تیشکە چالاکی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-26-22:30:00 - کۆدی بابەت: 4871
تیشکە چالاکی

ناوه‌ڕۆك

ھێنری بیكڕێل

زاناكان ھە‌موو ئە‌و شتانە‌ی كە‌ پێشبینی دە‌كە‌ن لە‌ تاقیكردنە‌وە‌كانیاندا نایدۆزنە‌وە‌، بە‌ڵام لە‌ ساڵی ١٨٩٦ زانای فە‌ڕە‌نسی ھێنری بیكڕێل ئە‌وە‌ی دۆزییە‌وە‌ زۆر زیاتر بوو لە‌وە‌ی كە‌ پێشبینی دە‌كرد، بوارێكی تازە‌ی لە‌ زانست دۆزییە‌وە‌.

دۆزینە‌وە‌ی تیشكە‌ چالاكی 

گریمانە‌كە‌ی بیكڕێل ئە‌وە‌ بوو كە‌ كانزا فلۆرۆسییە‌یە‌كان (Fluorescence) تیشكێكی سینی دە‌ردە‌پە‌ڕێنن «ماددە‌ی فلۆرۆسیی دە‌درە‌وشێنە‌وە‌ لە‌ كاتێكدا ڕووناكیە‌كی بكە‌وێتە‌ سە‌ر» بۆ ئە‌وە‌ی گریمانە‌كە‌ی بە‌دە‌ست بھێنێت، كانزایە‌كی فلۆرۆسیی كردە‌ سە‌ر تابلۆیە‌كی فۆتۆگرافی داپۆشراو بە‌ كاغە‌زێك، كاتێك تیشكی خۆری درە‌وشاوە‌ی بكە‌وێتە‌ سە‌ر، تابلۆكە‌ دە‌ردە‌كە‌وت وە‌ وێنە‌ پێشبینی كراوە‌كە‌ی كانزاكە‌ی بینی.

ئە‌نجامی پێشبینی نە‌كراو

زانا بیكڕێل ھە‌وڵیدا تاقیكردنە‌وە‌كە‌ی جارێكی تر دووبارە‌ بكاتە‌وە‌، بە‌ڵام كە‌ش و ھە‌وا ھە‌ور بوو بۆیە‌ ماددە‌كانی كردە‌ ناو تاكی كتێبخانە‌كە‌یە‌وە‌ و پاش چە‌ند ڕۆژێك بینی تابلۆ فۆتۆگرافیە‌كە‌ دە‌ركە‌وتووە‌، سە‌ری سوڕما كە‌ كاتێ بینی وێنە‌كە‌ی لە‌سە‌ر دیارە‌ بێ ئە‌وە‌ی ڕووناكی بە‌ركە‌وێت.
كانزاكە‌ وزە‌ی بە‌خشیبوو وزە‌كە‌ش كاغە‌زە‌كە‌ی تێپە‌ڕاندبوو شێوە‌ی وێنە‌كە‌ی لە‌سە‌ر تابلۆ فۆتۆگرافیە‌كە‌ دە‌رخستبوو دوای چە‌ند تاقیكردنە‌وە‌یە‌ك بیكڕێل گە‌یشتە‌ ئە‌و ئە‌نجامە‌ی كە‌ وزە‌كە‌ لە‌ یۆرانیۆمە‌وە‌ ھاتووە‌، كە‌ ئە‌مە‌ش توخمێكە‌ لە‌ناو  كانزاكە‌دایە‌.

ناونانێكی پێشبینی نە‌كراو 

ئە‌م وزە‌یە‌یان ناونا تیشكدانە‌وە‌ی ناووكی كە‌ ئە‌مە‌ش تیشك و تە‌نۆلكە‌ن وزە‌یە‌كی زۆریان ھە‌یە‌ كە‌ ناووكی ھە‌ندێك لە‌ گە‌ردیلە‌كانە‌وە‌ دە‌ردە‌چن، ماری كوریی توێژە‌رە‌وە‌یە‌كی ئافرە‌ت بوو كە‌ كاری لە‌گە‌ڵ بیكڕێل دە‌كرد، ناوی لە‌و كارە ‌نا كە‌ بە‌ھۆیە‌وە‌ تیشكی ناووكی لە‌ ناووك دە‌دە‌چێت تیشكە‌ چالاكی Radioactivity، كە‌ پێشی دە‌گوترێت تیشكە‌ شیبوونە‌وە‌.

