خۆی بەتاڵ دەکاتەوە، بۆ خۆ ئامادەکردن، بۆ گورج و گۆڵی و بەکار کەوتنێکی باشتر بۆ ڕۆژی داهاتوو. هەندێک خەڵک دەڵێن کێشەکانیان لە خەودا چارەسەر کراوە. (گیگۆڵ) کە کیمیاگەرێکی بەناوبانگ بووە و بەنزینی دۆزیوەتەوە دەڵێت: دوای بینینی خەوێک پێکهاتەی گەردیلەکانی بەنزینی زانیووە. هەندێک کەس باوەڕیان وایە خەو ئاگاداریان دەکاتەوە. کە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، بەڵام تا ئێستا زانایان نەیان توانیووە بە تەواوی تەفسیری ئەو دیاردەیە بکەن، بەڵام وەک دەردەکەوێت خەو بینین شتێکی بەسوودە بۆ لەشی مرۆڤ.


سەرچاوەکان



963 بینین