شیزۆفرینیا - schizophrenia

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-14:51:00 - کۆدی بابەت: 4564
شیزۆفرینیا - schizophrenia

ناوه‌ڕۆك

زانیاری

شیزۆفرینیا جۆرێک ناتەواوییە لە نەخۆشیەکانی مێشکدا، ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسەکە هەندێک دەنگ ببیستێت، هەندێک شت ببینێت یان باوەڕی بە هەندێک شت هەبێت کە بوونیان نەبێت، لە هەندێك وڵات بە نزیکەیی لە سەد کەس کەسێک گرفتارە بەم نەخۆشییەوە.

ئەم شتانە دەتوانێت کەسەکە بکات بە کەسێکی زۆر ترسناک و هەندێک کار بکات کە نەچێتە مێشکەوە و جێگای قەبوڵ نەبێت، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نییە، بەڵام بە دەرمان نیشانە توندەکانی ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ دەکرێت.

نیشانەکانی شیزۆفرینیا

١- خەیاڵ: بیستن یاخود بینینی شتی خەیاڵی

٢- خەڵەفان: چەند باوەڕێکی تەواو هەڵە 

٣- گوومانی خراپی زۆر: ترس لەوەی کە کەسانی تر دژی تۆ پلان دابنێن و بیانەوێت شتێک بکەن
هەندێک نیشانە وەک چێژ وەرنەگرتن لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانە و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، ڕووکەشی ئەم نەخۆشییەی هاوشێوەی نەخۆشی خەمۆکی لێکردووە.

شیزۆفرینیا چۆن چۆنی کار دەکاتە سەر بیرکردنەوە؟

ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون بەگشتی هەندێک بیرکردنەوەی زۆر نالۆژیكییان هەیە، نەخۆشەکان بۆ کۆکردنەوەی بیرۆکەکانیان یان دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بیرۆکەکانیان لە کێشەدان، بیرکردنەوەی بێ هۆکار و بێ پەیوەست بە بابەتەوە زوو لە مێشکیانەوە دێتە دەرەوە، هەندێک کات لەگەڵ بارودۆخێکدا ڕووبەڕوو دەبنەوە کە وەک بڵێیت مێشکیان قوفڵ بووە، واتە کەسەکە وا هەست دەکات کە هەموو شتێکی مێشکی سڕاوەتەوە، ئەم نەخۆشییە جیاوازیەکەی ئەوەیە کە کەسەکە خاوەنی چەند کەسایەتییەکە.

شیزۆفرینیا چۆن چۆنی کاریگەری دەکاتە سەر ڕەفتاری کەسەکە؟

شیزۆفرینیا ناڕێکی دروست دەکات لە ڕەفتاردا، کەسەکە ئەگەری هەیە لەخۆیەوە و بێ پەیوەست بوون بە بابەتەکەوە قسە بکات، یان تەنانەت لەخۆیەوە هەندێک وشە دروست بکات، ئەگەری هەیە ڕەفتارێکی زۆر شێتانە و نائارام بنوێنێت یان هەندێک کات خۆی وەک پارچە بەردێک یان وێنەیەک لێبکات و بە هیچ نەجوڵێت، زۆرینەی ئەم کەسانە ناتوانن ڕێز لە ئادابە سەرەتاییەکانی ژیان بگرن و ئەنجامی بدەن و ناتوانن ماڵێک و ژیانێکی ئاساییان هەبێت، کەسانی توشبوو بە شیزۆفرینیا هەندێک کات ڕەفتاری دووبارە ئەنجام دەدەن وەک پیاسه کردنی بەردەوام و بێ وەستان 

چ کەسێک تووشی شیزۆفرینیا دەبێت؟

شیزۆفرینیا ژنان و پیاوان بە یەک ئەندازە تووش دەکات و یەکسانن، و بەنزیکەیی لە هەموو دونیادا یەکسانن، نیشانەکان بە گشتی لە تەمەنی ۱٦ بۆ ۳۰ ساڵی دەست پێدەکات، دەرکەوتووە کە دەرکەوتنی نیشانەکان لە پیاواندا زووترە وەک لە ژنان، بە کەمی شیزۆفرینیا لەسەر منداڵ و کەسانی سەرو ٤٥ ساڵیدا دەردەکەوێت، ئەو کەسانەی کە پێشتر کەسێک لە خێزانەیەکیان تووش بووە ئەگەری زیاترە بۆیان تووش ببن.

چ شتێک دەبێتە هۆکاری توشبوون بە شیزۆفرینیا؟

هۆکاری سەرەکی نادیارە، بەڵام زانایان لەو باوەڕەدان کە هەر دوو هۆکاری بۆماوەیی و ژینگە دوو هۆکاری گرنگن لە تەشەنەکردنی ئەم نەخۆشیەدا، لەناو مێشکدا ئەندازەی پەیامنێرەکانی کیمیایی دۆپامین و گلوتامەیت لەناوچەی خۆیان دێنە دەرەوە، قاڵبی مێشکیش لەوانەیە شێوەی نۆرماڵی خۆی لەدەست بدات، بۆ نموونە لە ئەشیعەی مێشکدا دەردەکەوێت کە چالاکیەکانی بەشە جیاوازەکانی مێشک زیاتر یاخود کەمترن لە ئاستی نۆرماڵ.

