کۆمپانیای نۆکیا

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-05-10-19:08:00 - کۆدی بابەت: 12862
کۆمپانیای نۆکیا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆمپانیای نۆکیا (بە ئینگلیزی: Nokia Company، بە عەرەبی: شركة نوكيا). کۆمپانیای نۆکیا یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهان لە ڕووی ئەو داهێنانە بەسوود و ئەو پێشکەوتنانەی کە بەخۆیەوە بینیوە. نۆکیا کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی فینلەندییە و لە ١٢ی ئایاری ١٨٦٥ وەک یەکەم کارگەی کاغەز دامەزراوە. لە سەدەی نۆزدەهەمدا کۆمپانیاکە فراوانتر بوو، لقەکانی کردە چەندین بەرهەمی جیاواز. لە ساڵی ١٩٦٧ کۆمپانیای نۆکیا پێکهێنرا. لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا کۆمپانیاکە سوودی لە زیادبوونی ناوبانگی کۆمپیوتەر و مۆبایل وەرگرت. بەڵام زیادبوونی کێبڕکێ و هێزەکانی دیکەی بازاڕ بووە هۆی گۆڕانکاری لە ڕێکخستنی بازرگانیی نۆکیادا. لە ساڵی ٢٠١٤، بازرگانی مۆبایلی نۆکیا بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت فرۆشرا.

مێژووی کۆمپانیای نۆکیا

لە سەدەی نۆزدەهەم:

ناوی (نۆکیا) لە شارۆچکەی نۆکیا و ڕووباری نۆکیانڤیرتا وەرگیراوە کە لە لایەکی کارگەکە بووە. ئەو لایەنە بازرگانیانەی کە پێش کۆمپانیای نۆکیا مۆدێرن بوون بریتی بوون لە نۆکیا ئەب (کۆمپانیای نۆکیا) سوومێن گومیتێهداس ئۆی (فینلەندی لاستیک وۆرکز لیندەد) و سوومێن کاپێلیتێهداس ئۆی (فینلەندی کەیبڵ وۆرکز لیندەد) پێکیانهێنا. لە ساڵی ١٨٦٥ ئەندازیاری کانزاکان، فرێدریک ئیدێستام کارگەیەکی وردکراوی چەوری داری لە کەناری ڕووباری تامێرکۆسکی لە شارۆچکەی تامپێری باشووری ڕۆژاوای  فینلەندا دامەزراند. ئەو کاتە تامپێر بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا.

لە ساڵی ١٨٦٨ ئیدێستام میڵێکی دووەمی لە نزیک شارۆچکەی نۆکیا دروستکرد. نۆکیا ١٥ کیلۆمەتر (٩.٣ میل) لە ڕۆژاوای تامپێرەوە دوورە، لە لای ڕووباری نۆکیانڤیرتا. ڕووبارەکە سەرچاوەی کارەبای ئاوی باشتری هەبوو لە چاو ئەوانەی لە تامپێرە. لە ساڵی ١٨٧١ ئیدێستام و لیۆ مێچێلین، پیاوێکی دەوڵەتمەدار و هاوڕێی ئیدێستام، کۆمپانیاکانی ئیدێستامیان گۆڕی بۆ کۆمپانیایەکی گشتی بە ناوی نۆکیا ئەب. لە کۆتاییەکانی ١٨٠٠ مێچێلین ویستویەتی کۆمپانیاکە فراوانتر بکات بۆ بازرگانی کارەبا. بەڵام ئیدێستام ڕەتیکردۆتەوە، لە ساڵی ١٨٩٦ ئیدێستام خانەنشین بوو و مێچێلین بوو بە سەرۆکی کۆمپانیاکە. لە ساڵی ١٨٩٨ تا ١٩١٤ وەک سەرۆک مایەوە. لەم ماوەیەدا مێچێلین خاوەن پشکەکانی ڕازی کرد کە ڕێگە بە کۆمپانیاکە بدەن بچێتە ناو بازرگانی کارەباوە. لە ساڵی ١٩٠٢ کۆمپانیای نۆکیا دەستی بە بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.

