چیاکانی تۆرۆس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-23-13:38:00 - کۆدی بابەت: 5492
چیاکانی تۆرۆس

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی چیاکانی تۆرۆس

چیاکانی تۆرۆس لە گرنگترین زنجیرە چیاکانی جیهانن، دیارترین تایبەتمەندی ئەم زنجیرە چیایە هەبوونی دارستانی گەورەی سنەوبەر و بەڕووە لە لێژاییەکانی، بەرزیی ئەم شاخە دەگاتە 2500 مەتر لە سەر ئاستی ڕووی زەریا، سەرەڕای ئەوەی کە زنجیرەکانی تۆرۆس سروشتێکی شاخاویان هەیە، بەڵام خاوەنی ڕێژەیەکی دانیشتوانی نیمچە دابڕاوە، لەم چیایانەدا چەندین ڕێڕەو هەن کە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ گواستنەوە و هاتوچۆ بەکاریدێنن، لە ڕووی مێژووییشەوە ئەم چیایانە چەندین جار لە لایەن قافڵە و سوپاکانەوە بەکارهێنراوە لەبەر سەختیی و بەهێزیی و سەلامەتیی شوێنەکەی.

زنجیرە چیاکانی تۆرۆس دەکەونە کوێوە؟

ئەم زنجیرە چیایە دەکەوێتە باشووری تورکیا، ئەم زنجیرە چیایە ناوچەی ئەنادۆڵ و ناوچە کەنارییە مامناوەندییەکەی باشووری دەوڵەتی تورکیا جیادەکاتەوە، لە گرنگترین ئەو شتانەی زنجیرەی تۆرۆسی پێ دەناسرێتەوە ئەوەیە کە بە درێژایی زنجیرە چیاکە هەمووی هاوشێوەیە، لەبەر ئەوەی بناغەیەکی جیۆلۆجی نیمچە یەکگرتووی هەیە، ئەم زنجیرە چیایە گرنگییەکی ستراتیژی زۆری هەیە، هەروەها سەرچاوەی هەندێک ڕووبارە کە دەچنە باشووری تورکیا و هەندێکی دیکە کە دەڕۆنە دەرەوەی سنووری جوگرافیی دەوڵەتی تورکیا.

هۆکاری ناونانی زنجیرە چیاکانی تۆرۆس

ناوی تۆرۆس واتە گا، زنجیرە چیاکانی تۆرۆس لەبەر ئەوە ئەم ناوەیان لێنراوە، بەپێی بیر و باوەڕە کۆنە لادەرەکان لە سەدە کۆنەکاندا، گا یەکێک بووە لەو خواوەندە کۆنانەی کە هەندێک گەلی نزیک لەم زنجیرە چیایە پەرستوویانە.


سەرچاوەکان



1962 بینین