سامی یوسف

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-09-00:04:00 - کۆدی بابەت: 5238
سامی یوسف

ناوه‌ڕۆك

هونەری پارێزکار

زۆربەی کات جوانی بەند دەدرێت بە هونەرەوە لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا، بە پێچەوانەی کۆمەڵگەی عەرەبیی ئیسلامی، کە بەو چاوەوە تەماشای دیمەنە هونەرییەکان دەکات کە ''جوانییەکی حەرامکراوە''، بۆیە زۆرێک لە زانا موسڵمانەکان هونەری مۆسیقا و هەڵکۆڵین و نواندن و زۆرێکی دیکە ڕەت دەکەنەوە، هەروەها زۆر خانەوادەی موسڵمان هەن کە بە توندی ڕووبەڕووی ئەوە دەبنەوە کە منداڵەکانیان بچنە نێو جیهانی هونەرەوە، بەڵام لە کاتی هەبوونی شتێک بە ناوی هونەری پارێزکارەوە، ئەم سەیرکردنە بە تەواوەتی گۆڕا، بە جۆرێک گۆرانییە پارێزکار و سروودە ئاینییەکان کە منداڵ و گەنج و هەموو چین و توێژەکان دەیڵێنەوە زۆر جیاوازە لەو گۆرانییە بڵاوانەی کە لەلایەن هەندێک کەسەوە قەدەغەن، جیاوازیی ئەم سروودانە لای ئەو کەسانە جوانیی وشەکانی و ئەو مانایانەیە کە تیایەتی و گوێگر لە ئاین نزیک دەکاتەوە، لە دیاترین ئەو کەسانەی کە داهێنانکار بوون لەم بابەتەدا سامی یوسف ـە.

زانیاری دەربارەی سامی یوسف

سروودبێژ و ئازوازدانەر و ئامادەکارە و مۆسیقاری گەورە، سامی یوسف، هەڵگری ڕەگەزمانەی بەڕیتانییە، لە ڕەچەڵەکێکی (ئازەری)ـەوە هاتووە، لە تاران لەدایک بووە لە کانونی دووەمی 1980, بە باکگراوندە ئاینییەکەی جیاوازە و داهێنانی کردووە لە سرودە پارێزکارەکانی کە ئەخلاقیاتی ئیسلامی بەرز ڕادەگرن، مۆسیقای لەسەر دەستی چەند ئاوازدانەرێکی گەورە خوێندووە، پاش ئەوەی کە خوێندنی لە (ئەکادیمیای شاهانەی مۆسیقا)ـی لە لەندەن تەواو کردووە، سامی هەر لە منداڵییەوە فێری ژەنینی چەندین ئامێر بووە، وەک: ''پیانۆ، کەمان، تار، تۆمبەک، سەنتور، دەف، تەپڵ و عود و هیتر)، دوای ئەوەی یەکەم بەرهەمی بە ناوی (معلم - مامۆستا) بڵاوکردەوە، ناوبانگێکی گەورەی بەدەست هێنا کە خۆی دەیگوت و خۆشی ئاوازی بۆ دانابوو، پاشان ئەلبومی (أمتی - ئومەتەکەم)ـی بەدوادا هات کە ئەویش دڵی خەڵکی بەدەست هێنا، بە تایبەت لە نێو گەنجاندا ''لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و هەروها باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا''.

سامی یوسف سەردێڕی سەرەکیی لەسەر چەند کەناڵێکی وەک ''سی ئێن ئێن'' و ''بی بی سی'' و جەزیرەی گرتبوو، هەروەها کەناڵە ئاسمانییە سەرەکییەکان لە ''ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا''،نازناوی ''گەورەترین ئەستێرەی ڕۆکی موسڵمان''ـی لێنرا لەلایەن ''گۆڤاری تایمزی بەریتانی''، هەروەها گۆڤاری گاردیان نازناوی ''بەناوبانگترین موسڵمانی بەریتانی لە جیهان''ـی پێدا، زۆر کەس ئاواز و مۆسیقاکانیان بە جێگرەوەیەک دانا بۆ ئاوازە ڕۆژئاواییە باوەکان، هەروەها چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی لەلایەن زانکۆی ڕۆهامیتۆن، کە لە لەندەنە پێبەخشرا، بەمەشبووە بچووکترین گەنجی موسڵمان کە دکتۆرای فەخریی لە ئەدەبدا وەرگرتبێت، ئاهەنگەکانی سامی یوسف هەمیشە هەزاران کەس ئامادەن تیایدا بۆ گوێگرتن لە سرود و مۆسیقای ئەم هونەرمەندە.

ئەلبوم و سرودەکانی سامی یوسف

سامی یوسف توانیویەتی دڵی جیهان بەدەست بێنێت بە ماوەیەکی کورت، ئەمەش لەم جیهانە قەرەباڵغ و سەرقاڵەدا و لە ناوەڕاستی هەموو مۆسیقا کلاسیکییەکاندا، سامی یوسف یەکێکە لەو سروود بێژانەی کە ناوبانگیان بە شێوەیەکی گەورە لە جیهانی ئیسلامیدا بڵاوبووەوە و دەنگی دایەوە، چەندین سرودی جوانی بڵاوکردۆتەوە، هەندێکیانی کردووە بە ڤیدیۆ کلیپ و بەم شێوەیەش بینەری زۆری هەبووە بەهۆیەوە، لە گرنگترین ئەلبوومەکانی:

  • معلم - مامۆستا.
  • Make Me Strong - بەهێزم کە.
  • ?Who is the loved one - کێ خۆشەویستە؟
  • یا أمي - دایە
  • ابتسم - پێبکەنە
  • امتی - ئومەتەکەم
  • غار حراء - ئەشکەوتی حەراء
  • شیفا
  • اللە
  • بە بێ تۆ
  • بەدیهێنەر
  • لە هەرکوێ بیت
  • ڕابمێنە
  • حسبي ربي جل اللە
  • سلام
  • الجوهر
  • یا مصطفی
  • أغاني طریق
  • دوعا
  • بەرەکە


سەرچاوەکان



1147 بینین