لە سەدەی بیستەم:

ئێدوارد پۆلۆن ١٨٦٦ تا ١٩٣٠ سەرکردەیەکی بازرگانی فینلەندی بوو. لە ساڵی ١٨٩٨ پۆلۆن کۆمپانیای سوومێن گومیتێهداس ئۆی (کارگەی لاستیکیی فینلەندی)ی دامەزراند کە بەرهەمهێنەری گالۆش و بەرهەمە لاستیکییەکانی ترە. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠  کارگەی لاستیکی فینلەندی لە نزیک نۆکیا کارگەکەی دامەزراند و ناوی شارۆچکەکەی لە مارکەی کۆمپانیاکەدا بەکارهێنا. دوای جەنگی جیهانیی یەکەم کۆمپانیای نۆکیا لە مایەپووچبوون نزیک بوو و لەلایەن کارگەی لاستیکیی فینلاندەوە کڕدرا.

هەروەها لە ساڵی ١٩٣٢ کارگەی لاستیکی فینلەندی کۆمپانیای Suomen Kaapelitehdas Oy (کارگەی کێبڵی فینلەندی)ی بەدەستهێنا. کارگەی کێبڵ لە ساڵی ١٩١٢ لەلایەن ئارڤید ویکسترۆمەوە دامەزرابوو. کۆمپانیاکەی کێبڵی تەلەفۆن و تەلەگراف و کارەبای بەرهەم دەهێنا. لە ساڵی ١٩٦٣ دوای ١٦ ساڵ وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی، ڤێرنەر ویکمان بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فینلەندی کەیبڵ وۆرک. وێکمان زۆرانباز بوو و یەکەم کەسی فینلاند بوو کە میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا. دوای جەنگی جیهانی دووەم، کۆمپانیای فینلەندی کەیبڵ وۆرک وەک بەشێک لە قەرەبووکردنەوەی جەنگی یەکێتی سۆڤیەت کێبڵی دابینکرد. ئەمەش پێگەیەکی بۆ کۆمپانیاکە بەخشی بۆ بازرگانی دواتر.

دەستپێکی گەشەکردنی کۆمپانیای نۆکیا

لە ساڵی ١٩٦٧ کۆمپانیای نۆکیا لە ڕێگەی یەکگرتنی سێ کۆمپانیاکە پێکهێنرا. کۆمپانیا نوێیەکە بەرهەمەکانی بەرهەمهێنا کە بریتی بوون لە شتومەکی کاغەزی، تایەی ئۆتۆمبێل و پاسکیل، پێڵاوی لاستیک، کێبڵی پەیوەندییەکان، تەلەفزیۆن و ئەلیکترۆنیاتی بەکاربەری تر، کۆمپیوتەری کەسی، مۆلیدە، ڕۆبۆتیک، خاوێنکەرەوە، تەکنەلۆژیای سەربازی و ئامێرەکان (وەک SANLA M/90 ئامێر و ماسکی غازی M61 بۆ سوپای فینلاند)، پلاستیک، ئەلەمنیۆم و ماددە کیمیاییەکان. لە ساڵی ١٩٦٠ بەشی کەیبڵی گروپی نۆکیا پێکهاتبوو و لە ساڵی ١٩٦٢ شیکارکەرێکی بەرزی بەرکەوتنی قورسی بەرهەمهێنا کە لە وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمیدا بەکاردەهێنرا. لە ساڵی ١٩٦٧ بەشی ئەلیکترۆنی لە ناو کۆمپانیای نۆکیا پێکهێنرا. بۆ ماوەی پانزە ساڵی داهاتوو کارەکانی کرد.

