ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای كەشتی لە خەودا کردووە.
كەشتی لە خەودا
ئەگەر كەسێك لە خەویدا سواری كەشتی بوبێت وە بەسەلامەتی لێی دابەزێت ئەوا لەغەم و پەژارە دەرباز دەبێت، ئەگەر كەشتییەكەی تێك و پێك بشكێ ئەوا دوچاری بەڵاو موسیبەت دەبێت، ئەگەر ببینێ لەناو كەشتییەكدا لەگەڵ شت و مەك و كاڵادا بێت بەڵگەی ئەوەیە سەفەر دەكات و سەروەتی حەڵاڵ بەدەست دێنێ، ئەگەر ببینێ سواری كەشتی بوبێت بەڵام كەشتییەكە ڕاوەستاو بێت بەڵگەی ئەوەیه لەسەفەردا تیا دەمێنێت.
سەرچاوەکان
12653 بینین