دەزگای هەواڵگری دەرەکی ڕووسی - SVR

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-03-02:13:00 - کۆدی بابەت: 5114
دەزگای هەواڵگری دەرەکی ڕووسی - SVR

ناوه‌ڕۆك

SVR

SVR : واتە دەزگای هەواڵگری دەرەكی ڕووسی، لە زۆرینەی كاروبارە مەدەنییەكان كاردەكات و بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری گشتی ڕووسی بەشی سەربازی ئەم دەزگایەیە و خاوەنی 13000 كارمەندە.

دەزگاكە لە ساڵی 1991 لە دەزگای فەرمی پێشوو KGB جیابوویەوە و بنكەی سەرەكی لە یاسنسڤای مۆسكۆیە.

بە پێچەوانەی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی، SVR كاری سیخوڕی و چاودێری لە دەرەوەی وڵاتی ڕووسیایە، و لەگەڵ تۆڕی هەواڵگری گشتیدا كاردەكات، ئەم دەزگایە بۆی هەیە وتووێژ لەگەڵ هەر دەزگایەكی هەواڵگری دیكەدا بكات سەبارەت بە پرسە هاوبەشەكان بەتایبەت پرسی تیرۆر.

تەواوی زانیارییە بەدەستهاتووەكان و شیكردنەوەكانیش دەدرێنە دەست سەرۆكی وڵات.


سەرچاوەکان



530 بینین