بەرهەمەکانی کۆمپانیای نۆکیا

ئامێری تۆڕی ئینتەرنێت

لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمپانیای نۆکیا نۆکیا DX 200 ی بەرهەم هێنا کە سویچی دیجیتاڵی بوو بۆ ئاڵوگۆڕی تەلەفۆن. DX 200 بوو بە بەهێزترین بەشی ئامێرەکانی تۆڕ. تەلارسازییەکەی ڕێگەی پێدا زیاتر پەرەی پێبدرێت بۆ بەرهەمی سویچکردنی تر. بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٨٤ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕێک بۆ تۆڕی تەلەفۆنی مۆبایلی باکوور دەستیپێکرد. بەشی ئامێرەکانی تۆڕ لەگەڵ یەکێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی فینلاند یەکیگرت و "تێلێفێنو" پێکهێنرا. لە ساڵی ١٩٨٧ دەوڵەت پشکەکانی لە کۆمپانیای تێلێفینۆ بە نۆکیا فرۆشت و لە ساڵی ١٩٩٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پەیوەندییەکانی نۆکیا. لە ساڵی ١٩٩٨ کۆمپانیای فرەنەتەوەیی ئیسرائیلی بە ناوی چێک پوینت (خاڵی پشکنین) کە لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە، هاوبەشییەکی لەگەڵ نۆکیا دامەزراند. ئامێری چێک پوینت (خاڵی پشکنین) لەگەڵ ئامرازەکانی ئاسایشی تۆڕی نۆکیادا کۆکرابووەوە.

تەلەفۆنی ڕادیۆیی مۆبایل

پێش تەلەفۆنی مۆبایلی خانەیی، تەلەفۆنی ڕادیۆیی مۆبایل هەبووە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمپانیای نۆکیا دەستی کردبوو بە بەرهەمهێنانی ڕادیۆی مۆبایلی بازرگانی و سەربازی. لە ساڵی ١٩٦٤ەوە کۆمپانیای نۆکیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای سالۆرا ئۆی ڕادیۆی VHF ی پەرەپێدابوو. لە ساڵی ١٩٦٦ەوە کۆمپانیای نۆکیا و سالۆرا ئامێری ARP (ئۆتۆرادیۆپوهێلین یان مۆبایلی ئۆتۆمبێلی ڕادیۆیی)یان پەرەپێدابوو. لە ساڵی ١٩٧١ ئەم تەکنەلۆژیایە بووە یەکەم تۆڕی مۆبایل کە بە شێوەیەکی بازرگانی لە فینلاند بەردەست بوو و لە ساڵی ١٩٧٨، لە سەدا سەد ڕووماڵکردنی لە فینلاند پێشکەش کرد. لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمپانیای نۆکیا ئامێری پەیوەندییەکانی دیجیتاڵی و پۆرتەبڵ و کۆدکراو لەسەر بنەمای دەق بۆ هێزەکانی بەرگری فینلەندا پەرەی پێدا.

مۆبایلی نۆکیا (1G)

لە ساڵی ١٩٧٩ نۆکیا و سالۆرا کۆمپانیایەکی هاوبەشیان بە ناوی (مۆبیرا ئۆی) دامەزراند. مۆبیرا مۆبایلی بۆ تۆڕی تەلەفۆنی مۆبایلی باکوور (NMT) پەرەپێدا کە ناوی (1G) بوو و یەکەم سیستەمی مۆبایلی تەواو کرداری بوو و لە ساڵی ١٩٨١ بە شێوەیەکی بازرگانی بەردەست بوو. لە ساڵی ١٩٨٢ کۆمپانیای مۆبیرا یەکەم مۆبایلی ئۆتۆمبێلی خۆی ناساند کە (سێناتۆر مۆبیرا) بوو بۆ NMT – ٤٥٠ تۆڕ. بەشی پەیوەندییەکانی نۆکیا ناوی گۆڕدرا بۆ (نۆکیا-مۆبیرا ئۆی). هەر لەو ساڵەدا مۆبایلی (Mobira Talkman) مۆبایلێکی سەرەتایی پۆرتەبڵ خرایە بازاڕەوە. 

