شەقیقە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-23:47:00 - کۆدی بابەت: 1567
شەقیقە

ناوه‌ڕۆك

شەقیقە

شەقیقە یەکێکە لەو سەرئێشانەی کە پەیوەستە بە دەمارەکانی مێشکەوە و زۆرتر یەک لای سەر تووشی ئەم جۆرە ژانە دەبێت. ئەم سەرئێشەیە (٧٢) کاتژمێر بەردەوام دەبێت. وە هێڵنج واتە دڵ تێکەڵاتنی لەگەڵدایە و هەروەها ژانە سەر و ناتەواوی لە بینیندا و لە ئەعصآبدا و لە کۆئەندامی هەرس دا هەیە. گیرانی بۆرییەکانی خوێن لەم ژانە سەرەدا دەورێکی گرنگی هەیە. بەڵام هۆکاری دروستی ئەم نەخۆشییە نەزانراوە، زۆرتر ئەم نەخۆشانە خاوەنی بۆماوەیی ئەم نەخۆشییەن، ئەم ژانەسەرە کە (شەقیقە)ی پێ دەڵێن زۆرتر لە کاتی نەوجەوانی دا ڕوودەدات وە تا تەمەنی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. شەقیقە لەو جۆرەی کە کلاسیکە و دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوەی لەگەڵدایە یاخود ناتەواوی بینینی لەگەڵدایە لە خانماندا سێ ئەوەندەی پیاوانە. لە کاتی سووری مانگانە یاخود خواردنی حەبی دژە سک پڕی ئەم ژانە سەرە کە (شەقیقە)ی پێ دەڵێن زۆرتر دەبێت، ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروست بوونی ئەم (شەقیقە)یە بریتین لە:

  • تیشکی زۆر
  • گۆڕانی ئاو و هەوا
  • چالاکی و هیلاکی زۆر
  • بەرزبوونەوەی زۆر
  • خواردنی چەند جۆرێک وەک ماسی دودی
  • نەستەلەی قاوە
  • خواردنەوەی کحولیەکان
  • پەنیری کۆن
  • جۆرەکانی خواردنە ساردەکان وەک ئاسیکرێم
  • خوارنەوەکان کە کافایینیان تێدایە وەک چا، قاوە

لە کاتی ئەم جۆرە ژانەسەرەدا نەخۆش دەبێت لە ژورێکی بێ دەنگ و بێ دوکەڵ و بێ بۆن دا ڕآبکشێت و ئیستراحەت بکات. ڕاکشانەکەشی دەبێت بەو لایەدا بێت کە دەئێشێت. ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری ئەم جۆرە ژانەسەرە بەکاردێت بریتین لە

  1. ئەرگۆتامین سی
  2. هایدرۆ ئەرگۆتامین
  3. ئەسپرین
  4. ئیستا مینۆفین
  5. پڕۆڤین
  6. گشت دەرمانە ئازار شکێنەکان.


سەرچاوەکان



2284 بینین