ناوهڕۆك
دەقی گۆرانی ڕۆژگارێکە من چاوەڕێی
ڕۆژگارێکە من چاوەڕێی خێڵی کوێستانچی ئێوەمە
زەمانێکە بۆت دەسووتێم لەدوری تۆیە شیوەنمە
چلەی زستانیش بەسەرچو بەفری چیاش توایەوە
سەبەب چی بوو بەهار هات خێڵە سارد نەگەڕایەوە
خۆشم دەوەێی نازدارەکەم
ئەمن بەبێ تۆ هەڵناکەم
سوێند بە عیشقی دوری تۆ بێ
تا مردن چاوم لە ڕێ بێ
ژیانی من لە دووری تۆیە هەر مەینەت و هەر جەفایە
دێوانەی شەم منم ئەمڕۆ حەسرەتکێشان کەی ڕەوایە
خۆشم دەوەێی نازدارەکەم
ئەمن بەبێ تۆ هەڵناکەم
سوێند بە عیشقی دوری تۆ بێ
تا مردن چاوم لە ڕێ بێ
لەغوربەتی عەشقی تۆیە غەم بە سەرما زاڵتر بووە
شەڕاب لە ئاهی هەناسەم خەستر بووه تاڵتر بووە
خۆشم دەوەێی نازدارەکەم
ئەمن بەبێ تۆ هەڵناکەم
سوێند بە عیشقی دوری تۆ بێ
سەرچاوەکان
1608 بینین