ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی وەنەوشە سێ ڕەنگ
لەتیرەی (وەنەوشە)یە گیایەکی یەک ساڵە یان دوو ساڵەیە عەلەفیە، ڕەنگی زەردی کاڵ و بنەوشەییە قەدەکەی گۆشەدارە و ڕەگی خشۆکە و گەڵای هێلکەیی لێوار موشاریەکی پانە لەسەر هەموو پەلکێک چەند پەلکی ورد هەیە پەلکەکانی لاسکی درێژیان هەیە ڕەنگی گوڵەکانی سپی و زەرد و بنەوشەییە مل کەچ دەکات بەرەو زەوی گوڵی تاکە، میوەکەی کەپسولەییە، بۆ دەرمان سەری چڵەکان دەبڕن و لە سێبەردا وشکی دەکەن یان بە پلەی گەرمی (٥-٦)پلەی سیلیزی، وە دوور لە ڕوناکی دەخرێتە ناو پاکەتی کاغەز و لەشوێنی وشک هەڵدەگیرێت، ئەم پێکهاتانەی تێدایە: (ئەسانس زەیتی و یولاکرسیترن٢، فلاون١، متیل، استر اسید سالیسیلیک، ساپونین).
سوودەکانی وەنەوشە سێ ڕەنگ
- نەرم کەری سینگ و بۆ ئازاری بۆری هەناسە و هەناسە سواری بەسوودە.
- ئارەق هێن و میز هێنەر و بۆ ئازاری ڕۆماتیزم بەکاردێت.
- بۆ نەخۆشی (درمیت) و (اگزما) بەسوودە و بەرگری لە موو هەڵوەرین دەکات.
- پێست خاوێن دەکاتەوە و بۆ دوومەڵ و خروی پێستی پیران بەسوودە.
- بۆ قورگ غەرغەرەی پێ دەکرێت کە دوو ئەوەندەی خواردنەوە خەست بێت.
- هەر بە خەستی دەخرێتە سەر برین و شوێنی ئازار.
- دەم کردنی پڕی دوو کەوچکی زەڵاتە بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی (٢٠)خولەک ڕۆژی سێ جار دەخورێتەوە، وە زیانی لە زیاد بەکارهێنان دایە.
سەرچاوەکان
745 بینین