دەزگای فریاکەوتنی ئیسلامی

له‌لایه‌ن: - جیهاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-05-28-03:05:00 - کۆدی بابەت: 110
دەزگای فریاکەوتنی ئیسلامی

ناوه‌ڕۆك

دەزگای فریاكه‌وتنی ئیسلامیی جیھانیی

دەزگای فریاكه‌وتن و چاودێری و گەشەپێدان پێشوتر بەناوی دەزگای ئیغاسەی جیھانیی ئیسلامیەوە بو، لە وڵاتی سعودیەیە و لە 29/1/1979 دەستی بەکارەکانی کردوە لە بواری فێرکاری،کۆمەڵایەتی، تەندروستی و گەشەپێدان لەزۆربەی وڵاتەکاندا و زیاد لە 95 وڵاتدا نوێنەرایەتی ھەیە.

ئەزمونى سیاسی

بەبڕیاری دەستەی دامەزرێنەرانی  رابیتەی ئیسلامی جیھانی دامەزراوە لە 29/1/1979 لە شاری مەککە، وەک دەزگایەکی خەیری کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە و سامان لای دەوڵەمەندە خێرخوازەکان و گەیاندنی بە ھەتیو و نەدار و پێشکەشکردنی بۆ کاری باشە.

ئامانجەکان

•ھاوکاری لێقەوماوان و پەنابەران و ئەوانەی پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە لە کارەساتە سروشتییەکاندا لە تێکڕای جیھاندا.
•بەشداریپێکردنی کۆماڵگا ئیسلامییەکان لە لایەنی بانگخوازی، پەروەردەیی، تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ...

•ھاوکاری دەستەبژێر (نوخبە) ە کاریگەرەکان لە کۆمەڵگای موسوڵماناندا.
•ھاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا.
•چاندنی گیانی بەخشندەیی و پشتبەخۆبەستن لای تاکی موسوڵمانان.
•ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ھاوشێوەی خۆیدا.

ئامرازەکانی

•ھەمو ڕیگایەک دەگرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەمەرجێک پێچەوانە نەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئاینی ئیسلامدا.


سەرچاوەکان



3194 بینین