جێلی ئێمگراند 7 (2017)

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-29-17:03:00 - کۆدی بابەت: 5027
جێلی ئێمگراند 7 (2017)

ناوه‌ڕۆك

جێلی ئێمگراند 7

ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 ئۆتۆمبێلێكی چینییە كە لە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاوە و نرخێكی گونجاوی هەیە بۆ ئەو كەسانە كە پارەیەكی زۆریان نییە، جێلی ئێمگراند 7 ئۆتۆمبێلێكی جوانە و لە ژێر چاودێری كۆمپانیای ڤۆڵڤۆی بەناوبانگدا دروستدەكرێت.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 (2017)

  • دیزاینی ناوەوە ئۆتۆمبێلەكە سەردەمیانەیە و فەرشەكەی شێوەی فەرشی پێست (چەرم)ـی هەیە.
  • چەند سیستمێكی پارێزگاری تێدایە وەك ئیستۆپی دژە خلیسكان (ABS) و ئێرباگ بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 1498 سی سییە و هێزی 107 ئەسپی هەیە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە عادییە و پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە سیستمی ئاگاداركەرەوەی پێشكەوتووی دژە دزینی تێدایە.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1280 كیلۆیە.
  • قەبارەی تانكی بەنزینەكەی 50 لیترە و بۆ 100 كیلۆمەتر 6 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • سیستمی داخستنی ئۆتۆماتیكی دەرگانی تێدایە لە خێراییە زۆرەكاندا.
  • سیستمی ئاگاركەرەوەی تێدایە كاتێك كلیلەكانت لە ئۆتۆمبێلەكاندا لەبیر دەكەیت.
  • سیستمی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی ئیستۆپەكانی تێدایە، هەروەها ئیستۆپی دژە خلیسكانی تێدایە (ABS).
  • ئاگاداركەرەوەی تێدایە لەكاتی نەبەستنی پشتوێنی سەلامەتی، هەروەها دەتوانیت بەرزی پشتوێنەكە بگۆڕیت.
  • شوێنی جێگیركردنی كورسی منداڵانی تێدایە (ISOFIX).
  • ئامێری ئاگاداركەرەوە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی جێلی ئێمگراند 7 (2017)

  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بچكۆلەیە و كاریگەری هەیە لەسەر تواناكەی هەیە.
  • شانسی ئۆتۆمبێلەكە لە كانزا ناسكەكان دروستكراوە و پارێزگاری تەواو بۆ شۆفێر دابین ناكات.
  • لە خێراییە زۆرەكاندا ئۆتۆمبێلەكە خۆڕاگر نییە، كە دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ.
  • فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە چاو قەبارەكەیدا لاوازە و كاریگەری هەیە لەسەر ماتۆڕ و بەنزینی ئۆتۆمبێلەكە.
  • كاتێك خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاتر دەبێت ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەباشی كارناكەن و ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ زیاتر دەكەن.


سەرچاوەکان



669 بینین