نیشانەکانی تێرنەبوونی منداڵ بە شیری دایک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-21-23:17:00 - کۆدی بابەت: 5458
نیشانەکانی تێرنەبوونی منداڵ بە شیری دایک

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی تێرنەبوونی منداڵەکە چین؟

لە مانگەکانی سەرەتادا سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی منداڵەکە شیری دایکیەتی، بۆیە پێویستە ئاگاداربیت ئایا منداڵەکە تێر دەخوات بە شیرەکە یاخود نا چونکە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵەکە.

دابەزینی کێش

دابەزینی کێش باشترین نیشانەیە کە پیشانی بدات ئایا شیری دایکەکە منداڵەکە تێر دەکات یاخود نا، هەرچەندە ڕۆژانی سەرەتای ژیان ئاساییە کە منداڵە تازە لەدایکبووەکە ٪١٠ کێشی لەدەست بدات، بەڵام ئەگەر زیاتر بوو و دوای چەند ڕۆژەکە منداڵەکە کێشی ئاسایی نەبوویەوە و بەردەوام دابەزی ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی کە تێر ناخوات بە شیری دایک.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ دایکان دەربارەی تێبوونی منداڵ

  • منداڵی تازە لەدایکبوو ٢ تا ٣ کاتژمێر جارێک یان ٨ تا ١٢ جارێک لە ڕۆژێکدا دەبێت شیر بخوات.
  • تا پێنجەم ڕۆژی منداڵەکە دەبێت نزیکەی ٦ تا ٨ دایبیت گۆڕیبێت و ئەوەندە جار پیسایی کردبێت.
  • کاتی شیرپێدانی منداڵەکە شیر لە دەمی منداڵەکەدا دەینیت و دوای شیردانیش دەبێت مەمکی دایکەکە سووک بووبێت.
  • منداڵەکە کاتێک شیری پێ دەدەیت و پاکیدەکەیتەوە دەخەوێت و ئەمەش واتایی ئەوەیە کە ڕازییە و بێ کێشەیە.

ئایا خاڵیبوونەوەی سک نیشانەیەکی جێگای باوەڕە؟

یەکەمین پیسایی کە منداڵ دەیکەت لکاو و ڕەش یان سەوزی زۆر تۆخە، منداڵی تازە لەدایکبوو تا دوو ڕۆژ بەلایەنی کەمەوە چەند جارێک پیسایی دەکات دوای ئەوەی کە ناوسکی خاڵی بوویەوە و یەکەمین پیسایی هاتە دەرەوە ئیتر پیساییەکانی ئاسایی دەبنەوە و ڕەنگیشیان دەبێت بە سەوز و زەرد.

بەدرێژایی چەن هەفتەی سەرەتا منداڵەکە دەبێت دوو یان زیاتر لە دووجار خۆی پیس بکات، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک پیسایی کردن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەر منداڵێکدا حاڵەتەکە جیاوازە، دوای نزیکەی مانگێک ئاساییە کە منداڵەکە یەک جار خۆی پیس بکات، شیری دایک بۆ منداڵ سووکە و زوو هەرس دەبێت و هەر بۆیە ئاساییە کە منداڵەکە پیسایی کەم بکات.

گۆڕانی منداڵەکە نیشانەی لەناکاوی گەشەیەتی یان تێرنەبوونیەتی بە شیر؟

ئەگەر بە باشی شیر دەدەیت بە منداڵەکەت و تێر دەخوات و بەڵام تەواوی ڕۆژەکە دەگری و حەزدەکات لەباوەشی بکەیت کەواتە کێشە شیری دایک نییە و بەهۆی گەشەکردنییەوەیەتی.

هەموو منداڵان لەماوەیەکی دیاریکراودا گەشە دەکەن و ئەوکاتانەی کە لەوانەیە منداڵەکە خەریکی گەشەکردن بێت تێدا ئەمانەن لەماوەی ١٠ ڕۆژ، ٣ هەفتە، ٦ هەفتە، ٣ مان و ٦ مانگدا بێت، بەدرێژای ئەم کاتانەی گەشەکردنی منداڵەکە هەر خۆراکی لە شیرەوە وەردەگرێت.

ئەم زۆرپێدانی شیر و زۆر خواردنی بەگشتی چەند ڕۆژێک درێژە دەکێشێت، و پێویست دەکات کە جەستەی بجوڵێنێت تا دایکەکە شیرێکی زیاتر بەرهەم بهێنێت بۆ ڕۆژانی داهاتووی.

شیرپێدانی منداڵ لە شەودا

بەدرێژایی دوو مانگی سەرەتا دەبێت منداڵەکەت هەر ٢ بۆ ٣ کاتژمێر جارێک شیر بخوات تەنانەت ئەگەر لە خەویشدا بێت، دوای دوو مانگ هەندێک لە منداڵان کاتی زیاتریان دەبێت و شیر ناخۆن بەتایبەت لە شەودا.

هەر منداڵێک جیاوازە لەکاتێکدا کە هەندێک لە منداڵان تا سێ مانگ بە درێژای شەو دەخەون و هەندێکی تریان لەوانەیە تا چەند مانگێک بەوشێوەیە بن.

بەهەمان شێوە ئەگەر منداڵەکەت شیری وشکیش بخوات هەر بەو شێوەیە دەخەوێت بۆیە پێویست ناکات وابزانیت کە منداڵەکەت بە ئەندازەی پێویست شیر ناخوات.

ئەگەریش زۆر دوودڵیت دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت و منداڵەکەتی پێ پیشان بدەیت تاکوو کێشی جەستەی منداڵەکە بکێشێت و دڵنیابێتەوە لەوەی کە منداڵەکە تێر دەخوات یان نا.

چ کاتێک دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت؟

  • منداڵەکە زۆر خەواڵووە و بەزۆریش خەبەری نابێتەوە بۆ شیر خواردن.
  • جوان شیر ناخوات و کەم دەخوات.
  • میزەکەی، سوور، زۆر تێر، زەردێکی تۆخ بێت یاخود دوای پێنج ڕۆژ کەمتر لە ٦ جار پیسایی کردبێت.
  • لەگەڵ ئەوەی بە بەردەوامی منداڵەکە شیر دەخوات بەڵام هەر دەگری.


سەرچاوەکان



33043 بینین