شیعری بۆ گومبووانی چۆڵی - مەحوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-16:06:00 - کۆدی بابەت: 3835
شیعری بۆ گومبووانی چۆڵی - مەحوی
هۆنراوە

ئینسکلۆپیدیای زانیاری - موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان - هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا

بۆ گومبووانی چۆڵی

شاعیر/مەحوی

جۆر/غەزەل

بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی، خودا
تەبشیری والسلام على تابع الهدى

موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان
هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا

دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ
بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا

بە خودا قەسەم لەگەڵ دڵی خاڵێ لە سۆزی عیشق
تەکراری حەرفە، بەس دەمی پڕ یا خودا خودا

گونجایشی جەلالی خەیاڵی ئەوم لە دڵ
جێ بۆ نەوەی سەمایە لە یەک دانە کونج و دا

لەو ڕۆژەوە جودا بووە لێم ئەو پەریوەشە،
ڕۆژم ڕەشە، شوعوور و دڵم لێ بووە جودا

بەس کاری دڵ توێنەوە مەحوی لە پێشتە
لایحسب الأناسی أن یترکوا سدى


سەرچاوەکان



694 بینین