دیاریکردنی شیزۆفرینیا

هیچ جۆرە ئەزمونێک و تاقیگەیەک بوونی نییە بۆ ئەم نەخۆشییە، لە ئەنجامدا دیاریکردنی نەخۆشیەکە بە گشتی لەسەر بنەمای پێشینەی نەخۆشەکە و نیشانەکانی نەخۆشیەکە دیاری دەکرێت، هەندێک پشکنین دەتوانێت ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی کاریگەری نەخۆشییەکە لەسەر جەستە، لە گەنجاندا دەکرێت پەیوەندی پێشینەی خێزان و نەخۆشی و هەندێک ڕەفتار دەتوانێت لەبەرەو پێشچوونی ئەم نەخۆشەیدا هاوکار بێت، ئەم نەخۆشییە دەتوانێت ببێتە هۆی چالاکی کۆمەڵایەتی سەیر و ڕەفتاری چاوەڕواننەکراو و لەناکاو لە گەنجاندا.

دەرمانی کاریگەر بۆ شیزۆفرینیا

دەرمانی بەردەوام دەتوانێت نیشانەی وەک بیرکردنەوەی نائاسایی و خەیاڵ و گوومانی خراپ کەم بکاتەوە، هەندێک کەس کێشەیان لەگەڵ نیشانەکانی دوای بەکارهێنانی دەرمانەکاندا هەیە، ئەم نیشانانە وەک زیادبوونی کێشی لەش، دەرمانەکان دەتوانرێت لەگەڵ دەرمانی تردا بەکاربهێنرێت و لە زۆربەی کاتدا پێوست دەکات بە بەکارهێنانی دەرمانی درێژخایەن.

چارەسەری دەروونی - کۆمەڵایەتی

دەردەدڵ کردن لەگەڵ ئەم نەخۆشانەدا دەتوانێت یارمەتیان بدات کە لەگەڵ کێشەی ڕەفتار و بیرکردنەوەی خۆیاندا یەکلایی ببنەوە و توانای دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی تیایاندا زیاد دەکات، شیکردنەوەی دەرمانی یاخود CBT (ڕێگایەکی چارەسەرە لەڕێگەی قسە کردن لەگەڵ نەخۆشدا) فێری کەسەکان دەکرێت کە زیاتر بیرکردنەوەکانیان بگۆڕن و باشتر کارەکانیان بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەم ڕێگا چارەیانە بەهیچ جۆرێک جێگای چارەسەر بە دەرمان ناگرێتەوە بەڵام دەتوانێت یارمەتی کەسەکان بدات.

ڕێگری کردن لە خراپتربوونی نەخۆشیەکە

ئەوانەی کە شیزۆفرینیایان هەیە، هەندێک کات دەرمانەکانیان ناخۆن بەهۆکاری بێئاگایی و لەبیرچوون یاخود بە ئەنقەست، ئەم بابەتە مەترسی گەڕانەوەی هەموو نیشانە مەترسیدارەکانی هەیە چارەسەری (دەرونی - کۆمەڵایەتی) یارمەتی نەخۆشەکە دەدات کە زیاتر سوود لە چارەسەری دەرمان وەربگرێت و هەندێک کاتیش نەخۆشەکە بە داغڵبوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

شیزۆفرینیا و شوێنی کار

توشبووان بە شیزۆفرینیا بەگشتی لە دۆزینەوەی کار یاخود مانەوە لەسەر کارێک زۆر تووشی کێشە دەبن، هۆکاری سەرەکیش نەمانی تەرکیزیانە و کێشەی بیرکردنەوەی هەڵە و ناتەواوی لە دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، چونکە نەخۆشیەکە لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە تەمەنێکی کەمیان هەیە و واتە خەریکی کارێکن یان خوێندکارن.

شیزۆفرینیا و پەیوەندی

زۆر جار ئەوانەی دووچاری شیزۆفرینیا بوونەتەوە دووچاری کێشە دەبنەوە لەکاتی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا، بیرکردنەوە و ڕەفتاری نائاساییان لەوانەیە هاوڕێیان و هاوکارانیان تووشی کێشە بکات بەردەوام بوون لەسەر دەرمانەکانیان ئەم کێشانە کەمتر دەکاتەوە

شیزۆفرینیا و پەیوەست بوون بە ماددەی هۆشبەرەوە

ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفرینیا بوون زیاتر تووشی توشبوون بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و مادە کهولیەکان دەبن، ماددە هۆشبەرەکان نیشانەکانی نەخۆشیەکە خراپتر دەکەن، هەروەها پەیوەست بوون بە ماددەی هۆشبەرەوە کێشە بۆ دەرمانەکانیش دروست دەکات

شیزۆفرینیا و دووگیانی

زۆرینەی دەرمانەکای شیزۆفرینیا نابنە مەترسی بۆ سەر دایکی دووگیان بەڵام ئەبێت دکتۆر بڕیار بدات لەسەر بەکارهێنانی دەرمانەکان یاخود نا.


سەرچاوەکان



15135 بینین