ئاوی کانزایی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-18-03:33:00 - کۆدی بابەت: 5393
ئاوی کانزایی

ناوه‌ڕۆك

ئاو 

ئاو یەکێکە لە توخمە خۆراکییەکان کە لەش پێویستییەتی لە ناو شلە و خۆراک و تەنانەت خودی ئاویشدا هەبێت، ئاو بۆ گێڕانەوەی ئەو بڕە زۆرەی کە لەش لەدەستیدەدات لە ڕێژەی ئاو، چونکە بەردەوام لەش ئاو لەدەستدەدات لە ڕێگای بەهەڵمبوونی لە پێستەوە و لەڕێگای هەناسەدان و میزکردن و پیساییکردن، هەروەها لە کەشی گەرم و لە کاتی وەرزشدا ئاو لە لەش دەڕوات، لەبەر ئەوە ئەو شلانەی کە لەدەستدەدرێن دەبێت هەموو ڕۆژێک قەرەبوو بکرێنەوە تاوەکو لەش لە تەندروستییەکی باشدا بێت، کاتێک ڕێژەی ئاوی دەرچوو لە لەش یەکسان نییە بەو ڕێژەیەی دێتە ناو لەش، ئەوا تووشی وشکبوونەوە دەبێت، بۆیە خواردنەوەی ئاو پارێزگاری لە هاوسەنگیی شلەکانی ناو لەش دەکات، لەبەر ئەوەی 60%ـی لەش لە ئاو پێکدێت.

سوودەکانی ئاوی کانزایی

ئاوی کانزایی لە بوتڵدا هەڵدەگیرێت و بە سەرچاوەیەکی سروشتیی کانزا و ئەو پێکهاتانە دادەنرێت کە جەستە بە ڕێژەیەکی کەم پێویستیەتی، ئاوی کانزایی چارەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو ماددە زیانبەخشانەی تێدا دەربکرێت کە وەک ژەهر وان، بۆ نموونە زەڕنیخ، وەک لە ناوەکەیدا دیارە، ئاوە کانزاییەکان خاوەنی ڕێژەیەکی زۆری کانزا و ئاوێتە سروشتییەکانی دیکەن وەک مەگنسیۆم و کالسیۆم و بیکاربۆنات و سۆدیۆم و گۆگرد و کلۆر و فلۆر، جۆر و ڕێژەی کانزاکەش لەسەر ئەو ناوچەیە دەوەستێت کە ئاوەکەی لیوە هاتووە.

بەهێزکردنی تەندروستیی ئێسکەکان

وەرگرتنی بڕی پێویست لە کالسیۆم بۆ تەندروستیی ئێسکەکان گرنگە لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا، لەبەر ئەوەی یارمەتیدەرە لە پەرەپێدان و پارێزگاریکردن لە ئێسک، ئاوی کانزایی بەوە ناسراوە کە سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە، توێژینەوە نوێکان ئەوەیان دەرخستووە کە لاشە دەتوانێت سوود لە ئاوی کانزایی وەربگرێت وەک سەرچاوەیەکی کالسیۆم وەک چۆن سوود لە شیرەمەنییەکان وەردەگرێت، لە توێژینەوەیەکدا کە 225 ئافرەت بەشداریان تێداکردووە کە سوڕی مانگانەیان وەستاوە، دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕێک ئاوێک دەخۆنەوە کە کالسیۆمی تێدا زیاترە چڕیی ئێسکیان زیاترە لەوانەی کە ئاوێک دەخۆنەوە کالسیۆمی کەمترە، هەروەها مەگنسیۆم و بیکاربۆناتەکان لە ئاوی کانزاییدا لەوانەیە پاڵپشتی بکات لە بەهێزیی ئێسک، کە ئەمە یەکێکە لە سوودە گرنگەکانی ئاوی کانزایی.

باشترکردنی کۆئەندامی هەرس و پاراستنی پەستانی خوێن

خواردنی بڕی پێویست لە مەگنسیۆم لە سیستەمی خۆراکیی تەندروستدا لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ خۆپاراستن لە قەبزی و باشترکردنی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس، مەگنسیۆم کار لەسەر ڕاکێشانی ئاو دەکات بۆ ڕیخۆڵەکان، بەپێی تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکی کە ئەنجامدراوە، خواردنەوەی ئاوی کانزایی کە کبریتاتی مەگنسیۆم و کبریتاتی سۆدیۆمی تێدایە، لەوانەیە ببێتە هۆی جووڵانی ڕیخۆڵەکان بە شێوەیەکی دووبارە و بەردەوام و باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی بەدەست قەبزێتییەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەمەشدا ئاوی کانزایی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، لەبەر ئەوەی دابەزینی ئاستی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و پەککەوتنی دڵ و حاڵەتەکانی ڕێکنەبوونی لێدانی دڵ، ئاوی کانزایی دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، لەبەر ئەوە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دەمار و دڵ، لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی 2004 ئەنجامدراوە لەسەر 70 کەسی باڵغی توشبوو بە نەخۆشیی پەستانی خوێن و کەمیی ئاستی مەگنسیۆم، بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی لیترێک یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.


سەرچاوەکان



1254 بینین