ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی شاویرۆ - شابی
لە تیرەی (بی)ـیە ئەم دارە لە بیەکانی تر کەمێک بچوکترە، خونچەکەی لە پێش گەڵادا دێنەدەر و ئەساسێکی زۆر بۆن خۆشیان هەیە کە پێی دەڵین ئارەقی بیدمشک کە بۆ زۆر نەخۆشی بەسوودە.
سوودەکانی شاویرۆ
- ژانە سەری گەرم دەشکێنێت و دڵشادکەرە و نەرم کەرەوەیە.
- بۆ بەهێزی دەماغ و دڵ زۆر باشە و بۆ هەموو جۆرە ئازارێکی دەماری بەسوودە.
- بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا بەسوودە.
- بۆ توانەوەی بەردی زراو دەبێت لەگەڵ چەند شتێکی تر کە لە باسی زراودایە.
- بۆ ژنانێک کە سووڕی مانگانەیان تێک دەچێت باشە.
- گەڵا یان پێستی وشک کراوەی دەم بکرێت بۆ ڕۆماتیزم بەسوودە.
- تا دادەبەزێنرێت و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
- بۆ بێ خەوی باشە، شەوانە پەرداخێک شەربەتی بخورێتەوە.
بەکارهێنانی شاویرۆ
دروستکردنی شەربەتەکەی بەم جۆرەیە (٥٠)گرام خونچەی وشک کراوەی لەناو یەک لیتر ئاودا (١٠)خولەک بکوڵێت دوای سارد بوونەوە و پاڵاوتن لە شوشەدا هەڵدەگیرێت و کاتی پێویست سێ ژەمە فنجانێتک دەخورێتەوە.
سەرچاوەکان
655 بینین