خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-05-10-18:14:00 - کۆدی بابەت: 12859
خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا (بە ئینگلیزی: Mistreatment of children، بە عەرەبی: سوء معاملة الأطفال)، پێناسەی ئەم حاڵەتە بە پێی شوێن و کولتوور جیاوازە، بەڵام خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان بە هەموو شێوەیەک زیان بە منداڵان دەگەیەنێت، تەنانەت گەر هیچ نیشانەیەکی هەنووکەیی نەبێت. ئەو ئەزموونەی کە منداڵ لە ماڵەوە فێری دەبێت، دەبێتە شێوازێک بۆ چۆنییەتیی مامەڵەکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت لەگەڵ ئەندامانی تری خێزان لە ئێستا و لە داهاتوودا، ئەگەر کێشەکانی ماڵ بە تووڕەبوون و ئاژاوە چارەسەرکران، ئەوا ئەویش هەمان ستراتیژی بەکار دەهێنێت، ئەگەریش دایباب بە هێمنی و ئارامی سەرکەوتوو بوون لە چارەسەری کێشەکانیان، ئەوا هەمان ئەزموون بۆ مندالەکانیان دەگوازنەوە.

خراپ مامەڵەکردنی جەستەیی

ئازاردانی جەستەیی بەهۆی مشتەکۆڵە، لێدان، شەق سووتاندن، هەژاندن یان هەر شێوازێکی ترەوە بێت، کەوا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە منداڵەکە، ئازاردانی زۆر وەکو لێدان و شیکردنەوەی منداڵ، یان لێدان بە قامچی کە سور‌هەڵگەڕان دروست دەکات هەموو ئەمانە بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵاندا دادەنرێت.

خراپ مامەڵەکردنی سێکسی

منداڵان وەکو ئامڕازێکی ڕازیکردنی ئارەزووی سێکسی هەرزەکار یان گەوران بەکاردەهێنریت، ئەگەر منداڵ بە دەستلێدانی ئاسایی بێزار بوو، واتای خراپ مامەڵەکردنی سێکسییە، هەر چالاکییەکی سێکسی لە نێوان منداڵان و چاودێریکار یان پەروەردکارەکەی، بە خراپ مامەڵەکردنی سێکسی دادەنرێت، وەک:

بەرکەوتنی جەستەیی

  • دەستلێدانی ئەندامی زێی منداڵان، یان فشار خستنەسەری.

کرداری سێکسی بەبێ بەرکەوتنی جەستەیی

  • خۆ ڕووتکردنەوە لەبەردەم خەڵکی
  • پێشاندانی گۆڤار و فیلمی سێکسی بە منداڵان
  • بەکارهێنانی منداڵان، وەک بەکارهێنانی بۆ کاری سێکسی یان وێنەگرتن.

خراپ مامەلەکردنی سۆزداری، دەروونی، زارەکی

  • بەردەوام گلەییکردن، بێڕێزیکردن یان دەمکوتکردنی مندالان.
  • ترساندن، هەڕەشەکردن بە سزادانی توند، بێبەشکردنی منداڵان.
  • تووشکردنی منداڵان بە جۆرەها کاری خراپ وەک بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، کاری خراپە و تاوانکاری، بێبەشکردنی منداڵان لە پەروەردەی پێویست.

پشتگوێخستنی منداڵان

  • پێنەدانی پێداویستییە سەرەکییەکانی مندالان لە ڕووی جستەیی، دەروونی، پەروەردەیی، تەندروستی.
  • پشتگوێخستنی منداڵان یان کەمتەرخەمی لە چاودێریکردنیان.

ئاکامەکانی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان

جەستەیی

  • شینومۆر هەڵگەڕان، داڕوشان، شکانی ئێسک.
  • زەبری سێکسی، نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان، سکپڕی.
  • مردن.
  • زەبرکەوتن بەر مێشک، پەککەوتەیی بەردەوام.

دەروونی

  • هەستکردن بەبێبەهایی خود.
  • گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، فشاری دەروونی دوای زەبر.
  • پەیبردن
  • گرفتی سەرنجدان، گرفتەکانی فێربوون.
  • گرفتەکانی مێشک

ڕەفتار

  • گۆشەگیری
  • پەیوەندی خراپ یان نەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هاورێکانی دروست بکات.
  • هەڵچوون و تووڕەبوون.
  • ڕەفتاری سێکسئامێز.
  • ڕەفتاری توندوتیژی کە کاری تاوانکاری بەرهەم بهێنێت.

تەنانەت ئەگەر منداڵان خۆیان بەر لێدان نەکەون، ئەوە لێدانی کەسانی دیکە و ناو خێزان کاریگەریی تەواوی لەسەریان دەبێت.


سەرچاوەکان



2314 بینین