جۆرە‌كانی تیشكە‌ شیبوونە‌وە‌ 

لە‌ كاتی تیشكە‌ شیبوونە‌وە‌ ناوكە‌ ناجێگیرە‌كان تە‌نۆكە‌ و وزە‌ دە‌ردە‌پە‌ڕێنن سێ جۆر لە‌ تیشكە‌ شیبوونە‌وە‌ ھە‌یە‌ ئە‌وانیش « شیبوونە‌وە‌ی ئە‌لفا و بیتا و گامایە‌».

شیبوونە‌وە‌ی ئە‌لفا 

بە‌ دە‌رپە‌ڕاندنی تە‌نۆكە‌ی ئە‌لفا لە‌ ناووك دە‌ڵێن شیبوونە‌وە‌ ئە‌لفا.
تە‌نۆلكە‌كانی ئە‌لفا پێك دێت لە‌ دوو پرۆتین و دوو نیترۆن كە‌ بارستە‌ ژمارە‌ی یە‌كسانە‌ بە‌ «٤» و بارگە‌كە‌ی یە‌كسانە‌ بە‌ «+٢».
بارستە‌ ژمارە‌ Mass number كە‌ بریتییە‌ لە‌ كۆی ژمارە‌ی پرۆتین و نیترۆنە‌كانی ناوكی گە‌ردیلە‌یە‌ك. 
تە‌نۆلكە‌ی ئە‌لفا ناوكی گە‌ردیلە‌ی ھیلیۆمە‌، زۆرێك لە‌ ناووكی تیشكدە‌ری گە‌ورە‌ تە‌نۆلكە‌ی ئە‌لفا دە‌ردە‌پە‌ڕن، وە‌ دە‌گۆڕێن بۆ ناووكی توخمی تازە‌، لە‌ نموونە‌ یان ناوكی ڕادیۆم ٢٢٦ (ئە‌م ژمارە‌یە‌ی كە‌ لە‌ دوای ناوی توخمە‌كە‌وە‌ دێت بارستە‌ ژمارە‌ی گە‌ردیلە‌كە‌یە‌).

شیبوونە‌وە‌ی بێتا 

بە‌ دە‌رپە‌ڕاندنی تە‌نۆلكە‌ی بێتا لە‌ ناووك دە‌ڵێن شیبوونە‌وە‌ی بێتا، ئە‌گونجێت تە‌نۆلكە‌ی بێتا ئە‌لیكترۆن یان پڕۆتۆن بێت، بارگە‌ی ئە‌لیكترۆن «-١» لە‌ كاتێكدا بارگە‌ی پڕۆتۆن «+١».
بارستە‌ی ھە‌ریە‌كە‌یان بە‌ نزیكە‌یی یە‌كسانە‌ بە‌ سفر، كە‌واتە‌ بارستە‌ ژمارە‌ی تە‌نۆكە‌یی بێتا یە‌كسانە‌ بە‌ سفر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی پڕۆتۆن و نیترۆنی تێدا نییە‌.
شیبوونە‌وە‌ی ناووكی كاربۆن ١٤ بە‌ نموونە‌یە‌كی شیبوونە‌وە‌ی بێتا دە‌ژمێردرێت، دیارە‌ لە‌ كاتی شیبوونە‌وە‌ی ئە‌م جۆرە‌دا نیترۆن لێك ھە‌ڵدە‌وە‌شێت بۆ پرۆتۆن و ئە‌لیكترۆن.
تێبینی بكە‌ ناووك دە‌بێتە‌ ناووكی توخمێكی جیاواز، بە‌ڵام بارستە‌ ژمارە‌ و بارگە‌ ھە‌ر دە‌پارێزێت.

شیبوونە‌وە‌ی گاما

لە‌كاتی شیبوونە‌وە‌ی ئە‌لفا و بێتا وزە‌ دە‌ردە‌پە‌ڕێت، بە‌شێك لە‌م وزە‌یە‌ بە‌ شێوە‌ی ڕووناكیە‌كی نەبینراو كە‌ وزە‌یە‌كی بە‌رز و زۆری ھە‌یە‌ دە‌ردە‌چێت، بە‌م ڕووناكیە‌ دە‌ڵێن تیشكی گاما، وە‌ بە‌ دە‌رپە‌ڕاندنی تیشكی گاما لە‌ ناووك دە‌ڵێن شیبوونە‌وە‌ی گاما، ئە‌م شیبوونە‌وە‌یە‌ ڕوودە‌دات كاتێك تە‌نۆكە‌كان لە‌ ناوكدا شوێنیان بگۆڕن، تیشكی گاما بارستە‌ و بارگە‌ی نییە‌.
وە‌ بە‌و پێیە‌ش شیبوونە‌وە‌ی گاما تە‌نھا نابێتە‌ ھۆی گۆڕینی جۆری توخم و گۆڕانی بۆ توخمێكی جیاواز.