لە ساڵی ١٩٨٧ کۆمپانیای نۆکیا یەکەم مۆبایلی خۆی بەناوی "Mobira Cityman 900" بۆ تۆڕەکانی NMT– 900 ناساند. بە بەراورد لەگەڵ تۆڕی NMT – 450، هێزی سیگناڵێکی باشتر هەبوو بەڵام ڕووماڵێکی کەمتر بوو. لە کاتێکدا کە سیناتۆری مۆبیرا لە ساڵی ١٩٨٢ کێشی ٩.٨ کیلۆگرام و تاکمان کەمێک کەمتر بوو لە ٥ کیلۆگرام (١١ پاوەند)، کێشی مۆبیرا سیتیمان تەنها ٨٠٠ گرام بوو بە پاتریەکەیەوە. مۆبایلەکە کە بە گرانبەها دادەنرا، بوو بە شتێک کە ئاماژەیە بۆ دۆخی بەرز لە سەرمایە. لە ساڵی ١٩٨٧ میخائیل گۆرباچۆڤ سەرۆکی سۆڤیەت لە شاری هێلسنکی بینرا کە مۆبیرا سیتیمان بەکاردەهێنێت. مۆبایلەکە نازناوی "گۆربا"ی پەرەپێدا. لە ساڵی ١٩٨٩ ناوی نۆکیا-مۆبیرا ئۆی گۆڕدرا بۆ (مۆبایلەکانی نۆکیا).

سیستەمی جیهانی بۆ پەیوەندییە مۆبایلەکان (2G)

نۆکیا بەشداری کرد لە پەرەپێدانی GSM 2G توانی داتا (کۆمپیوتەر) و هەروەها هاتوچۆی دەنگی هەڵبگرێت. تەلەفۆنی مۆبایلی باکوور (NMT) دابینکەرێکی سەرەتایی پەیوەندی نێودەوڵەتی بوو. لە ساڵی ١٩٨٧  GSM 2G بووە ستانداردی نوێی ئەورووپی بۆ تەکنەلۆژیای مۆبایلی دیجیتاڵی. لە ساڵی ١٩٨٩، نۆکیا یەکەم تۆڕی GSM ی خۆی گەیاندە کۆمپانیای فینلەندی. لە ١ی تەمموزی ١٩٩١ لە شاری هێلسنکی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە تۆڕی GSM G2 لەلایەن هاری هۆلکێری سەرۆک وەزیرانی فینلاندەوە ئەنجامدرا. بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکە مۆبایلێکی نموونەیی نۆکیا جی ئێس ئێم بەکارهێنا. لە ساڵی ١٩٩٢ یەکەم مۆبایلی GSM بە ناوی نۆکیا ١٠١١ بە شێوەیەکی بازرگانی بەردەست کرا.

ژمارەی مۆدێلەکە (١٠١١) بوو کە ئاماژەیە بۆ بەرواری خستنەبازاڕی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٤ زەنگی براندکردن، ئاوازی نۆکیا، لەگەڵ زنجیرەی نۆکیا ٢١٠٠دا چووە بازاڕەوە. تۆڕی GSM 2G و مۆبایلەکان پەیوەندی دەنگی باشتر، پەیوەندیداری نێودەوڵەتی و پشتگیری بۆ خزمەتگوزارییە نوێیەکانی وەک نامە ناردنی کورت خزمەتگوزاری نامەی کورت (SMS) دابین دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٨ تۆڕی GSM 2G نزیکەی ٣ ملیار بەکارهێنەری هەبوو. بەلایەنی کەمەوە ٧٠٠ دابینکەری بازرگانی مۆبایل لە ٢١٨ وڵات یان خاکدا هەبوون. لە چرکەیەکدا ١٥ پەیوەندی مۆبایل هەبووە و لە ڕۆژێکدا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پەیوەندی مۆبایل هەبووە.

کۆمپیوتەری کەسی

لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بەشی کۆمپیوتەری نۆکیا (نۆکیا داتا) زنجیرەیەک کۆمپیوتەری کەسی بە ناوی "مایکرۆمیکۆ" بەرهەم هێنا. ئامانجی بازاڕی بازرگانی بوو میکرۆمیکۆ ١ لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٨١ بڵاوکرایەوە. ڕکابەرەکەی کۆمپیوتەری کەسی IBM بوو. لە ساڵی ١٩٩١ کۆمپانیای نۆکیا داتا بە کۆمپانیایەکی بەریتانی بە ناوی ئینتەرناشناڵ کۆمپیوتەرز لیمیتەد (ICL) فرۆشرا. نۆکیا بۆری تیشکی کاتۆدی (CRT) و شاشەی کریستاڵە شلەکانی فیلمی تەنک (|TFT LCDs)ی بۆ کۆمپیوتەری کەسی و کارەکانی دیکە بەرهەم هێنا. لە ساڵی ٢٠٠٠ نۆکیا بەشی بەرهەمە نمایشییەکانی خۆی بە ڤیوسۆنیک فرۆشت. بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠٠٩ نۆکیا لاپتۆپی بچووکی تەمەن کورتی نۆکیا نامیلکەی ٣ جی بڵاوکردەوە. بەرهەمە جێهێڵراوەکانی دیکەی نۆکیا بریتین لە مۆدێمی DSL و سێت تۆپ بۆکسی دیجیتاڵی.

