ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی پەموو
پەمۆ گیایەکی ماڵی کراوە و بە دەست دەچێنرێت بەرزیەکەی (٦٠-١٠٠)سم دەبێت و گەڵای شێوە دڵی نووک تیژ و سەوزی مەیلە و پەمەییە، چەندان لق و چڵ دەردەکات لەهەر لقێکی چەندان خونچە بە ڕەنگی سووری نزیک پەمەیی و سپی دەردەکات دوای ماوەیەک دەبێتە قۆزاخەیەک بە ئەندازەی هێلکە لەناو ئەو قۆزاخەدا لۆکە هەیە لە پێگەشت قۆزاخەکە دەم دەکاتەوە و لۆکەکە دێتە دەرەوە و ئیتر ئەو لۆکە دەچننەوە و ناوکێکی چەور لەناویدایە و بەمەکینەی تایبەتی دەنکەکان جیادەکەنەوە و ئەو لۆکەیە بۆ کاری پزیشکی و بۆ جل و بەرگ بەتایبەت جلی ژێرەوە وە بۆ قوماش و پەتوو و دۆشەک و چەندان سوودی تری لێ وەردەگیرێت گوڵ و ناوکەکەی بۆ دەرمانە لەگەڵ توێکڵی ڕەگەکەی و گەڵاکەشی.
سوودەکانی پەموو
- گوڵی پەموو دەم دەکرێت ڕۆژانە (٧٥)گرام بخورێتەوە بۆ وەسواسی و ناڕەحەتی فکر و مێسک بەسوودە.
- توێکڵی ڕەگەکەی دەم بکرێت و ڕۆژی (٣) فنجان بخورێتەوە سووڕی مانگانەی ژنان پێش دەخات.
- بۆ چارەسەری خروو و گوڵ و گەڵای دەم دەکرێت و پێی چەور دەکرێت.
- خواردنی ناوکی دەنکە لۆکە سپێرمی پیاو زیاد دەکات و بۆ نەزۆکی باشە.
- ئارەزووی سێکسی دەجوڵێنێت کە تا (٧٥) ڕۆژ ڕۆژی (٢٥)گرام بخوات.
- سنگ نەرم دەکات و بۆ کۆکە بەسوودە و شیری دایک زیاد دەکات.
- ئاوی ڕەگەکەی خوێنی دوای منداڵبوونی ئافرەت ڕادەگرێت.
سەرچاوەکان
2696 بینین