ناوهڕۆك
دەربارەی گەرووی بابولمەندەب
ئەو گەرووەیە لە باکوورەوە دەریای سوور و لە باشوورەوە زەریای هیندی و کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەببە یەکەوە دەبەستێت. لە کۆندا پێیان دەوت دەرگەی وەفا هەروەها پێیان دەووت دەرگەی فرمێسک، ڕەنگە هەر ناونانی ئێستایشی بە دەرگەی مەندەب واتا دەرگەی کڵۆڵی لەبەر ئەوەی کە دەریاڕەوی زۆر تیێدا گران و ترسناک و مایەی خەم و ناخۆشی بێت. پانییەکەی لە نێوان سەری مەنگال لە کەناری ئاسیا و سەری سیانلە کەناری ئەفریقا نزیکەی 61.2کم، دورگەی بریم ئامیون ئەم گەرووە دەکاتە بە دوو ڕێگەوە ڕێگەی ڕۆژهەڵات کە ناونراوە گەرووی ئەسکەندەر دەکەوێتە نێوان کەناری یەمەن و دوورگەی بریمەوە 4.8کم درێژە، پانییەکەی لە نێوان 2.4-3.2کم، وە هەروەها ڕێگەی ڕۆژئاوا کە ناونراوە ڕێگەی میۆن دەکەوێتە نێوان کەناری ئەفریقی لە ئەریتریا و جیبۆتی و کەنارەکانی دورگەی بریم و درێژییەکەشی 16 کیلۆمەترە بە گشتی نزیکەی 16.8 کم پانە. تەسکترین باری پانییەکەی 14.8کم ـە کە دەکەوێتە نێوان بەری باشووری دورگەی بریم و دوورگەی سیبا) شەش دورگەی تریشی بە دەمەوەیە، بەم ڕێگەدا پاپۆڕی هەمە چەشنە و پاپۆڕی نەوت هەڵگرەکانیش دەڕۆن. بەڵام دوورگەی بریم کە سەر بە وڵاتی یەمەنە پانییەکەی 5 میلی چوارگۆشەیە و بەندەرێکی چاکی هەیە کە بە کەڵکی ڕەوی پاپۆڕ دێ و فەنەرێکی هەیە بۆ ڕێنیشاندانی پاپۆڕەکان. درێژی بابولمەندەب لە مەخاوە تا باشوور 50 میلە و قووڵییەکەی 100 باڵای دەریایی دەبێت و لە ناوەڕاستدا لە نزیک ئاوە کەنارییەکانەوە 3 باڵا دەریایی قووڵە، ئەمە زۆر گونجاوە و هیچ مەترسییەک تێدا نییە، بۆ پاپۆڕەکان ڕەخساوە بە تایبەتی کە ئاوەکەی ناوی بەگوێرەی بزووتنی شەپۆلی هەوا دەڕوات. گەرووی بابولمەندەب بە گرنگترین شوێنی ستراتیژی دەژمێررێت چونکە دواین پلەی باشووری دەریای سوورە و وەک دەرگەیەکی دەریایی سوور وایە بۆ سەر ئۆقیانووسی هیندی. بۆیە ڕێگە دەریاییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لێرەوە تێدەپەڕن. سەرەڕای ئەمەش بە دەرگای پشتەوەی نۆکەندی سوێس دەژمێردرێت، کە لە سەرەوە دەکەوێتە سەرەتای دەریای سوور.