هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-02-02:50:00 - کۆدی بابەت: 5096
هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی باتری

باترییەکان بەوە دەناسرێن کە خانەی کارۆکیمیایین کە بارگەیەکی کارەبایی دروست دەکەن لە ڕێگای کارلێکەکانی ئۆکساندن و دابەشکارییەوە کە لە ناویدا ڕوودەدات، لەوانەیە باتری لە یەک خانەی کارۆکیمایی دروست بێت یاخود لە ژمارەیەک خانەی کارۆکیمیایی کە بە ڕیزبەندی بەستراون بە یەکەوە، وەک پاتری ئۆتۆمبێل کە لە سێ خانەی کارۆکیمیایی پێکهاتووە، لە دواتردا هەندێک هۆکاری دزەکردنی شەحنی پاتری ئۆتۆمبێل باس دەکەین، هەروەها پاتری دابەش دەکرێت بۆ دوو بەشی سەرەکی: باتریی یەکەمی و باتری دووەمی، باترییە یەکەمییەکان بۆ ئەوە ناشێن دووبارە بارگاوی بکرێنەوە، بەڵام باترییە دووەمییەکان دەکرێت بارگاوی بکرێنەوە، لە جۆرەکانی باتری باترییە زیندەییەکان کە لە لیمۆ و پەتاتە دروست دەکرا، باترییە وشکەکان وەک باترییەکانی کۆنترۆڵ و کاتژمێر، باترییەکانی قوڕقوشمی ترش کە لە ئۆتۆمبێل بەکار دێت و باترییەکانی جیوە کە بەکارهێنانی وەستاوە لەبەر ژەهراوی بوونەکەی.

باسی هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری

هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری جیاواز و هەمەجۆرن، بەڵام پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم بە گرنگترین هۆکارەکان دادەنرێن، بە جۆرێک پلە گەرمییە زۆر نزم یان بەرزەکان کاریگەریی لەسەر باترییە لاوازەکان دەکات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی شەحنەکەی.

هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری ئۆتۆمبێل

  • هەڵەیەکی مرۆیی، وەک لەبیرکردنی لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکە بە داگیرساوی یاخود هەبوونی تێکچوونێک لە سیستمی ئۆتۆمبێلەکەدا کە لایتەکە بە بەردەوامی داگیرساو بێت.
  • لاوازی باترییەکە یان خراپی حاڵەتەکەی، کە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانە، بە جۆرێک کە بیرگەی ئۆتۆمبێلەکە یان تەنانەت ڕادیۆکە دەبنە هۆی زیان گەیاندنێکی گەورە بە باترییە لاوازەکان و خراپ بوونیان.
  • هەبوونی داخوران لە باترییەکەدا یان بەستنی بە شێوەیەکی هەڵە، بە جۆرێک داخورانی باتری ئۆتۆمبێل دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە باترییەکە کە خۆی بارگاوی بکاتەوە لە کاتی لێخوڕیندا.
  • پلە گەرمییە زۆر بەرزەکان کە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی بلور و گۆگردی قوڕقوشم و دەبێتە هۆی خراپبوونی باترییەکە لە دوورمەودادا.
  • کێشە لە سیستەمی بارگاوی کردنەوەدا.
  • تێکچوون لەو ماتۆڕەی کە بەرپرسە لە پێدانی کارەبا بە باترییەکە.
  • زیادەڕۆیی کردن لە لێخوڕینی ماوە کورت، ئەم کارە وا دەکات مۆلیدەی ئۆتۆمبێلەکە کاتی ئەوەی نەبێت بەپێی پێویست دووبارە باترییەکە بارگاوی بکاتەوە.

بنەمای کارکردنی باترییەکان

بۆ تیگەیشتن لە هۆکارەکانی دزەکردنی شەحنی باتری بە شێوەیەکی باشتر، گرنگە بنەمای کارکردنی بزانین، بۆ سوود وەرگرتن لە پاتری دەبێت بگەیەنرێت بە جۆرێک لە بازنە، بۆ ئەوەی کیمیکە وزەی هەڵگیراوی ناوی بگۆڕدرێت بۆ وزەی کارەبایی، هەروەها پاتری لە دوو جەمسەری گەردیلەکان پێک دێت، یەکیان سالبە و یەکیان موجەب، لە پیلەکاندا، جەمسەرە موجەبەکە لە زینک و جەمسەرە سالبەکە لە دووەم ئۆکسیدی مەنگەنیز دروست کراوە، لە کاتێکدا ئایۆنەکانی گیراوەکەی ناو باترییەکە لەگەڵ جەمسەرەکان بەیەک دەگەن کارلێکەکانی ئۆکساندن و دابەشبوون دروست دەبن، ئیتر جەمسەرە سالبەکە ئەلیکترۆن وەردەگرێت و جەمسەرە موجەبەکە لەدەستی دەدات، ئیتر ئەلیکترۆنە سالبەکان لە جەمسەرە سالبەکە یەکدەگرن و بارگەکەی دەبێتە هۆی ڕاکێشرانی بەرەو جەمسەرە موجەبەکە، بەڵام ناتوانێت بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات، لەبەر هەبوونی بەربەستێک لە ناو باترییەکەدا، بۆیە ڕێگا درێژەکە دەگرێتە بەر کە بریتییە لە بازنە دەرەکییەکە کە باترییەکەی پێوە بەستراوە و بەهۆی ئەم خولگە دەرەکییەوە ئامێرەکە دەکەوێتە کار.


سەرچاوەکان



627 بینین