كاریگە‌ری تیشكە‌كان لە‌سە‌ر ماددە‌

لە‌وانە‌یە‌ ئە‌و گە‌ردیلانە‌ی بە‌ر تیشكە‌ ناوكییە‌كان دە‌كە‌ون ئە‌لیكترۆن دە‌رپە‌ڕێنن، ئە‌و بە‌ندە‌ كیمیایانە‌ی كە‌ گە‌ردیلە‌كانی بە‌ یە‌كە‌وە‌ بە‌ستوە‌ لێك ھە‌ڵدە‌وە‌شێت لە‌ كاتێكدا بە‌ر تیشكێكی ناوكی دە‌كە‌وێت، وە‌ ئە‌م دوو كاریگە‌رە‌ لە‌كاتی ڕوودانیاندا زیان بە‌ ماددە‌ی زیندو و نازیندوو دە‌گە‌یێنن.

زیان بە‌ ماددە‌ی زیندوو

ھە‌ركاتێك ئە‌ندامی بوونە‌وە‌رێكی زیندوو تیشك بمژێت خانە‌كانی زیانیان پێدە‌كە‌وێت، تیشكە‌كان دە‌توانن ببنە‌ ھۆكاری سوتان وە‌ك ئە‌و سووتانە‌ی كە‌ لە‌ دە‌ست لێدانی شتێكی گە‌رم پە‌یدا دە‌بێت، تە‌نھا ڕوبە‌ڕوبوونە‌وە‌ی تیشكە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی تیشكدە‌ری. 
لە‌ نیشانە‌كانی ئە‌م نە‌خۆشیە‌: بێ ھێزی و ئارە‌زوو نە‌كردنی خواردن و قژ وە‌راندن وە‌ ھە‌روە‌ھا دە‌بێتە‌ ھۆی تێكچوونی خانە‌كانی خوێن، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی مردن، ڕوبە‌ڕوبوونە‌وە‌ی تیشكە‌كان ترسناكی توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ زۆر دە‌كات بە‌ھۆی ئە‌و زیانانە‌ی كە‌ بە‌ خانە‌كانی دە‌گە‌ینێت، ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ لە‌نزیك ماددە‌ی تیشكدە‌رە‌وە‌ ئیش دە‌كە‌م فیلمە‌ ھێما ھە‌ڵدە‌گرن، كە‌ ئە‌م تیشكانە‌ شێوە‌یە‌ك لە‌سە‌ر فیلمە‌كە‌ دروست دە‌كە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و كە‌سانە‌ ئاگادار بكە‌نە‌وە‌ كە‌ ترسناكی ئە‌و تیشكە‌ ئە‌گە‌ر ئاستی تیشكە‌كان زۆر بە‌رز بێت.

زیان بە‌ ماددە‌ی نا زیندوو

تیشكە‌كان دە‌توانن زیان بە‌ ماددە‌ نازیندووە‌كان بگە‌یە‌نن، كاتێك گە‌ردیلە‌ی كانزاكان ئە‌لیكترۆن وون دە‌كە‌ن كانزاكان دادە‌خورێت.
تیشكە‌كان توانای وێران كردنی كانزای باڵە‌خانە‌كانیان ھە‌یە‌، وە‌ك تیشكە‌كانی كارگە‌ ناووكیە‌كانی بە‌رھە‌م ھێنانی وزە‌، ئە‌و تیشكە‌ ئاست بە‌رزانە‌ی كە‌ لە‌ خۆرە‌وە‌ دێن دە‌توانن زیان بگە‌یە‌نن بە‌ گالیسكە‌ «مركبة» گە‌ردوونیە‌كان.

زیان لە‌ قوڵاییە‌ جیاوازە‌كاندا

تیشكی گاما بە‌ ئاسانی بە‌ ماددە‌كاندا تێدە‌پە‌ڕێت، ئە‌م تیشكە‌ لە‌ دە‌پە‌ڕاندندا لە‌ ھە‌موویان بە‌تینترە‌ وە‌ زیان بە‌ شانە‌ زیندووە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت، وە‌ تە‌نۆلكە‌كانی بێتا دە‌بێت ھۆی زیان گە‌یاندن لە‌ ڕووە‌كە‌یدا، وە‌ تە‌نۆلكە‌كانی ئە‌لفا دە‌بێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن لە‌ ئاستی ڕووە‌كە‌یدا.

