چۆن پەیوەندیەکی باش دروست بکەین لەگەڵ خەسووماندا؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-24-14:17:00 - کۆدی بابەت: 5517
چۆن پەیوەندیەکی باش دروست بکەین لەگەڵ خەسووماندا؟

ناوه‌ڕۆك

چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندیەکی لەگەڵ خەسووماندا

نابێت پەیوەندی دروست کردن لەگەڵ خەسوودا بە قورس دابنێیت، ئەگەر بووکەکە ڕق و کینەی نەبێت بەرامبەر بە ماڵی باوکی مێردەکەی و ئەوانیش بە خێزانی خۆی بزانێت ئەوا پەیوەندی نێوان بووک و خەسوو قورس نابێت.

چۆن دڵی خەسوومان بەدەست بهێنین؟

  • ڕۆڵ مەگێڕە بۆ خەسووت و نواندن مەکە و وەک هاوڕێیەکی باشبە لەگەڵی و خۆشت بوێت.
  • خراپییەکان لەبیربکە و هەرگیز لەلای مێردەکەتدا خاڵە خراپەکانی دایکی و خێزانەکەی باس مەکە، ئەگەریش کێشەیەکی گەورە هەیە و ئازارت دەدات ئەوا هەوڵبدە بە هێمنی قسەی لەسەربکەن و چارەسەری بکەن.
  • وەک چۆن تۆ منداڵەکەتت خۆش دەوێت بەهەمان شێوە خەسووشت کوڕەکەی خۆش دەوێت کەواتە ڕێز لەم خۆشەویستییەی بگرە.
  •  کاتێک مێردەکەت یان خەسووت قسەت لەگەڵ دەکەن وا بیر مەکەرەوە کە ناو و ناتۆرەت بۆ دروست دەکەن و وابزانیت هەمیشە توانجت لێ دەدەن، هەمیشە بیرت بۆلای شتی باش بچێت و دڵخۆشبە و ئارامی خێزانەکەتت بوێت.
  • لەبیری مەکە کە منداڵەکانت جگە لە پوری خوشکی دایک و خاڵ پێویستیان بە پوری خوشکی باوک و مامە هەیە، کەواتە بەشێوەیەکی یەکسان سەردانی هەردوولا بکە و جیاوازی مەکە لە نێوانیاندا.
  • خەسووت واتێبگەیەنە کە بڕیار نییە کوڕەکەی لێ ببەیت، هەڵبەتە نابێت ئەمەی بە ڕاستەوخۆ پێ بڵێیت بە کردار بیسەلمێنە کە کوڕەکەیت خۆش دەوێت و بڕیار نییە ئیتر تەنها هی تۆ بێت.

پەیوەندی لەگەڵ خەسوودا دەبێت چۆن بێت؟

  • بیرە خراپەکان لە مێشکت بکەرە دەرەوە.
  • بە لەبەرچاوگرتنی ئەم سێ پێکهاتەیە، (گەرموگوڕی و خۆشویستن و بەڵێن) پەیوەندیەکی باش دروست بکە لەگەڵ خەسووتدا، بیری خراپ و نێگەتیڤانە لە مێشکت بکەرە دەرەوە.
  • پەیوەندییەک لەسەر بنەمای ڕێز.
  • پەیوەندیەکە لەسەر بنەمای ڕێز دروست بکە و چاوەڕێ مەبە کە سەرەتا خەسووت ڕێز لە تۆ بگرێت بەڵکوو دەبێت تۆ دەستپێشخەری بکەیت، گەورە و بچووکی لەم بابەتەدا زۆر گرنگە و تا دەتوانیت ڕێزی خەسووت بگرە چونکە ئەو کەسەی ڕێزی خەڵک دەگرێت پێش هەمووی ڕێزی خۆی گرتووە و خۆشەویست دەبێت.
  • خەمخۆر و بەرپرسیار بە
  • بیهێنە بەرچاوت کاتێک دایکی خۆت نەخۆش دەکەوێت چەن بۆی دڵگرانیت و هەموو شتێکی بۆ دەکەیت، بۆ خێزانی مێردەکەشت بەتایبەت خەسووت بەم شێوەیەبە و وەک دایکی خۆت سەیری بکە، چونکە بیرت نەچێت دایکی نزیکترین کەسی تۆیە.
  • قسەکانت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بکە
  • مەرج نییە هەموو جارێ ڕاستەوخۆ قسە بکەیت ئەگەر کێشەیک هەبوو بە مێردەکەت بڵێ و هیچ کاتێکیش خۆت تێکەڵی ناو کێشەی خێزانی مێردەکەت مەکە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە.


سەرچاوەکان



1373 بینین