گەرووی جەبەل تاریق

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24
گەرووی جەبەل تاریق
ڕووبەرە ئاوییەکان

ئەم گەرووە قووڵە و ڕەوکردن پێیدا هیچ جۆرە مەترسییەکی تێدا نییە. قووڵایی ئاوەکەی 600 باڵای دەریاییە.

دەربارەی گەرووی جەبەل تاریق

گرنگترین گەرووی نێودەوڵەتییە کە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئەفەریقا لە یەکتر جیادەکاتەوە. لە خۆرئاواوە زەریای ئەتڵەستی و لە خۆرهەڵاتەوە دەریای ناوەڕاست بە یەکەوە دەبەستێت. درێژییەکەی لە نێوان سەری تراڤاڵگار و سەری سپارتل لە لای خۆرئاواوە هەتا تاوێری جەبەل تاریق و هەرێمی ئیسپنای سەبتە لە لای ڕۆژهەڵاتەوە ٥٣ کم دەبێت، پانییەکەشی لەم سەری خۆرئاوایدا ٣٨ کم و لەوسەری خۆرهەڵاتیدا ٢١کم، بەڵام تەسکترین بەشی گەرووەکە دەکەوێتە لای خۆرئاوای هەرێمی ئیسپانیاوە کە دەگاتە ١٢ کم.
ئەم گەرووە قووڵە و ڕەوکردن پێیدا هیچ جۆرە مەترسییەکی تێدا نییە. قووڵایی ئاوەکەی 600 باڵای دەریاییە، ناوەکەشی لەوەوە هاتووە کە فەرماندەی موسڵمانەکان، تاریقی کوڕی زیاد لە سەردەمی گرتنی ئەندەلووسدا لەو گەرووە پەڕییەوە.


سەرچاوەکان