زانینی تە‌مە‌ن بە‌ھۆی شیبوونە‌وە‌ 

زانینی تە‌مە‌نی شتێكی كۆن گرانە‌، بە‌تایبە‌تی ئە‌گە‌ر تە‌مە‌نی ئە‌و شتە‌ ھە‌زاران ساڵ بێت.
ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ بە‌ شاخە‌كانی ئە‌لبی ئیتاڵیدا سە‌ردە‌كە‌ون لە‌ ساڵی ١٩٩١ پاشماوە‌ی پیاوێكی بە‌ستویان دۆزییە‌وە‌، زاناكان ڕوودانی مردنە‌كە‌یان خە‌مڵاند بە‌ دە‌وروبە‌ری ٥٣٠٠ ساڵ بە بەکارهێنانی شیبوونە‌وە‌ی كاربۆنی تیشكدە‌ر.

كاربۆنی ١٤ لە‌ناو لە‌شدا

گە‌ردیلە‌كانی كاربۆن لە‌ ھە‌موو ماددە‌ زیندووە‌كاندا ھە‌یە‌، بە‌ڵام ڕێژە‌یە‌كی سە‌دی كە‌م لە‌م گە‌ردیلانە‌، گە‌ردیلە‌كانی «كاربۆنی ١٤» تیشكدە‌رن.
بوونە‌وە‌ری زیندوو لە‌ ماوە‌ی ژیانیدا ڕێژە‌ی سە‌دی «كاربۆنی ١٤»ـی ھە‌روە‌ك خۆی دە‌مێنێتە‌وە‌ و ناگۆڕێت، واتە‌ گە‌ردیلە‌كانی شی دە‌بنە‌وە‌ و گە‌ردیلە‌ی تر جێگە‌یان دە‌گرنە‌وە‌، ڕووە‌كە‌كان كاربۆنیان دە‌ست دە‌كە‌وێت بە‌ھۆی بە‌رگە‌ ھە‌واوە‌، وە‌ گیانە‌وە‌رە‌كانیش كاربۆنیان دە‌ست دە‌كە‌وێت لە‌ خۆراكە‌وە‌ بە‌ڵام ھە‌ر بوونە‌وە‌رێكی زیندوو كە‌ دە‌مرێت كرداری جێگرتنە‌وە‌ی «كاربۆنی ١٤»ـی دە‌وە‌ستێت.
وە‌ بە‌ تێپە‌ڕبوونی كات ئاستی «كاربۆنی ١٤» نزم دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ لە‌شی بوونە‌وە‌رە‌كە‌دا بە‌ھۆی تیشكە‌ شی بوونە‌وە‌.

تێكڕای شیبوونە‌وە‌ جێگیرە‌

زاناكان دۆزیانە‌وە‌ كە‌ ھە‌ر ٥٧٣٠ ساڵ نیوە‌ی «كاربۆنی ١٤» شی دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ ھە‌ر نموونە‌یە‌كدا بێت.
وە‌ تێكڕای شیبوونە‌وە‌ جێگیرە‌ ئە‌م تێكڕاییە‌ پلە‌ی گە‌رمی و پە‌ستان كاری لێ ناكات، ھە‌موو ھاوتایە‌كی تیشكدە‌ر تێكڕای شیبوونە‌وە‌ی تایبە‌تی ھە‌یە‌ پێی دە‌ڵێن نیوە‌ تە‌مە‌ن، نیوە‌ تە‌مە‌ن Half-life بریتیە‌ لە‌ كاتی پێویست بۆ شیبوونە‌وە‌ی نیوە‌ی ژمارە‌ی ناووكە‌كانی ھاوتایە‌كی تیشكدە‌ر.

