پایەکانی ئابووری

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-04-12:07:00 - کۆدی بابەت: 5139
پایەکانی ئابووری

ناوه‌ڕۆك

سەرمایە و خەرجییەکان

تەبایی خێزان و پێشکەوتنی ژیان پشت دەبەستێت بە کاری ئابووری، یاخود بە واتایەکی دیکە پشت دەبەستێت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرمایە بە شێوەیەکی گوجاو، لەبەر ئەوە ئەو پارەیەی کە پەیدا دەکرێت لە ڕێگەی تاکەکانەوە سەقف و بەهایەکی دیاریکراوی هەیە و بێسنوور نییە، بۆیە دەبێت تاکەکان هاوسەنگ بن لە خەرجییە تاکەکەسی و خێزانییەکاندا، بۆ ئەوەی ئاستێکی ئابووری و گوزەرانی باش بەدەست بێنن، دەوڵەتی سەرکەوتوو لە ڕووی ئابوورییەوە بەو دەوڵەتە دەوترێت کە داهاتێکی ئابووری بەرزی هەیە، بە جۆرێک کورتهێنانی ئابووری تیایدا بوونی نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی باشبوونی پەوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ.

ناساندنی ئابووری

پێناسەی ئابووری Economics بەوە دەکرێت کە، کۆمەڵە بیردۆز و بنەمایەکی دارایین کە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بازاڕی دارایی لەخۆدەگرێت، چ جا ئەوە نێودەوڵەتی یاخود خۆجێی بێت، بە جۆرێک ئەم بیردۆزانە یارمەتیدەری زانستە کۆمەڵایەتییەکانن کە هەوڵی ئەوە دەدەن شیکردنەوە ئابوورییەکان بکەن، هەروەها بەرهەم و دابەشکردنی بەکارهێنانی پەیوەست بە سامان شێوە پێبدەن، هەروەها ئابووری یارمەتیدەری سەرەکییە لە پیشەسازی و بڕیاردانی ئابووریی ناوخۆیی و دەرەکی، بە جۆرێک ئابووری بە پایەی سەرەکی دەوڵەت دادەنرێت.

جۆر و شێوەکانی ئابووری

زانستی ئابووری بە یەکێک لە زانستە زۆر گرنگەکان دادەنرێت لەبەر ئەو پایە ئابوورییانەی کە لەخۆیدەگرێت کە یارمەتیدەری باشکردنی بارودۆخی گوزەرانی تاک و دەوڵەت دەدەن، لەبەر ئەوە زانستی ئابووری دابەش دەکرێت بۆ دوو جۆری سەرەکی، کە بریتین لە ئابووری گشتی و ئابووری بەشی.

ئابووری گشتی

ئابووری گشتی بەوە دەناسێنرێت کە لقی سەرەکیی ئابوورییە و تایبەتە بە توێژینەوە لە هەڵسوکەوتی گشتیی ئابووری، لە ئابووری گشتیشدا کۆمەڵێکی هەمەجۆری دیاردەی ئابووری هەن، کە بریتین لە پێشوازیی کۆمەڵگە بۆ وەبەرهێنان و قەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو و هەڵاوسان و ئاستەکانی گەشەکردن.

ئابووری بەشی

ئابووری بەشی بەوە پێناسە دەنکرێت کە بوارێکی ئابووری تایبەتە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵسوکەوتی ئابووری تاکەکان، وەک بەکاربەرەکان، یان بازرگان و جوتیار و کۆمپانیاکانی کار و دەستی کار و بەرهەم.

پایەکانی ئابووری و هێماکانی

زانستی ئابووری پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێک پایە و نیشانەی ئابووری، کە بە شێوەیەکی ورد ئەدای ئابووری دەوڵەت ڕوون دەکاتەوە لە بوارێکی دیاری کراودا، ئەم پایە و نیشانانە کاریگەری گەورەیان لەسەر پشکی ئابووری و داهاتی جێگیر و ئابووری گشتی هەیە.

کۆی داهاتی خۆجێی

کۆی داهاتی خۆجێی ئابووری کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت GDP، لە گرنگترین نیشانەکانی ئابووری دەوڵەتە، بە جۆرێک بەها و تێچووە ئابوورییەکانی هەموو کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت کە بەرهەم دەهێنرێت لە دەوڵەتدا لە ماوەی کاتێکی دیاریکراودا، بە جۆرێک زۆرێک لە وەبەرهێنان و ئابووریناسە خۆجێیەکان تیشک دەخەنە سەر ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەندییان بە داهاتی ساڵانەی بازاڕی دراوەکان هەیە.

بەرهەمی ئابووری و پیشەسازی ناوخۆیی

بەرهەمی پیشەسازی بەشێکی سەرەکییە لە توانانی بەرهەم هێنان کە بۆ زیادکردنی کارایی ئابووری دەوڵەت بەکار دێت، بەجۆرێک بەرهەمی پیشەسازی یارمەتیدەرە بۆ نزمکردنەوەی نرخەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری ڕوودانی داکشانی ئابووری لە بازارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

نیشانەی نرخەکان بۆ بەکاربەر

زیادبوونی نرخەکان بە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی هەڵاوسانی ئابووری نێودەوڵەتی و خۆجێی دادەنرێت، کە ڕێخۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی بەهای دراوی فەرمیی وڵات، ئەمەش لەڕێی ئەو داکشانە ئابوورییەی کە بەهۆی نەتوانینی تاکەکانەوە دروست دەبێت بۆ کڕینی کاڵا.

دامەزراندن و ڕێگریکردن لە بێکاری

بێکاری بە یەکێک لە گرنگترین مەترسییە ئابوورییەکان دادەنرێت، بە جۆرێک دامەزراندن بە ڕێژەیەکی زۆر یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوی ناخۆیی، کە دەبێتە هۆی گەشەکردنێکی ئابووری بەرفراوان، بەڵام بێکاری ڕێخۆشکەرە بۆ دابەزینی نرخی دراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییش، بەم شێوەیەش هەڵاوسانی ئابووری ڕوودەدات لە وڵاتدا.

سەرچاوە سروشتییەکان

سەرچاوە سروشتییەکان بە پێکهێنەری سەرەکیی دادەنرێن بۆ بەرهەمی دەوڵەت، کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردن لە وڵاتانی دراوسێوە و دابینکردنی پێویستییەکانی خود.

توانای کڕین و فرۆشتن

پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان توانای کڕین و فرۆش، خاڵی هاوبەشیان بریتییە لە سەرمایە، بە جۆرێک فرۆشتن دەبێتە هۆی پەیدابوونی سەرمایەیەکی گەورە کە یارمەتیدەرە لە باشکردنی توانای کڕین لە لایەن تاکەکانەوە.


سەرچاوەکان

29 بینین