مافی مرۆڤ و مافی خودا

مافی مرۆڤ و مافی خودا

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-13-02:21:00 - کۆدی بابەت: 4443
مافی مرۆڤ و مافی خودا

ناوه‌ڕۆك

ماف

ماف بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت بە دوو بەش: 

مافی ئادەمیزادان

ئەویش سێ جۆرە:

ا-تەنها دوو شاهیدی پیاو دەبێت، لەو کاروبارانەی کە پەیوەندی بە ماڵ و پارەوە نییە، وەک: مارەکردن، تەڵاق، وەسیەت کردن.

مارەکردن: ئیبن عەباس دەڵێت، پێغەمبەری خودا (د.خ)  فەرموویەتی: (مارەیی نایەت بەبێ وەکیلی کچەکە و دوو شاهیدی دادوەر) (لا نکاح إلا بولي و شاهدي عدل).

تەڵاق: خودای گەرورە فەرموویەتی: (فإذا بلغن أجلهن فأمسکوهن بمعروف أو فارقوهن بمعروف وأشهدوا ذوی عدل منکم و‌أقیموا الشهدة للە ذلکم یوعظ بە من کان یؤمن باللە و الیوم الأخر و من یتق اللە یجعل لە مخرجا) الطلاق(٢).

وەسیەت کردن: خودای گەورە فەرموویەتی: (یأیها الذین ءامنوا شهدة بینکم إذا حضر أحدکم الموت حین الوصیة اثنان ذوا عدل منکم أو ءاخران من غیرکم) المائدة(١٠٦).

٢-دوو شاهیدی پیاو یان یەک پیاو و دوو ژن یان یەک شاهید و سوێند خواردنی مددعی، ئەویش بۆ ئەو کاروبارانەی پەیوەندی بە ماڵ و پارە و مامەڵەی بازرگانی هەیە، وەک: کڕین و فرۆشتن، بەکرێدان، ڕەهن دانان، ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەری خودا قەزاوەتی کردووە لە کاروباری ماڵی بە شاهیدێک و سوێند خواردن (أن رسول اللە قضی بیمین و شاهد في الأموال).

٣-دوو شاهیدی پیاو یان پیاوێک و دوو ژن یان چوار ئافرەت (بۆ ئەو بابەتانەی تایبەتە بە ئافرەتانەوە، وەک: منداڵبوون، شیر پێدان، نەنگی ئافرەتان، وەک بەڵەکی).

مافەکانی خودای گەورە

 

ئەو مافانەیە کە ئافرەت تیایدا نابێتە شاهید، ئەوانیش سێ جۆرن:

ا-تەنها چوار شاهید تیایدا وەردەگیرێت، وەک: زینا، ئەگەر چوار شاهیدیان نەهێنا ئەوا هەریەکیان هەشتا جەڵدی لێدەدرێت.

خودای گەورە فەرموویەتی: (والذین یرمون المحصنت ثم لم یأتوا بأربعة شهداء فأجلدوهم ثمنین جلدة ولا تقبلو لهم شهدة أبدا وأولک هم الفسقون) النور: (٤).

٢-دوو کەس تیایدا بۆ شاهیدی دەبێت، ئەوانیش حدودەکانی ترە، تەنها زینا نەبێت، وەک: خواردنەوەی مەی.

٣-یەک پیاو بۆ شاهیدی دەبێت، وەک: بینینی مانگ بۆ بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان.

ئیبن عومەر دەڵیت: (خەڵک سەیری مانگیان دەکرد، منیش ئاگاداری پێغەمبەری خودام (د.خ) کرد کەوا مانگم بینیووە، ئەویش فەرمانی کرد کە خەڵک بە ڕۆژووبن)، ئیبن عەباس ووتی: ئەعرابیەک هاتە لای پێغەمبەری خودا(د.خ) ووتی مانگم بینیووە، پێغەمبەریش(د.خ) فەرمووی: (ئایا تۆ شایەتی دەدەیت بە خوا و پێغەمبەر، ووتی بەڵێ، پێغەمبەریش(د.خ) فەرمووی: هەستە ئەی بیلال بانگ بدە با خەڵک بەڕۆژوو بن)، وە حیکمەتەکانی وەرگرتنی یەک شاهید لە ڕۆژوو ئەوەیە، چونکە ئەگەر هەڵەش کرا و ڕۆژێک زووتر بڕیاری ڕۆژوو درا چاکترە لەوەی ڕۆژێک بڕوات لە مانگی ڕەمەزان، بەڵام بۆ بینینی مانگی شەوال (جەژنی ڕەمەزان) دوو شاهید وەرگیراوە.


سەرچاوەکان

220 بینین