ناوهڕۆك
بۆ سوتان (Burn)
کە شوێنی سوتاو بڵقی نەکردبوو خێرا ئاوی ساردی پێدا بکە کە دەست و پێ بێت بیخە ناو ئاوی ساردەوە، ئەگەر شوێنی تربوو پەڕۆی پاک بە بەفراو تەڕ بکە و لەسەری دابێت چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە، دوای وشک کردنەوە بە شلەی هەنگوین چەوری بکە، بە زەیتی ئەلۆڤێرا یان زەیتی زەیتون یان زەیتی کونجی یان زەیتی تۆوی کەتان چەوری بکە، کە ئەوانە نەبوو بە سپیاو، ئەگەر بڵقی کردبوو نابێت بیدڕی ئەگەر دڕابوو بەشتێکی پاک پێستەکەی لابەرە و بە هەنگوین چەوری بکە یان بەو زەیتانەی ناوبران، ئەگەر جەڕاحتی کردبوو کەوچکێک خوێ بکە ناو لیترێک ئاوی شلەتێن و جوان پێی بشۆ بە سابونیش زیانی نیە بەڵام ئاوی بەبێ خوێ پێدا مەکە، کە دیتۆڵ لە سوتاوی درا زۆر درەنگ چاک دەبێتەوە، کە پێستی وشکی لێ پەیدا بوو بە شتێکی پاک لای ببە و بە هەنگوین چەوری بکە ئەو پۆدر و دەرمانانەی دەینوسین هەموویان بەسوودن کە بە پاکی و بە ڕێژەی خۆی بەکاربێن.
(توێکڵە ڕەقەکەی کولەکەی مرەبا وشک بکە و بیهاڕە بەشێک لێی وە نیوبەش گوڵە پونگی وشک کراو لەگەڵ نیو بەش گوڵی گەزگەزکە) بیکە بە پۆدر و بە برینی تەڕی سوتاوی بکە و بە لەفافێکی یەک توێ بیبەستە ئەگەر گرتی لێی مەکەوە کە درزی برد لەو پۆدرە بە درزەکاندا بکە بە زووی چاکی دەکاتەوە و ئەگەر نەوت و شتی پیس لەو برینە نەدرابێت ئەوا موو لەو شوێنە دەروێتەوە، ئەگەر یەکێک بە ئاگر سوتابێت ئەوا گەڵای چنار بکە بە پۆدر و بەو شوێنەیدا بکە یان زەیتونی کاڵ وەک مەرهەمی لێبکە و لەسەری دابنێ یان خێرا زەیتی کونجی یان زەیتی تۆوی کەتانی لێدە.
هەروەها بۆ سوتان یان برینی قوڵ زەیتی بەیبوون یان گەڵی تازەی لاولاو بکوتە و لێی بپێجە، هەروەها ئەوانەش بەسوودن: مەرهەمی هەنگوین و مێوەکەی، مەرهەمی کافور، پیاز لەناو خوێدا بکوڵێت، هەنار، بەهێ، توور، چا کێویلە، هێرۆ، زەیتوون و زەیتەکەی، کونجی و زەیتەکەی، خەیار، گوڵی زمانە گا، لۆبیای سویا، مۆز، قۆخ، گێزەر، قازیاخە، خواردنەوەی زەیتی زەیتوون، بۆ ئازاری سوتان و برین و پێوەدانە ژەهراویەکان بەسوودە، سپێناخ لەناو ڕۆنی زەیتووندا سووربکرێتەوە و لەسەر شوێنی سوتاوکەی ببەستە.