میکانیزمەکانی جیهانگیری ئابووری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-03:49:00 - کۆدی بابەت: 3822
میکانیزمەکانی جیهانگیری ئابووری
ئابووری

زاراوەی جیهانگیری (Globlization) ئاماژە بە پڕۆسەیەکی چڕ و قووڵی پشت بەستن بە ئاڵوگۆڕی نێوان دوو بکەر Actors لە ئابووری جیهانی دەکات

ناوه‌ڕۆك

میکانیزمەکانی جیهانگیری

گرنگترین ئەو میکانیزمانە بریتین لە:

  • نوێکردنەوە
  • شۆڕشی تەکنەلۆژیا و زانیارییەکان.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش زانینی گرنگترین پێناسەکانی جیهانگیری کارێکی پێویستە، هەوڵێکە بۆ قووڵبوونەوە بەناو ڕەهەندە جیا جیاکانی ئەم چەمکە، بگرە هەوڵێکیشە بۆ گەیشتن بە پێناسەیەکی گونجاو:

زاراوەی جیهانگیری (Globlization) ئاماژە بە پڕۆسەیەکی چڕ و قووڵی پشت بەستن بە ئاڵوگۆڕی نێوان دوو بکەر Actors لە ئابووری جیهانی دەکات، بە شێوەیەک ڕێژەی بەشداریبوونی لە ئاڵوگۆڕی نێەودەوڵەتی و پەیوەندییە ئابوورییە نێو دەوڵەتییەکان زیاتر دەبێت، لە ڕوانگەی ئاست و قەبارە و قورسایی سەرجەم بوارەکان، گرنگترینیان شمەک و خزمەتگوزاری و توخمەکانی بەرهەم، بە شێوەیەک سەرجەم ئەم بوارانە لە پڕۆسەی ئاڵووێری بازرگانی نێودەوڵەتی گەشە دەکەن و ڕێژەیەکی گرنگ لە چالاکی ئابووری گشتی پێک دەهێنن، شێوازێکی نوێ لە پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانی ئابووری جیهانی دروست دەبێت و ڕۆڵێکی گرنگی بە بەراورد بە چالاکی ئابووری ناوخۆ گەورەتر دەبێت.

دەتوانین بڵێین بۆ بەجیهانیبوون چەند دابەشبوونێک هەیە، لەوانە: (جیهانێکی کراوە بێت و پابەندی هیچ کۆت و بەربەستێک نەبێت)، (جیهانی ئاینی و زانستی و ئایدیۆلۆژییەت بێت، چونکە کرانەوە بە ڕووی جیهاندا لە ڕێگای هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی هزرێک یاخود بیروباوەڕێک یان پڕۆگرامێک لەسەر ئاستی جیهانی و داننان بە ڕآ و بۆچوونی بەرامبەر بەدیار دەکەوێت)، واتە بەو ئاڕآستەیە دەڕوات کە دەسەڵات بۆ بەها و بیر و باوەڕێکی جیهانی لەنێوان نەتەوەکان بڵاو بکاتەوە وەکو ئەوەی هەردوو ئاینی ئیسلامی و کریستیانی (مەسیحی) بانگەشەیەکی جیهانی بوون دەکەن، مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان و لێبوردن و دادوەری دابین دەکەن، بیر و باوەڕەکانی تریش بە هەمان شێوە.

بەڵام جیهانگیری بەوە جیا دەکرێتەوە کە سەروەری بازاڕی جیهانی لە دەسەڵات بێت و بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیای زانیاری و هەڵگرتنی سەرجەم کۆت و بەربەستەکان لە ناوخۆ یاخود دەرەوە پەیڕە دەکات، هەر یەکە بۆ کۆنترۆڵکردن و بە هاوشێوەکردنی حەز و ئارەزووەکان و ڕوخسارێکی دیاریکراو بە کردار و بەکارهێنان و پەرەپێدان دەدات و یەک جۆر و سەر بە یەک ڕۆشنبیری و کولتور دەچەسپێنێت، هەوڵی چەسپاندنی واقعێکی نوێ دەدات لە ڕێگای بانکی زانیاری و مەعریفەوە کە سەرجەم کرەکان بۆ داتای ژمارەیی دەگۆڕێت


سەرچاوەکان



908 بینین