تشرینی یەکەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-05-04:15:00 - کۆدی بابەت: 7755
تشرینی یەکەم

ناوه‌ڕۆك

مانگی دە

تشرینی یەکەم یان مانگی دە، یان ئۆکتۆبەر (بە ئینگلیزی: October، بە عەرەبی: تشرين الأول، أكتوبر). دەیەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. ئەم مانگە یەکێکە لە مانگەکانی پاییز و لە نیوەگۆی باکووری زەوی سەرما دەست پێدەکات. لە نیوەگۆی باشووری زەویش بە مانگی نیسان بەرانبەرە.

ئەم مانگە لە ڕۆژژمێری ڕۆمانی کۆندا لە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین، هەشتەم مانگی ڕۆژژمێرەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی کانوونی دووەم و شوبات زیاد کران، بووە دەیەم مانگی ڕۆژژمێرەکە.

نیشانەکانی

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە ئۆپاڵ و تۆرمالینە.
  • گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش کالێن‌دۆلایە.
  • هەریەک لە بورجەکانی تەرازوو و دووپشکیش لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • یەکی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کەسانی بەساڵاچوو، ڕۆژی جیهانیی قاوە
  • دووی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی دژەتوندوتیژی
  • یەکەمین هەینی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی زەردەخەنە
  • پێنجی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان
  • نۆی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی پۆستە
  • دەی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی
  • ١١ـی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی منداڵی کچ
  • ١٣ـی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کەمکردنەوەی زیانەکانی کارەساتەکان
  • ١٦ـی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی خواردن
  • ٢٤ـی تشرینی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی نەتەوەکان


سەرچاوەکان



1729 بینین