ژەهری هەنگ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-24-23:24:00 - کۆدی بابەت: 4817
ژەهری هەنگ

ناوه‌ڕۆك

ژەهری هەنگ چییە؟

کاتێک خزمەتکارەکان دەردەچن بۆ دەرەوەی شانەکەیان دوو کیسەی هەیە، یەکیان بەتاڵە بۆ شوێنی کۆکردنەوەی شیلەی گوڵەکانە و دوایی گڕینی بۆ هەنگوین، ئەوی تریشیان ژەهری تیایە بۆ بەرگری لە خۆ کردن لە کاتی تەنگانە. لە سەرەتای دەرچوونی ئەم ژەهرە بڕەکەی کەمە و دوایی زیاد دەکات. ئەمەش گرنگی ئەوەی هەیە کەوا دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگ زیاتر پڕۆتین وەربگرێت بە ڕێژەیەکی زیاتر لە کاربۆهایدرات. ئەو بڕەش لە بەهار و هاوین زیاترە لەوەی هەیە لە زستان و پایز. بڕی ئەو ژەهرە لە یەک هەنگ دەگاتە ٠.١٥-٠.٣٠ میلیگرام.

دەزگایەکی بەرگری هەیە لە شاژن و لە خزمەتکارەکان، ئەوەی شاژن بۆ بەرگریە و بۆ کوشتنی شاژنەکانی ترە لە کاتی بوونی بەربەرەکانی، هەروەها بۆ دانانی هێلکەیە. ئەو شاژنانە بە ئادەمیزادەوە نادات هەرچەندە گەر بە دەستیش بگیرێت. بەڵام دەزگای بەرگری لە خزمەتکارەکان بۆ بەرگریە لە شانەکە و کاتی پێوەدانی ناتوانێ ئەو دەزگایە دەربکات و جیا دەبێتەوە لە لەشی. پاش جیابوونەوەی لە لەشی هەنگەکە و ماسولکەکانی گرژ دەبێت و زیاتر لە پێستی مرۆڤەکە دەچێتە خوارەوە و ئەو ژەهرەی تیایەتی گشتی دەچێتە ناو پێستەکەی. ئەگەر ئەو دەزگایە بە تەنها جیابووەوە ئەوا مێشەکە نامرێت بەڵام ئەگەر بەشێک لە ڕیخۆڵەی دەرهات لەگەڵی ئەوا دەمرێت.

پێکهاتەی ژەهری هەنگ

  • شیلەیەکی ڕوونە و بە ئاسانی وشک دەبێت.
  • بە ئاسانی لە ئاو و ترشەکان دەتوێتەوە.
  • گەرما کاری تێناکات بەڵام گەرمکردن لەگەڵ ترش و تفت و پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم و مادەکانی ترشی ئەکسەدە کاری تێدەکات.
  • بەرگەی شێداری دەگرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەتوانرێ هەڵبگیرێ.
  • بۆنی هەیە  و تامی تاڵە.
  • ئەو مادانەی تیایە ترشی فۆرمیک و ترشی هایدرۆکلۆریک و ئۆرسۆفۆسفۆریک.
  • مادەی هیستامین
  • کۆلین و تریپتۆفان
  • گۆگرد و پڕۆتین
  • چەوری هەڵمی کە هۆی دروستبوونی ئازارە کاتی پێوەدان.
  • ئەنزیمات کە هۆکاری و ڕوژاندنی گلاندی سەر گورچیلەیە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی ژەهری هەنگ

  • پڕۆتینی میلیتینی تیایە کەوا لەلایەن دوو زانای ئەڵمانی دۆزراوەتەوە (هابیرمان و نیۆمان) کەوا ئەو کاریگەریانەی هەیە.
  • دابەزینی پەستانی خوێن.
  • خرۆکە سوورەکان دەشکێنێت.
  • گرژبوونەوەی ماسولکەکانی خۆویست و هێڵدارەکان.
  • بۆریە خوێنە وردیلەکان (موولولەکانی خوێن) فراوان دەکات.
  • بەرگری دژی ئەو ژەهرە پەیدا دەکات.
  • بەرگری دژی نەخۆشیە گوازراوەکان.
  • بۆ ئازاری دەمارەکان باشە.
  • لە کارخستنی ئەنزیمی سرۆمبۆکانیز دەبێتە هۆی فراوان کردنی بۆریەکانی خوێنی ناوچەی پێوەدراوەکە، ئەمەش وا دەکات ئەو کەسە کەمتر توشی جەڵتەی دڵ و مێشک ببێت، بۆیە ئەوانەی هەنگ پەروەردە دەکەن تەمەنیان درێژە.

زیادە هەستیاری بۆ ژەهری هەنگ

ئەوانەی کەوا زیادە هەستیاریان هەیە بۆ ئەو ژەهرە وا چاکە دوور بکەونەوە لە پێوەدانی هەنگ و لەبەرنەکردنی ئەو جل و بەرگانەی کەوا وێنەی گوڵیان لەسەرە تاوەکو هەنگ لێی نزیک نەبێتەوە، هەروەها بەکارنەهێنانی هەندێک زەیت و بۆنی سروشتی. کاتی چوونە دەرەوە بۆ شوێنی دەشتایی وا چاکە دەرمانی دژە هەستیاری لەگەڵ خۆی ببات نەوەک توشی بە پێوەدانی هەنگ بێت.

هەندێک تێبینی گرنگ

  • کاتی پێوەدانی بە نێوچاو نەوەک بێتە ئاوسانی گلێنە و هاوێنە بۆیە پزیشکی پسپۆڕی پێویستە.
  • پێوەدانی لە منداڵی بچوک و تەمەندار ترسناکی تیایە.
  • مرۆڤێکی ئاسایی توانای بەرگەی پێوەدانی ٥-١٠ جاری هەیە لە یەک کاتدا تەنها سووربوونەوە و خورشت و ئاوسانی شوێنەکەی پێوە دیارە.
  • ٢٠٠-٣٠٠ پێوەدان لە یەک کاتدا دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و زیادبوونی لێدانی دڵ و گرژبوونەوەی ماسولکە و شەلەل بوون.
  • پێوەدانی ٥٠٠ دانە دەبێتە هۆی مردن بەهۆی لەکارکەوتنی ماسولکەکانی هەناسە.
  • پێویستە ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و سیل و نەخۆشیەکانی دڵی بۆماوەیی و هەندێک نەخۆشی کۆئەندامی زاوزێی هەیە دووربکەونەوە لە پێوەدانی هەنگ.
  • ژەهری هەنگ بەرگری دژی تیشکەکوژەرەکان دەکات (الاشعاعات المیتة).



1081 بینین