جیهانگیری دارایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-16:17:00 - کۆدی بابەت: 3837
جیهانگیری دارایی
ئابووری

کە لە سنوورەکانەوە بە لێشاو دێنە ناوەوە و دەڕژێنە ناو بازاڕە دارایی جیهانییەکان، بە شێوەیەک بازاڕەکانی سەرمایە زیاتر بە یەکترەوە بەستراوەتەوە

ناوه‌ڕۆك

جیهانگیری دارایی

جیهانگیری دارایی بریتییە لە بەرهەمی سەرەکی کرداری ئازادکردنی دارایی و گۆڕانەکە پێی دەگوترێ کرانەوەی دارایی، کە بۆتە هۆی تەواوکاری و بەستنەوەی بازاڕە داراییە ناوخۆییەکان بە جیهانی دەرەوە، ئەمەش لە ڕێگای هەڵوەشانەوەی کۆت و بەربەستی بەردەم جموجۆڵی سەرمایە، کە لە سنوورەکانەوە بە لێشاو دێنە ناوەوە و دەڕژێنە ناو بازاڕە دارایی جیهانییەکان، بە شێوەیەک بازاڕەکانی سەرمایە زیاتر بە یەکترەوە بەستراوەتەوە و تێکەڵاوبووە.

كاریگەری جیهانگیری

دەکرێت گرنگی کاریگەری جیهانگیری دارایی بە دوو نیشانە دیاری بکەین:

١- نیشانەی یەکەم: تایبەتە بە پێشکەوتنی قەبارەی مامەڵەکردنی سەر سنوور لە پشک و قەباڵەکان (الأسهم والسندات) لە وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو، بەیاننامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی 1980 مامەڵە دەرەکییەکان 10٪ و لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا و کەنەدا گەیشتە 200٪.
٢- نیشانەی دووەم: تایبەتە بە پێشکەوتنی بەکارهێنانی نەختی بیانی لەسەر ئاستی جیهان، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن ناوەندی تێکڕآی مامەڵە کردن ڕۆژانە لە ناو بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕکردنی بیانی تەنیا 200ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی بیستەم کەچی لە ساڵی 1995 ئەم ژمارەیە بۆ 1200 ملیار دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە، واتە بە ڕێژەی 84٪ـی سەرجەم یەدەگی نێودەوڵەتی سەرجەم وڵاتانی جیهان لەو ساڵەدا زیادیکردوون.
ناوەڕۆکی جیهانگیری بازارە داراییەکان حیسابی سەرمایە، واتە هەڵگرتن و لابردنی گەمارۆ لەسەر مامەڵەکانی ناو حیسابی سەرمایە و دارایی لە تەرازووی پێدان، کە سەرجەم مامەڵە جۆراوجۆرەکانی سەرمایە دەگرێتەوە، وەکو قەرز و پشکی پارێزگاری دارایی (folio port) و سەرمایەگوزاری ڕاستەوخۆ و خانووبەرە و سامانی تایبەتی و ئازادکردنی حسابی سەرمایە، پاشان چۆنیەتی ڕەچاوکردنی توانای حسابی خاوەن دارایی بۆ ئاڵوگۆڕکردن.


سەرچاوەکان



858 بینین