پێوانی جووڵە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-02:30:00 - کۆدی بابەت: 4239
پێوانی جووڵە

ناوه‌ڕۆك

تێبینیکردنی جووڵە بە بەکارهێنانی خاڵی دەستپێکردن

وا دەزانی ئاسانە جووڵەی تەنێك دیاری بکەیت، تەنها ئەوەت لەسەرە کە چاودێری تەنەکە بكەيت بەڵام لە ڕاستیدا چاودێری تەنەکە دەکەیت لە چاو ئەو تەنانەی کە لە شوێنەكانياندا وەستاون، ئەو تەنەی کە لە شوێنەكەیدا وەستاوە پێی دەوترێ خاڵی دەستپێكردن كاتێك تەنێك شوێنەكەی لە کاتێکی دياريكراودا دەگۆرێت لە چاو خاڵی دەستپێكردنەکەیەوە دەڵێن ئەو تەنە لە جووڵە Motion دایە. دەتوانرێت ئاراستەی جووڵەی تەنێك وەسف بكرێت بە پشت بەستن بە ئاراستەی خاڵی دەستيیکردنەوە وەك ئاراستەی باکور، باشور، خورهەڵات، خۆرئاوا يان بۆ سەرەوە يان بۆ خوارەوە.

خاڵی دەست پێکردنی باو

ڕووی زەوی خاڵێکی دەستپێکردنی بـاوە، بۆ دیاریکردنی جووڵەی ئەو تەنانەی کە ناجووڵێن وەك درەختەکان و خانووەکان و خاڵی دەستپێکردنی بەسوودن. دەتوانرێت تەنی جووڵاويش وەك خاڵێکی دەستپێکردن بە کاربهێنرێت. بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە باڵونێکدابێت و چۆلەکەیەك ببينيت بە لاتا دەفڕێت بۆت دەردەکەوێت کە چولەکەکە شوێنەکەی دەگۆرێت لە چاو باڵۆنە جووڵاوەکەدا.

گۆڕانی خێرایی

وا بە خەياڵتا دێت کە خێرایی ڕادەی گۆرانی شوێنی تەنێکە لە یەکەیەکی کات دا، خێرایی تەنێك تەنها لەو کاتەدا نەگۆڕ دەبێت کە بڕی خێراییەکەی و ئاراستەکەی نەگۆڕ بێت. ئەمە بە مانای ئەوە دێت لە خێرایی نەگۆڕدا پێویستە تەن لە سەر هێڵێکی ڕاست بجووڵیت خێرایی تەن دەگۆڕێت ئەگەر بڕەکەی یان ئاڕاستەی جووڵەکەی بگۆرێت. بو نموونە ئەگەر پاسێك لە جووڵەكەیدا خێراییەکەی لە m/s 15  بۆ 20m/s  ڕووە و باشور بگۆرێت بە مانای خێراییەکەی گۆڕاوە. وە ئەگەر پاسەکە بەردەوام بێت لەسەر ئەو جووڵەيە بە هەمان گوڕ بەڵام ڕووەو خورهەڵات بگۆرێت دووبارە خێراییەکەی ئاراستەی جووڵەکەی دەگۆرێت، هەروەها ئەگەر بە هۆى پشیلەیەکەوە کە دێتە بەردەمی بڕی خێراییەکەی کەم بكاتەوە و ئاراستەکەشی بگۆرێت دووبارە خێراییەکەی دەگۆڕێت.

بەرئەنجامی خێرایی

وای دابنێ تۆ لە ناو پاسیکدایت و پاسەکە بە خێرایی m/s 15 ڕووەو خۆرهەڵات دەجوڵیت واتە تۆ و هەموو  سەرنشينەکان بە هەمان خێرایی 15m/s  دەجووڵين ئيستا ئەگەر تۆ هەڵسيت و ڕووە و پێشەوەی پاسەکە دەستبکەيت بە رۆیشتن ئايا ئێستاش بە هەمان خێرایی پاسەکە تۆ دەجوڵێیت لە وەڵامەکەتدا دەڵێی نەخێر.

تاودان

هەرچەندە وشەی تاودان وا باوە بۆ زیادبوونی خێرایی بەکاربێت بەڵام ئەم وشەيە مانای شتێکی دیکەش دەبەخشێ لە زانستدا، تاودان Acceleration تێکرایی گۆڕانی خێراییە لە یەکەی کاتدا. خێرایی تەنێك دەگۆرێت ئەگەر بڕەکەی یان ئاڕاستەکەی وە یان هەردووكیان پێکەوە بگۆڕێت. تەن بە تاودانی بەرە و زیادبوون دەجووڵێت ئەگەر خێراییەکەی زیادبكات كە بڕەکەی پۆزەتيقە، وە بە تاودانی هێواشبوونەوە دەجووڵێت ئەگەر خێراییەکەی کەم ببێتەوە، کە بڕەکەی نێگەتیقە، ئەوە بزانە کە تاودان تەنها بە مانای ئەوە نایەت کە خێرایی چەند گۆڕاوە بەڵكو هەروەها چەند خێراتر خێراییەکەی گۆراوە، چەند خێرایی بە خێراتر بگۆرێت وە لە کاتێکی کەمتردا تاودانەکەی زیاتر دەبێت.

جووڵەی بازنەیی: تاودانی بەردەوام

لەوانەيە بەلاتەوە سەيربێت كاتيك بزانێت بە تەواوی وەستاویت، لەگەڵ ئەوەشدا تاودانێكت هەیە، لەوانەيە هەست بە گۆڕانی بڕی خێراییەکەت یان ئاڕاستەی خێراییەکەت نەکەیت، بەڵام ئەمە بەڕاستی ڕوودەدات چونکە تۆ لە ڕێرەویکی بازنەییدا دەسووڕێیتەوە كاتيك زەوی بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە كاتيك تەنێك لەسەر ڕێڕەوێکی بازنەیی دەسوڕێتەوە، بەردەوام ئاراستەی خێراییەکەی دەگۆرێت. لەبەر ئەوە خێراییەکەی بە شێوەیەکی بەردەوام لە گۆڕاندا دەبێت. واتە جووڵەیەکی بەتاودانە، ئەو تاودانەی لە ئەنجامی جووڵەی بارنەیيەوە پەیدادەبێت بە نە گۆڕانی گوڕەکەی دەوترێ چەقە تاودان هەیڤ لە سووڕانەوەکەیدا بە دەوری زەویدا چەقە تاودانی هەیە، پەڕەکانی پانکە ئاڕآستەی خێراییەکیەی بەردەوام دەگۆڕێت بە بێ ئەوەی بڕەکەی بگۆڕێت بۆیە چەقە تاودان پەیدا دەبێت.


سەرچاوەکان



2923 بینین