پەیوەندییەکان (Telecommunications)

لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری جێبەجێکار (CEO) کاری کایرامۆ، نۆکیا فراوانتر بوو، زیاتر لە ڕێگەی کڕینەوە. بەڵام لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکاندا کۆمپانیای نۆکیا تووشی کێشەی دارایی بوو لە بەشی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆن. لە ساڵی ١٩٨٨ تایەی نۆکیان بوو بە یەکەیەکی جیاواز. بەشی کاغەزی نۆکیا لە ساڵی ١٩٨٩ فرۆشرا، لە ساڵی ١٩٩٠ پێڵاوی نۆکیا یەکەیەکی جیاواز بوو. لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا، نۆکیا خۆی لە هەموو بازرگانییەکانی دیکە لابرد. لە ساڵی ١٩٨٨ کایرامۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دوای مردنی سیمۆ ڤۆریلێهتۆ بوو بە سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نۆکیا. لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٣ فینلاند لە پاشەکشەدا بوو. ڤۆریلێهتۆ گۆڕانکاری گەورەی لە کۆمپانیای نۆکیادا کرد. بەشی پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بوو. بەشی تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەری کەسی فرۆشرا. لە ساڵی ١٩٩٢ جۆرما ئۆلیلا بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار. ئەو پەیوەندییەکانی کردە تاکە خەمی نۆکیا. فرۆشی نێودەوڵەتی بە بەراورد بە فرۆشتنی فینلاند زیادی کردووە. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا نۆکیا نەیتوانی داواکاری موبالەکان دابین بکات بۆیە گۆڕانکاری لە زنجیرەی دابینکردنی نۆکیادا کرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ داهاتی نۆکیا لە ٦.٥ ملیار یۆرۆوە بۆ ٣١ ملیار یۆرۆ زیادی کردووە و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٢ نۆکیا گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایل بووە لە جیهاندا. شێوازی کارکردن و ئابووری قەبارەی نۆکیا سوودی بە کۆمپانیاکە گەیاند.

کۆمپانیای نۆکیا لە سەدەی بیست و یەک

لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠ی خستە بازاڕەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ مۆبایلی نۆکیا ١١٠٠ی خستە بازاڕەوە. نۆکیا کۆنسۆلی یاری ڤیدیۆیی و مۆبایلێکی لە (N-Gage)دا تێکەڵ کرد. لە نیسانی ٢٠٠٨ بەرهەمەکانی کۆمپانیای نۆکیا دەستی بە پڕۆژەیەکی دروستکردنی فیلمی مۆبایل کرد. فیلمەکە کە لە شانۆی نۆکیا لە لۆس ئەنجلۆس لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ پێشکەشکرا لە دەرهێنانی سپایک لی. درێژییەکەی نزیکەی ١٥ خولەک بوو و لە بەشە کورتەکانی پێکهاتبوو کە لەسەر مۆبایلەکان دروستکرابوون کە لەلایەن خەڵکەوە بەشدارییان تێدا کردبوو. تەوەری فیلمەکە "مرۆڤایەتی" بوو. لە ساڵی ٢٠٠٩ نۆکیا جارێکی دیکە هاتەوە ناو بازاڕی کۆمپیوتەری کەسی. بەرهەمەکەی، نامیلکەی نۆکیا 3G نێتبووکێک بوو لەسەر بنەمای ویندۆز. هەروەها کۆمپانیاکە هاتە ناو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانەوە. نۆکیا کۆمپانیای Smarterphone ی کڕی، کۆمپانیایەک کە سیستەمی کارپێکردنی Smarterphone بۆ مۆبایلە نزمەکان دروست دەکات و لەگەڵ زنجیرەی ٤٠ تێکەڵ کرد بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرمی ئاشا، هەروەها هەندێک تایبەتمەندی ڕووکاری بەکارهێنەری لە پلاتفۆرمی MeeGo ی نۆکیا بەکارهێنا. ئاشا ٥٠١ ئەم نوێیەی بەکارهێنا سیستەمی کارپێکردن. زنجیرەی ٤٠ لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ وەستێنرا.

