گرنگییەکانی هەبوونی برایەکی باش بۆ خوشک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-15:27:00 - کۆدی بابەت: 5556
گرنگییەکانی هەبوونی برایەکی باش بۆ خوشک

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی هەبوونی برا چییه؟

برا بەخششێکە کە خودا بە مرۆڤەکانی دەبەخشێت، ژیان لەگەڵ برا هەندێک کات کاری خستنە گریان و ئیزەعاج کردنی خوشکەکەیەتی، و هەندێک کاتیش پشت و پەناو و تاکە هاوڕێیەتی و دوای دایک و باوک تاکە کەسە بتوانێت بەجوانی پارێزگاریت لێ بکات.

  • فێرت دەکات چۆن لە کوڕان و پیاوان تێبگەیت: هەبوونی برا یارمەتیت دەدات کە زیاتر لە کوڕان و پیاوان تێبگەیت و یارمەتی دەرە بتوانیت چۆن لەگەڵ کوڕان هەڵسوکەوت بکەیت و دوورکەویتەوە لەو کوڕانەی کە ڕێزت ناگرن و دەیانەوێت فریوت بدەن، هەرگیز ناهێڵێت کە زیانت پێ بگات لەلایەن ئەوانەوە و هەمیشە پارێزەری تۆیە.
  • فێرت دەکات چۆن ئارامگر بیت.
  • یارمەتیت دەدات کە زوو توڕە نەبیت و ئارامگر بیت.
  • فێری سەرسەختبوونت دەکات.
  • ئەگەر برات هەبێت بەدڵنییایەوە شەڕتان کردووە، شەڕکردن لەگەڵ برا فێرت دەکات کە بە بەهێزی بمێنیتەوە و خۆت بەدەستەوە نەدەیت و بتوانیت پارێزگاری لەخۆت بکەیت.
  • ئاشنات دەکات بە وەرزش.
  • زۆرینەی کوڕان حەزیان لە وەرزش هەیە، دەتوانیت بەهۆی براکەتەوە دانیشیت سەیری یاری تۆپی پێ بکەیت و لێوەی فێرببیت و چێژی لێ ببینیت.
  • فێری ڕکابەریت دەکات
  • برا فێرت دەکات کە چۆن لە ژیانی ڕۆژانە و لەو کارەی کە دەیکەیت بتوانیت ڕکابەری بکەیت و باشترین بە دەست بهێنیت.
  • یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانت دەدات
  • زۆرینەی کچان بەرامبەر بە کوڕان زۆر هەستیارترن، ئەو کچانەی کە برایان نییە کەمتر دەتوانن کە کۆنتڕۆڵی هەستەکانیان بکەن، بەڵام ئەو کچانەی کە برایان هەیە دەتوانن فێربن لە براکەیانەوە کە چۆن لە بارودۆخی قورسدا بەرگە بگرن و کۆنتڕۆڵی هەستەکانیان بکەن.
  • هەمیشە پارێزگاریت لێ دەکات
  • پیاوان بەگشتی ڕۆڵێکی باشیان هەیە لەپارێزگاری کردن بەتایبەت پارێزگاری لە خانمان، برا هەمیشە پارێزگاریت لێ دەکات و دوورت دەخاتەوە لەو کەسانەی کە ئازارت دەدەن.
  • لەگەڵ خۆیدا تۆ دەباتە دەرەوه
  • بۆ نموونە زۆرینەی پیاوان نازانن چ جلێک بکڕن، کاتێک برا خاوەنی خوشک بێت دەتوانێت یارمەتی لە خوشکەکەی وەربگرێت و پێکەوە جل بکڕن.
  • فێری میهرەبانیت دەکات
  • هەرچییەک بکەیت ناتوانێت ڕق لەدڵ بگرێت و هەمیشە دەتبەخشێت و بەمەش میهرەبانی خۆی دەسەلمێنێت و تۆش فێری میهرەبانی دەکات.
  • کارە قورس و گرانەکان دەگرێتە ئەستۆ
  • کوڕان هەمیشە یارمەتی خوشکەکانیان دەدەن کە کاری قورس نەکەن و ئەو کارانەی کە قورسن بەمانی بسپێرن.
  • یارمەتیت دەدات کە باشترین خوازبێنیکارت هەڵبژێریت
  • بوونی برا یارمەتیدەرە تاکوو باشتر خوازبێنیکەرەکانت بناسیت، براکان هەستیارن بە هاوسەرگیری خوشکەکانیان و حەز دەکەن کە کەسێک هەڵبژێرن کە شایستەیان بێت، و بۆیە بۆ هەر خوازبێنیکەرێک بەدواداچوون دەکەن و یارمەتیدەر دەبن.
  • وەک ڕاوێژکارێکی دڵسۆزە بۆت
  • دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت و هەموو قسەیەکی لا بکەیت و کاتێک لەگەڵ هەر کەسێکدا بەتایبەت هاوسەرەکەت تووشی کێشە بوویتەوە دەتوانیت داوای هاوکاری لە براکەت بکەیت.
  • فێرت دەکات چۆن بەرگری لەخۆت بکەیت
  • لەم ڕۆژانەدا پارێزگاریکردن لە خود زۆر گرنگە بۆ کچان، دەتوانیت داوای یارمەتی لە براکەت بکەیت تاکوو بزانیت چۆن پارێزگاری بکەیت لە خۆت.
  • یارمەتیدەرێکی داراییە بۆت.
  • برای گەورە بۆ خوشکی بچوکی ڕۆڵی باوکێک دەگێڕێت، یارمەتیدەرێکی داریشە چونکە کوڕان زیاتر دەتوانن کار بکەن وەک لە کچان بۆیە دەتوانن لەم ڕووەشەوە یارمەتیدەرێکی باش بن.
  • فێرت دەکات چێژێکی زیاتر ببینیت لە ژیان.
  • ژیان بە ئەندازەی خۆی جدییە، بوونی برایەک کە گاڵتەت لەگەڵ بکات فێرت دەکات تۆش کەسێکی گاڵتەچی و ڕووخۆش بیت و بەم شێوەیە زیاتر چێژ لە ژیان وەردەگریت.
  • برا شانێکی باشە بۆ گریان
  • کاتێک برایەکی باشت هەبێت دەتوانیت کێشەکانی خۆتی لا باس بکەیت و بە کوڵ بگریت ئەویش هەمیشە باوەشی واڵایە بۆ گریانەکانت و یارمەتیت دەدات.


سەرچاوەکان



579 بینین