کارلێکی چەند دەرمانێک و بەکارنەھێنانیان پێکەوە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-23-15:00:00 - کۆدی بابەت: 14285
کارلێکی چەند دەرمانێک و بەکارنەھێنانیان پێکەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کارلێکی دەرمانەکان (بە عەرەبی: تداخل الٲدوية، ئینگلیزی: Drug interaction) هەندێک دەرمان نابێت بەیەکەوە وەربگیرێن و بەکاربهێنرێن لەبەر بوونی کارلێک لە نێوانیاندا، ئەگەری ھەیە کە ئەو دوو دەرمانە کاریگەری یەکتری زیاد یان کەم بکەن یان کاریگەری یەکتر نەھێڵن و لەوانەیە کاریگەری خراپ لەسەر نەخۆش بەجێ بھێڵن. 

کارلێکی چەند دەرمانێک و بەکارنەھێنانیان پێکەوە و هۆکارەکەی

ACEI(Prils)❌Amiloride,Spironoloactone
ئەو دووکۆمەڵە دەرمانە نابێت بەیەکەوە وەربگیرێن چونکە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ئاستی پۆتاسیۆم.

Ondasteron❌Tramadol
ئۆنداستیرۆن کاریگەری ئازارشکێنی ترامادۆڵ کەم دەکاتەوە.

Statine❌Gemfibrozole
بەکارھێنانی ستاتینەکان لەگەڵ جێمفایبرۆزۆڵ و کۆمەڵەکەی ئازارێکی زۆری ماسولکە دروست دەکات.

Plavix❌Omeprazole,Lansoprazol
بەکارھێنانی حەبی پلاڤێکس لەگەڵ کۆمەڵە دەرمانی PPIـی گەدە جگە لە (پانتۆپڕازۆڵ) کاریگەری پلاڤێکس کەم دەکەنەوە.

Flagyl❌Warfarin
بەکارھێنانی فلاجیل لەگەڵ وارفارین ئەگەری خوێن بەربوون زیاد دەکات.

Omega-3❌Antiplatelete&Anti-Coagulants.
بەکارھێنانی ئۆمێگا-٣ لەگەڵ دەرمانەکانی کاڵ کردنەوە و دژە مەیینی خوێن ئەگەری خوێن بەربوون زیاد دەکات.

Azithromycin❌Anti-Histamine
بەکارھێنانی ئەزیسرۆمایسین لەگەڵ دەرمانەکانی هەستیاری ئازارێکی زۆری سنگ دروست دەکات و Prolong QT interval دروستەبن.

Gentamycin❌Lasix
بەکارھێنانی جێنتامایسین و گروپی ئەمینۆگلایکۆساید لەگەڵ لازێکس ئەگەری لەدەست دانی بیستنی ھەیە.

Nifedipine❌Nitrate
ھەردووکیان فراوانکەری بۆڕییەکانی خوێنن ئەگەر بەیەکەوە بەکاربێن فشاری خوێن زۆر دادەبەزێت.

Antacid,Ulcer medication❌Iron
دەرمانە دژە ترشێتییەکان و دەرمانەکانی قورحە نابێت لەگەڵ حەبی فۆلیک ئەسید و ئاسن و ئەو کۆمەڵە بدرێت، (ئاسن پێویستی بە ناوەندی ترشە بۆ ھەڵمژرانی دەتوانن لەگەڵ ڤیتامین C وەریبگرن).

Warfarin❌NSAID 
مەترسی خوێن بەربوون زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



69 بینین