دیاریكردنی تە‌مە‌ن

زاناكان پێوانە‌ی ژمارە‌ی شیبوونە‌وە‌كانی ناو لە‌شی پیاوە‌ بە‌ستووە‌كە‌یان لە‌ ھە‌ر خولەکێکدا كرد، بینیان كە‌ بە‌شێكی زۆر كە‌م لە‌ نیوە‌ی «كاربۆنی ١٤» لە‌ لە‌شیدا گۆڕاوە‌ بە‌ دە‌ربڕینێكی تر بڵێین: تە‌مە‌نی پیاوە‌ بە‌ستووە‌كە‌ نە‌گە‌یشتوە‌تە‌ نیوە‌ی تە‌مە‌نی «كاربۆنی ١٤» ٥٧٣٠ ساڵ، دە‌توانین «كاربۆنی ١٤» بە‌كاربھێنین بۆ دۆزینە‌وە‌ی تە‌مە‌نی تە‌نێك بگاتە‌ (٥٠٠٠٠) ساڵ، وە‌ بۆ دۆزینە‌وە‌ی تە‌مە‌نی ئە‌و تە‌نانە‌ی كە‌‌ كۆنترن لە‌وە‌ بە‌ بە‌كارھێنانی توخمی تر وە‌ك نیوە‌ تە‌مە‌نی پۆتاسیۆم «٤٠» كە‌ لە‌ دە‌وروبە‌ری «١.٣» ملیار ساڵدایە‌، كە‌ بە‌كاردێت بۆ دۆزینە‌وە‌ی تە‌مە‌نی دە‌یناسۆرە‌ بە‌بە‌ردبووە‌كان.

بە‌كارھێنانی تیشكە‌ چالاكی 

تیشكە‌ چالاكی لە‌ زۆر بوار و مە‌بە‌ستی جیاوازدا بە‌كاردێت، پشكنە‌ری دووكە‌ڵ لە‌ ماڵە‌كاندا بڕێكی كە‌می لە‌ ماددە‌ی تیشكاوی تێدایە‌، دە‌توانین ھە‌ندێك ھاوتا بە‌كاربێنین وە‌ك بە‌دواداچووە‌‌كان.
وە‌ بە‌دواداچووە‌كان توخمی تیشكن كە‌ دە‌‌توانرێت دوای ڕێڕە‌ویان بكە‌وین لە‌ ڕێگە‌ی كردار یان كارلێك.

تیشكە‌ چالاكی و گرنگی دان بە‌ تە‌ندروستی

پزیشكە‌كان بە‌دواداچووە‌كان بە‌كاردە‌ھێنن بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن گرفتی تە‌ندروستی دیاری بكە‌ن، بە‌ جۆرێك دە‌درێت بە‌ نە‌خۆشكە‌ بە‌ دە‌رزی لێدە‌درێت كە‌ نیوە‌ تە‌مە‌نیان كورتە‌، پاشان ناسروە‌كان بە‌كاردێن بۆ دواكە‌وتنی ئە‌م بە‌دواداچووانە‌ كاتێك لە‌ناو لە‌شی نە‌خۆشە‌كە‌دا دە‌جوڵێن.
ھە‌روە‌ھا ماددە‌ تیشكدە‌رە‌كان بۆ چارە‌سە‌ركردنی ھە‌ندێك نە‌خۆشی وە‌ك شێرپە‌نجە‌ بە‌كاردێت، وە‌ ماددە‌ تیشكدە‌رە‌كان ھاوبە‌شی دە‌كە‌ن لە‌ نە‌مانی نە‌خۆشی، بۆ نموونە‌ ھە‌ندێك ماددە‌ی خۆراك و بە‌روبوومی تە‌ندروستی بە‌تیشكەكان پاكژ دە‌كرێنە‌وە‌.

تیشكە‌ چالاكی لە‌ پیشە‌سازیدا

ھە‌روە‌ھا ھاوتا تیشدە‌رە‌كان ھاوبە‌شی دە‌كە‌ن لە‌ دۆزیە‌وە‌ی كە‌موكوڕی دامە‌زراوە‌كان، بۆ نموونە‌ تیشكە‌كان بە‌كاردێن بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی ئە‌ستوری پلێتی كانزا. 
ھە‌ندێك گالیسكە‌ی گە‌ردوونی بێ سە‌رنشین ماددە‌ی تیشدە‌ری تێدە‌كرێت وە‌ك سە‌رچاوە‌یە‌كی وزە‌، بە‌ شێوە‌یە‌ك كە‌ وزە‌ی بە‌رھە‌م ھاتوو لە‌ شیبوونە‌وە‌ی ناووكی دە‌گۆڕێت بۆ وزە‌ی كارە‌با بۆ ئیش پێكردنی گالیسكە گە‌ردوونیە‌كە‌.


سەرچاوەکان

104 بینین