بیڵ گەیتس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-12-08:04:00 - کۆدی بابەت: 5301
بیڵ گەیتس

ناوه‌ڕۆك

بیڵ گەیتس کێیە؟

بیڵ گەیتس، ناوە ڕاستەقینەکەی ویلیام هێنری گەیتسی سێیەمە، پڕۆگرامسازێکی کۆمپیوتەر و خاوەن کارێکی ئەمریکییە، لە 18-1-1955 لەدایک بووە، لەسەر ئاستی جیهان بە دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دادەنرێت، کە گەورەترین کۆمپانیای تایبەتمەندە بە پڕۆگرامەکانی ئامێری کۆمپیوتەرەوە، چیرۆکی ژیانی بیڵ گەیتس دەوڵەمەندە بە سەرگوزەشتە و سەرکەوتن، لە پاڵ سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکەی لە بواری ئامێری کۆمپیوتەر، بە کارە خێرخوازییەکانی بەناوبانگە، خۆی و هاوسەرەکەی ''میلێندا'' (لە ساڵی 2021 لە یەک جیابوونەوە) کۆمپانیایەکی خێرخوازیی تایبەتمەندی بە پاڵپشتیکردنی بەرنامە تەندروستییەکان دروست کردووە، بۆ پاڵپشتیکردنی کارە تەندرووستییەکان، هەروەها لەگەڵ دامەزراوەی بیڵ گەیتسی فێرخوازی و هیتر.

چیرۆکی ژیانی بیڵ گەیتس

بیڵ گەیتس لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتنی ئەمریکی لەدایک بووە، لە خێزانێکی چینی مامناوەند لەدایک بووە، باوکی بیڵ گەیتس کە ویلیام گەیتی باوکە، قوتابییەکی زیرەک بووە، گەیتسی باوک قوتابییەکی زیرەک بووە، کاتێک کە خوێندکاری بیرکاری بوون لە زانکۆی واشنتن لەگەڵ دایکیدا ''ماری ماکسوێڵ'' بە یەک گەیشتوون، خانەوادەکەی بیڵ گەیتس گەرموگوڕ و لەیەکەوە نزیک بوون، ئەمە یارمەتی منداڵەکانی داوە بۆ کێبڕکێ و بەدەستهێنانی جیاوازی و سەرکەوتن، بیڵ هەر لە منداڵییەوە جیاوازی خۆی نیشان داوە لە کاتی یارییە خێزانییەکاندا لە خانووە هاوینەکەیان لەگەڵ خێزانەکەیدا.

گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی بیڵ گەیتس

چووەتە قوتابخانەی لیکسایدی ئامادەیی تایبەت لە سیاتڵ کاتێک بووە بە سیانزە ساڵان، لە بیرکاری و زانستەکاندا زیرەک بووە، ئەم قوتابخانەیە کات و هەلی ئەوەی داوە بە قوتابییەکانی کە ئامێری کۆمپیوتەر بەکاربهێنن، ئەمە وای لێکرد بەرنامەی تیک تاک توۆ بە زمانی کۆمپیوتەر دروست بکات، کاری ئەم بەرنامەیە ئەوەبوو کە هەلی ئەوەی بە بەکارهێن دەدا کە یاری لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەدا بکەن.

لە ساڵی 1973ـدا خوێندنی قوتابخانەی تەواو کرد و ئاستی بەرزی بەدەستهێنا لە تاقیکردنەوەی ''سات'' ـدا.

چووەتە زانکۆی هارڤارد لە ساڵی 1973ـدا تا یاسا بخوێنێت، بەڵام لە ساڵی 1975ـدا لە زانکۆ کشایەوە بۆ ئەوەی کارەکانی خۆی و مایکرۆسۆفت تەواو بکات لەگەڵ ''ئاڵن''ـی هاوکار و هاوبەشی.

دروستکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

چیرۆکی ژیانی بیڵ گەیتس پڕاوپڕە لە سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەر، لە نێوان ئەو سەرکەوتنانەدا پڕۆژەی مایکرۆسۆفتە، لە ساڵی 1975ـدا گەیتس بە هاوکاری ئاڵن ـی هاوڕێی کە وەک پڕۆگرامسازێکی کۆمپیوتەر کاری دەکرد دەستیان بە پڕۆژەکەیان کرد، دوای سەرکەوتنی گەورەی ئەم پڕۆژەیە بیڵ گەیتس زانکۆی هارڤاردی بەجێهێشت و چوو بۆ ویلایەتی نیو مەکسیکۆ تا نەرمەواڵەیەکی تایبەت بە بازاڕی کۆمپیوتەرە تایبەتییەکان دروست بکات، لە ساڵی 1975ـدا لەگەڵ هاوڕێکەی مایکرۆسۆفتیان دروست کرد، پاشان چوون بۆ سیاتڵ لە ساڵی 1979ـدا، ئیدی بوون بە کۆمپانیایەکی بەناوبانگ بەهۆی ئەو سیستەمی کۆمپیوتەرانەی کە دروستیان دەکرد، ئیدی گرێبەستەکانی بازاڕی داگیرکرد، لە ساڵی 1983ـدا ئاڵن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی بەجێهێشت بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، لەو کاتەدا کۆمپانیاکە بە جیهاندا بڵاوبوبووەوە و ئۆفیسی لە شانشینی یەکگرتوو و ژاپۆن دانابوو، هەروەها سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت نزیکەی 30%ـی بازاڕی کۆمپیوتەری داگیر کردبوو لە جیهاندا، دوای چەند ساڵیک بیڵ گەیتس سیستەمی ویندۆزی ڕاگەیاند و پاشان کۆمەڵە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس، ئەم کۆمەڵە بەرنامەیە چەند بەرنامەیەکی وەک ئێکزڵ و وۆردی پێشکەش کرد.

سەروەتەکەی بیڵ گەیتس

کاتێک باس لە تەکنەلۆژیا جیهانییەکان دەکەین دەبێت باس لەو داهاتە گەورەیەش بکەین کە دەچێتە هەژماری ئەو کەسانەی ئەم بەرهەمانە دەخەنەڕوو، سەروەتی بیڵ گەیتس دەگاتە نزیکەی 87 ملیار دۆلاری ئەمریکی، توانیویەتی پاشگری ملیاردێر بەدەستبهێنێت کاتێک تەمەنی تەنها 31 ساڵ دەبوو، ئەمە تەنها بەهۆی ئازایەتی خۆیەوە نەبوو، چونکە لە خێزانێکی مامناوەندی دەژیا کە باوکی پارێزەر بوو و دایکیشی وانەبێژ، هەر کە بیڵ گەیتس بووە خاوەنی ئەو سەروەتە زەبەلاحە، بەڵام هەڵسوکەوت و شێوازێکی تایبەتی هەیە کە هەندێک کەس بە سەیری دادەنێن، هەروەها خۆی و هاوسەری پێشووی بڕیاریان داوە کە هیچ بەشێک لەو سەروەتەیان نەدەن بە منداڵەکانیان، لەبەر ئەوەی پێیان وایە مرۆڤ خۆی بنیاتنەری خۆیەتی و نابێت پشت بە هیچ شتێکی دیکە ببەستێت، ئەمەش هەر ئەو بیرکردنەوە و شێوازە بوو کە ژیانی گەیتسی لەسەر دروستکرابوو.


سەرچاوەکان



1682 بینین