ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی تۆڵەکە مارانە (الشیح)
لەتیرەی کاسنیە زیاتر لە بەرزاییەکان دەڕوێت بەرزی (٤٠-٦٠)سانتیمەتر دەبێت و گوڵێکی زەردی جوان دەکات، لقەکانی بەرامبەر یەک نین و گەڵاکەی بڕگە بڕگەی قوڵە گەڵای باریکە تەواوی ئەو گیایە داپۆشراوە بە ڕەنگی خاکی زیوی و لەسەرەوە هێشوی گوڵەکە دێتە دەر میوەکەی لولەیی و بازنەییە واتە گوڵەکەی لە شوێنی وشك دەبێت نەک لە دەم ئاو، گوڵ و گەڵا و سەرە تولەکانی دەشێت بۆ دەرمان.
چۆنێتی ئامادەکردنی تۆڵەکە مارانە
بەشێوەی دەم کردن بەپێی تەمەن و توانای ئەو کەسە دەبێت لە(٥) تا(١٥) گرام بۆ لیترێک ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی (٢٠-٣٠) خولەک، وە دەتوانی بە ئاگری هێواش (١٠)خولەک بکوڵێنیت، بەکارهێنانی ڕۆژانە (٣)فنجانە بۆ پێش نان کاریگەرتر و باشترە نیو کاتژمێر پێش نان بخورێت بە تایبەت کە بۆ کەم خوێنی و قەڵەوی و گەدە بێ بە شێوەی تۆزیش دەتوانیت بیخۆیت، بە کۆمپریس و بخور بەکاردێت، زەیتی هەیە لە بازاڕ و دەرمانخانە گیاییەکان بەناوی (اسانس ابسنتین) دەتوانیت تا دوو مانگ بەکاری بهێنیت ئەگەر سێ ژەمە بێت، ماددەی (تیون و تویل٣، تانن و ابسین تین، شیرەی تاڵ و اسید الی) تێدایە.
سوودەکانی تۆڵەکە مارانە
- بۆ کەم خوێنی و بۆ لاوازی واتە قەڵەوت دەکات وە بۆ زەردوویش باشە.
- بۆ بێخەوی و تووڕەی، دەبێت (٢٠)گرام لە یەک لیتر سرکەی ترێدا بۆ ماوەی (١٥) خولەک بکوڵێت دوای سارد بوونەوەی دەیپاڵێویت و ئەو ئاوە لە شووشەی دەکەیت، پێش خەوتن ناوچاوان و کەمێک لە پێشی سەر تا گوێچکە پێی چەور دەکەیت و بۆ شەقیقەش باشە.
- بۆ کرم ئەگەر (١٠٠) لە گیای خاو و (١٠٠)لە ڕیشەی شیرین بەیان واتە ڕەگی مێکوک و (٢٥)گرام ڕازیانەی کوتراو هەر سێکیان لەیەکبدە و بە دەم کراوی پڕی کەوچکێک بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو یان هەر بە تۆز دەخورێت، ئەگەر لەو کاتەدا هەڵوژەش هەبێت بخورێت باشترە.
- بۆ تا و ئازاری کەلەک و بن باڵ و کەم خواردنی کەسی بێ ئیشتیها.
- بۆ نەزیف و خوێن ڕێژەی ئافرەتان و بۆ ڕێکخستنی سووڕی مانگانەی ژنان باشە.
- بۆ ئازاری قورگ و ناودەم غەرغەرەی پێدەکرێت و بۆ تەشەنوج بە زەیتەکەی دەشێلرێت و بۆ قۆڵنج و گرژی ڕیخۆڵە و گەدە بەسوودە.
- بۆ شوێنی کوترا و بە ئازار باشە.
- دڵ بەهێز دەکات و میز زیاد دەکات قەبزیی بۆ مەزاج ساردەکان باشە.
- بۆ کەسێک جەڵتە لێیدابێت یان سەکتەی کردووە تاوی دەم کراوی گیا خاو بە گەرووی دابکە هێواش هێواش تا فنجانێک بخواتەوە وە زۆر بەسوود و کاریگەرە.
- ئەگەر بتەوێت خوێن بێتە جێگایەکی لاشەت پێی چەور بکە یان لێی ببەستە خوێن دێتە ئەو جێگایە هەر بۆیە ئەوانەی پەڵەی سپی لە چاویاندا پەیدا دەبێت بوری گیا خاوی بۆ دەکەن و سوودی زۆرە.
- بۆ هەوکردنی گوێ کەمێک تۆزی ئەو گیایە لەناو کومێک زەتی بادەمی تاڵدا بکوڵێنە و دوای ساردبوونەوەی زراوی بزن یان زراوی گا چەند دڵۆپی لەپاڵ بکە و تێکی بدە و بە دڵۆپ ڕۆژی چەند جارێک لە گوێی بکە ئیلتیهاب ناهێڵێت.
تێبینی: نابێت زیاد بەکاربێت ئەگەر بەردەوام بەکاربێت زیانی دەبێت بۆ تەشەنوج و بۆ دەمار و بێ هێزی واتە دوو مانگ ڕێگە پێدراوە و بەسوودە.