کەمکردنەوەی سەروەری دەوڵەتی نەتەوەیی لە جیهانگیریدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-16:27:00 - کۆدی بابەت: 3841
کەمکردنەوەی سەروەری دەوڵەتی نەتەوەیی لە جیهانگیریدا
ئابووری

لەگەڵ بەرەو پێش چوونی بەرەو جیهانگیری، ڕۆڵی لە بەرژەوەندی هێزی جیهانگیری لە دروستکردنی سیاسەتی ئابووری نیشتیمانی کەم دەبێتەوە

ناوه‌ڕۆك

سەروەری دەوڵەتی نەتەوەیی

جیهانگیری بەوە ناسراوە کە سەروەری دەوڵەتی نەتەوەیی لاواز کردووە، بە تایبەت بووە هۆی بێهێز کردنی سەرمایەی نیشتیمانی لە بواری سیاسەتی نەختی و دارایی، کە حکومەتەکان لە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان ناچار بوون دەستبەرداری یاساکانی کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان بن و یاسای بازاڕی ئازاد پەیڕەو بکەن، تەنانەت پێش ئەوەی ڕێگا و شێوازی چاودێری نوێش بدۆزنەوە.
هەروەک ئەزموونەکان دەریان خستووە بڕیار بەدەستانی سیاسەتی ئابووری توانایان نییە لەگەڵ ئاڕآستەکردنی بازاڕە داراییەکان بە تەواوی کەسێ سیاسەت لە یەک کاتدا پەیڕەو بکەن، ئەویش نرخی ئاڵوگۆڕی جێگیر و ئازادی جموجۆڵی سەرمایە و بەرزکردنەوەی نرخی سووەکانی ناوخۆی ماوە کورت بە جیاوازییەکی نرخی سودی جیهانی کورت خایەن.

لەگەڵ بەرەو پێش چوونی بەرەو جیهانگیری، ڕۆڵی لە بەرژەوەندی هێزی جیهانگیری لە دروستکردنی سیاسەتی ئابووری نیشتیمانی کەم دەبێتەوە، لەوانەش دیاریکردنی تێکڕای سەرمایەگوزاری و گەشەی ئابووری و ئاستی بەکارخستن و بێکاری و ئاستی داهات و یاخود خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و بوژانەوە یاخود بێبزاوتی بازاڕە داراییەکان و نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی نیشتیمانی.


سەرچاوەکان



643 بینین