سیستەمی کارپێکردنی سیمبیان

تا ساڵی ٢٠١١ سیمبیان سیستەمی کارپێکردنی سەرەکی مۆبایلە زیرەکەکانی نۆکیا بوو. ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی کارپێکردنی سیمبیان بەکاردەهێنن بریتی بوون لە نۆکیا ٧٦٥٠، نۆکیا ئێن گەیج، نۆکیا ئێن ٩٦، نۆکیا ٦٦٠٠، نۆکیا ٧٦١٠، نۆکیا ٦٦٣٠، نۆکیا ئێن ٩٠، نۆکیا ئێن ٩٥، نۆکیا ئێن ٨٢، نۆکیا ئی ٧١، نۆکیا ٥٨٠٠ ئێکسپرێس میوزیک، نۆکیا ئێن ٩٧، نۆکیا ئێکس ٦ و نۆکیا N8. 
مۆبایلی نۆکیا ٨٠٨ PureView ٢٠١٢ی کامێرای ٤١ مێگاپێکسڵی هەبوو. دوا مۆبایل بوو کە پلاتفۆرمی سیمبیان بەکارهێنا.

نموونەی موبایلەکانی نۆکیا

  • نۆکیا ٦٦٠٠ (٢٠٠٣) بە کامێرای VGA و بلوتوز فراوانکراو.
  • نۆکیا ٦٦٠٠ (٢٠٠٣) بە کامێرای VGA و بلوتوز فراوانکراو.
  • نۆکیا N73 (٢٠٠٦) بە 3G و کامێرای پێشەوە. 
  • نۆکیا N73 (٢٠٠٦) بە 3G و کامێرای پێشەوە.
  • نۆکیا N95 (٢٠٠٧) بە کامێرای ٥ مێگاپێکسڵ و کلیلی مالتیمیدیای خلیسکێنە.
  • نۆکیا N95 (٢٠٠٧) بە کامێرای ٥ مێگاپێکسڵ و کلیلی مالتیمیدیای خلیسکێنە.
  • نۆکیا E71 (٢٠٠٨) بە کیبۆردێکی QWERTY.
  • نۆکیا E71 (٢٠٠٨) بە کیبۆردێکی QWERTY.
  • نۆکیا ٥٨٠٠ ئێکسپرێس میوزیک (٢٠٠٨)، لەگەڵ شاشەیەکی تەواوی دەستلێدان.
  • نۆکیا ٥٨٠٠ ئێکسپرێس میوزیک (٢٠٠٨)، لەگەڵ شاشەیەکی تەواوی دەستلێدان.
  • نۆکیا (٢٠١٠) یەکەم ئامێری Symbian ٣ بوو، و یەکەم ئامێرە کە عەدەسەی سەرنجی کردەیی ١٢ مێگاپێکسڵی هەبوو.
  • نۆکیا N8 (٢٠١٠) یەکەم ئامێری Symbian بوو، و یەکەم ئامێرە کە عەدەسەی سەرنجی کردەیی ١٢ مێگاپێکسڵی هەبوو.
  • نۆکیا ٨٠٨ PureView (٢٠١٢) بە کامێرای ٤١ مێگاپێکسڵ و سی پی یوی ١.٣ گێگاهێرتز.
  • نۆکیا ٨٠٨ PureView (٢٠١٢) بە کامێرای ٤١ مێگاپێکسڵ و سی پی یوی ١.٣ گێگاهێرتز.

ئامێرەکانی لینوکس

یەکەم ئامێرەکانی لینوکسی نۆکیا بریتی بوون لە تابلێتەکانی ئینتەرنێتی نۆکیا و نۆکیا N900. بەرهەمە کۆتاییەکانی بەکارهێنانی لینوکس زنجیرەی نۆکیا ئێکس بوون کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان هەبوو.

