ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی گوڵی گوێنی
گیایەکی کوێستانیە بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت لە دامێنی چیاکان چەقڵی تیژی هەیە بەرز نابێت گوڵێکی جوانی هەیە، میوەکەی شێوە نۆکە ئەگەر میوەکەی ورد بکەیت و بە برینی کۆنیدا بکەیت پاکی دەکاتەوە و دژە میکرۆبە و ملولەکان چاک دەکات، لقەکانی ئەگەر بە شفرەیەک بریندار بکرێن شیرێک دەردەدات کە پێی دەڵێن کەتیرەی گوێنی ئەو کەتیرەیە بۆ زۆر شت بەکاردێت وە بۆ دەرمانیش دەبێت.
هەویری ددان شۆردنی لێ دروست دەکرێت وە کەپسولی لێ دروست دەکرێت وە بۆ خواردنی دەرمانە تۆزەکان ئەگەر لەگەڵ ڤاسلین و مەڵهەمدا تێکەڵی بکەیت پێست جوان دەکات و هێزی موو زیاد دەکات و لەگەڵ دەرمانی برینی گەدە و ڕیخۆڵە تێکەڵ دەکرێت یارمەتی زوو چاک بوونەوەی دەدات.
تێبینی: کەتیرە نابێت بەزۆری و بەردەوامی بخورێت لای زۆری بە کێش لە تنۆک بۆ یەک جار.
سەرچاوەکان
490 بینین