ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-24-14:40:00 - کۆدی بابەت: 5518
ڕاگەیاندنی جەماوەری
میدیا و ڕۆژنامەگەری

پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی واتاكانه‌ له‌ ڕێگای ئامراز گه‌لێكه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌رێكی فراوان له‌ یه‌ك كاتدا، یان له‌ كاتی لێكتر نزیكدا ئینسكلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

پێناسه‌كانی ڕاگه‌یاندی جه‌ماوه‌ری

د. هادی نه‌عمان ئه‌لهیتی به‌مجۆره‌ پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری ده‌كات:

- پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی واتاكانه‌ له‌ ڕێگای ئامراز گه‌لێكه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌رێكی فراوان له‌ یه‌ك كاتدا، یان له‌ كاتی لێكتر نزیكدا.

ده‌شتوانن به‌مجۆره‌ پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری بكه‌ین كه‌:

- پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌ له‌ نێره‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رگر به‌ هۆی یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ وه‌كو ڕۆژنامه‌ و ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن.

مه‌به‌ستیش له‌ ناردنی په‌یام له‌ ڕێگای ئه‌و ئامڕازانه‌وه‌ (هۆكارانه‌وه) گه‌یانجنییه‌تی به‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆر و فراوان كه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كه‌سی و كۆمه‌ڵی و وه‌سیتییه‌وه‌ بیانگه‌یه‌نێ.


سەرچاوەکان



1639 بینین