ڕێکخستنەوەکانی کۆمپانیاکە

  • لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٠ کۆمپانیای نۆکیا کارگەیەکی مۆبایلی لە شاری کۆمارۆم لە هەنگاریا کردەوە.
  • لە نیسانی ٢٠٠٣ کێشەکانی دابەشکردنی ئامێرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن نۆکیا بووە هۆی داڕشتنەوەی دووبارەیان. 
    وێنەی گشتی نۆکیا لە فینلاند کەم بووەوە.
    دادگاییکردن لە دژی نۆکیا تۆمارکرا و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەڵگەنامەیی ڕەخنەگرانە پەخشکرا.
  • لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نۆکیا خۆرما ئۆلیلا دەستی لەکارکێشایەوە و بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆیاڵ داچ شێڵ و ئۆلی-پێکا کالاسڤو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێ بوو.
  • لە ئازاری ٢٠٠٧ نۆکیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای کلوج لە ڕۆمانیا واژۆ کرد بۆ کردنەوەی کارگەیەک لە نزیک شارەکە لە کۆمۆنەی جوکو.
    گواستنەوەی بەرهەمهێنان لە کارگەی بۆخۆم، ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتێکی کەم مووچە جەنجاڵییەکی لە ئەڵمانیا دروستکرد.
  • لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای نۆکیا دابەشکردنی مۆبایلەکانی لە ژاپۆن وەستاند.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیای چێک پوینت (خاڵی پشکنین) بەشی ئاسایشی تۆڕەکانی نۆکیای کڕی.
  • فرۆش لە ساڵی ٢٠١٠ بە بەردەوامی چارەک بە چارەک زیادی کردووە.لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای نۆکیا ٤ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی N8ی فرۆشت.
  • لە مانگی ئازاری ٢٠١٢ کۆمپانیای نۆکیا هەزار کارمەندی لە کارگەکەی لە شاری سالۆ لە فینلاند لە کارەکانیان دوورخستەوە.
  • لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوەی توێژینەوە لە ئولم لە ئەڵمانیا و بێرنابی کەنەدا داخران. 
  • لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای نۆکیا هەزار کارمەندی لە بەشی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت و بەرهەمهێنان و لۆجستیکی دوورخستەوە.
    تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٣، ١٠ هەزار کارمەند لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

