شۆردنی منداڵی تازە لەدایکبوو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-24-14:00:00 - کۆدی بابەت: 5662
شۆردنی منداڵی تازە لەدایکبوو

ناوه‌ڕۆك

چ کاتێک باشە بۆ شۆردنی منداڵی تازە لەدایکبوو؟

لە هەندێک نەخۆشخانەکان دوای لەدایکبوونی منداڵەکە خێرا منداڵەکە دەشۆن بەڵام ئەمە هەڵەیە و نابێت دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی و تەنانەت دوای چەند ڕۆژێکیش منداڵەکە بشۆیت، چونکە ئەو منداڵەی کە تازە لەدایکبووە بارودۆخێکی وای نییە بۆ ئەوەی بشۆردرێت و هێشتا کۆئەندامی هەناسەدانی جێگیر نەبووە و بۆیە واباشترە کە تاکوو دوو ڕۆژ دوای لەدایکبوونی منداڵەکە نەشۆیت.

منداڵ لەناو منداڵداندا بە ماددەیەکی تایبەت دەورەدراوە بەناوی (Vernix) ئەم ماددە وەک و پەنێرێکی سپی لکاوە و کە هەندێک کات دوای لەدایکبوونی منداڵەکەش هەر بە جەستەی منداڵەکەوەیە، ئەم ماددەیە منداڵەکە دەپارێزێت لەو میکرۆب و بەکتریایانەی کە لە نەخۆشخانەدا هەن.

ئەم ماددەیە پێستی منداڵەکە نەرم دەکاتەوە، بەڵام بە شۆردنی منداڵەکە نامێنێت و لەناودەچێت، ڕۆژی یەکەمی لەدایکبوونی منداڵەکە دەبێت منداڵەکە بەجوانی پاکبکرێتەوە و بەڵام نەشۆردرێت تاکوو دوو ڕۆژی کە.

شۆردن منداڵی تازە لەدایکبوو تووشی چ کێشەیەک دەکاتەوە؟

خێرا دوای لەدایکبوونی منداڵەکە شۆردنی منداڵەکە کێشەی گەورە ڕووبەڕووی منداڵەکە دەکاتەوە، گرنگترین کێشە بریتییە لە کێشەی کۆئەندامی هەناسە، چونکە هێشتا نیشانە سەرەتاییەکانی منداڵ جێگیرنەبووە وەک لێدانی دڵ و هەناسەدانی.

باشترین کات بۆ شۆردنی منداڵەکە چ کاتێکە؟

ئەگەر دایکەکە سوورە لەسەر شۆردنی منداڵەکەی یەکەم ڕۆژ هیچ نەبێت چاوەڕێ بکات تا شەش کاتژمێر دوای لەدایکبوونی منداڵەکە و ئینجا بیشوات، و هەندێک لە دایکان تاکوو ناوکی منداڵەکە نەکەوێت منداڵەکەیان ناشۆن، ناوک کەوتن لەناو منداڵاندا جیاوازە و هەیانە کاتی زۆری دەوێت و کە ئەمەش زیانبەخشە و نابێت شۆردنی منداڵەکە ئەوەندە دوابکەوێت، چونکە منداڵەکە بەکتریا و میکرۆبی زۆری پێوەیە و دەبێت بشۆردرێت و ناکرێت شۆردنی ئەوەندە دوابخرێت.

باشترین کات بۆ شۆردنی منداڵی تازە لەدایکبوو دوو ڕۆژ دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیە و هەروەها لە مانگی یەکەمدا دەبێت لە هەفتەیەکدا دوو جار منداڵەکە بشۆیت، ئاگاداربە لەمە زیاتر نەبێت چونکە منداڵەکە تووشی وشکبوونەوەی پێست دەکات.

باشترین کات بۆ شۆردنی منداڵ کەیە شەو یان ڕۆژ؟

شەو و ڕۆژ گرنگ نییە، تەنها ئەوە گرنگە کە دایکەکە کاتێک دابنێت هیچ کارێکی تری نەبێت و پەلە نەکات لە شۆردنی منداڵەکەیدا چونکە منداڵ ناسکە و پێویستە زۆر وریا بیت، هەروەها ئاگاداری ئەو ئاوە بە کە منداڵەکەی پێ دەشۆیت و دڵنیابە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەیە و بە لەسەرخۆیی منداڵەکە بشۆ و دواتریش کە هێناتە دەرەوە پێویست دەکات تاکوو ماوەیەک ئەو شوێنە هەمان پلەی گەرمی گەرماوەکەی هەبێت.

تێبینی: ئەو دایکانەی نەخۆشی ڤایرۆسیان هەیە وەک ئایدز، بێ وەستان دوای ئەوەی منداڵەکەیان بوو دەبێت منداڵەکە بشۆردرێت چونکە ئەگەری ئەوەی ماددەکانی جەستەی دایکەکە منداڵەکە تووش بکات زۆرە، بۆیە خێرا دەبێت پاکبکرێتەوە.


سەرچاوەکان



37299 بینین