هاوبەشی کردن لە نێوان کۆمپانیای نۆکیا و مایکڕۆسۆفت

  • لە شوباتی ٢٠١١ ستیڤن ئیلۆپ و ستیڤ بالمەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاوبەشییەکی بازرگانییان پێکهێنا. (ئێلۆپ لە مایکرۆسۆفت کاری کردبوو.) نۆکیا ویندۆز فۆنی وەک سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی وەرگرت و دەستی بە بزوێنەری گەڕانی بینگ بۆ ئامێرەکانی کرد. کاڵای نەخشەسازی نۆکیا لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی نەخشەسازی (Bing)ی مایکرۆسۆفتدا یەکخرا. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەپڵ زیاتر مۆبایلی زیرەکی لە نۆکیا دروست دەکرد و هاوبەشییەکی سەرکەوتوو لەگەڵ مایکرۆسۆفت بووە شتێکی زۆر گرنگ بۆ کاروباری نۆکیا. بۆیە لە ئەیلوولی ٢٠١١ کۆمپانیای نۆکیا ٣٥٠٠ کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە و کارگەکەی لە شاری کلوج لە ڕۆمانیا داخست.
  • لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە کۆنفرانسی جیهانی نۆکیا، یەکەم ئامێری بنچینەیی نۆکیا ویندۆز فۆن ٧ خرایە بازاڕەوە. ئەوانیش نۆکیا لومیا ٧١٠ و نۆکیا لومیا ٨٠٠ بوون.
    دوای خستنەبازاڕی نرخی پشکەکانی نۆکیا بە نزیکەیی لەسەدا ١٤ دابەزی و فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی نۆکیا بە خێرایی کەمی کرد.
  • لە نێوان ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣، فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی نۆکیا لە پلەی یەکەمی بازاڕەوە بۆ پلەی دەیەم دابەزی.
  • لە ٢٦ی دەی ٢٠١٢، نۆکیا ڕایگەیاند کە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی لومیا زۆر زیاتر لە یەک ملیۆن بووە، دوو ملیۆن فرۆش لە چارەکی یەکەمی ساڵی دارایی ٢٠١٢ و چوار ملیۆن فرۆش لە چارەکی دووەمدا لە ساڵی ٢٠١٢. بەڵام لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ لە ئەمریکای باکوور نۆکیا ٦٠٠ هەزار مۆبایلی سیمبیان و ویندۆزی بە یەکەوە فرۆشت. لە هەمان ماوەی ساڵدا ٢٦ ملیۆن ئایفۆن و ١٠٥ ملیۆن مۆبایلی ئەندرۆید فرۆشراون.
  • لە مانگی ئابی ٢٠١٢، لەکاتی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی لەگەڵ گروپۆن، ئیلۆپ گووگڵی وەک ڕکابەرێک ناساند.
  • لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢، کۆمپانیای موودیز پلەی بۆندەکانی نۆکیا دابەزاند بۆ شتێکی خراپ.
  • لە ٤ی ئایاری ٢٠١٢ کۆمەڵێک لە وەبەرهێنەرانی نۆکیا سکاڵای چینایەتییان لە دژی کۆمپانیاکە تۆمار کرد لە ئەنجامی فرۆشتنی نائومێدکەر.
  • لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٢ داوای دەرکردنی ئیلۆپ کرا.
    لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ کۆمپانیای نۆکیا بارەگا سەرەکییەکەی خۆی بەناوی نۆکیا هاوس بە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشت و دواتر موڵکەکەی بەکرێ گرت.
    لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٢، نۆکیا ٦.٦ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە (٢.٢ ملیۆن ئامێری سیمبیان و ٤.٤ ملیۆن ئامێری لومیا).
  • لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ کۆمپانیای نۆکیا پلاتفۆرمی ئاشای لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی هەرزان بڵاوکردەوە. کۆمپانیای میدیایی ئەمریکی ڤۆکس میدیا پێشبینی دەکات کە نۆکیا بە تەواوی پابەند نەبووە بە ویندۆزەوە.
    لە هەمان مانگدا، نۆکیا پەیوەندییەکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای چاینا مۆبایل، دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایلی چینی کرد بۆ ئەوەی مۆبایلی Lumia 920 (Lumia 920T) لە چین بەردەست بکات.
  • لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠١٣، کۆمپانیای نۆکیا زیانی کارکردنی بە بڕی ١١٥ ملیۆن یۆرۆ تۆمارکردووە و داهاتی نۆکیا بۆ ٥.٧ ملیار یۆرۆ دابەزی.

فۆکسکۆن و ئێچ ئێم دی گڵۆباڵ

لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٦ مایکرۆسۆفت بەشی مۆبایلە تایبەتەکانی مارکەی نۆکیا فرۆشت بە کۆمپانیای FIH Mobile کە بەشێکە لە کۆمپانیای فۆکسکۆن و کۆمپانیای HMD کە کۆمپانیایەکی نوێیە لە فینلاند. نۆکیا مۆڵەتی براند و پاتێنتەکەی بۆ کۆمپانیای HMD دابین کرد و کورسییەکی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی وەرگرت. لە ٨ی دەی ٢٠١٧، مۆبایلی نۆکیا ٦، مۆبایلێکی زیرەکی ئاستی ناوەڕاست کە لەسەر بنەمای سیستەمی کوالکۆم سناپدراگۆن ٤٣٠ لەسەر چیپ دروستکراوە و ئەندرۆید بەکاردەهێنرێت، خرایە بازاڕەوە. هەروەها نۆکیا ٥ و نۆکیا ٣ و نۆکیا ٣٣١٠ و نۆکیا ٦ ئارتە بڵاوکرانەوە لە هەمان ساڵدا.


سەرچاوەکان



2316 بینین