پڕۆژەی لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز

له‌لایه‌ن: - بەختەوەر بەهادین - به‌روار: 2021-08-01-23:01:00 - کۆدی بابەت: 6137
پڕۆژەی لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز

ناوه‌ڕۆك

پڕۆژەی لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز چییە؟

ئەم پڕۆژە یەکێکە لە بەشەکانی بەرنامەی ئیتقان بۆ لەبەرکردنی قورئان کە لەلایەن ڕێکخراوی (مقرأة الراوی)ـەوە بەڕێوە دەبرێت کە شێخی قورئان خوێنانی وڵاتی عێراق شێخ موەفەق عەبدولهادی الراوی سەرپەرشتی دەکات، ئەم پڕۆژە بۆ ئەو کەسانەیە کە قورئانیان لەبەرە بەڵام بێ ئیتقان، واتە بە جوانی زەبتیان نیە، هەر بۆیە ئەو کەسانەی کە لەم پڕۆژەدا بەشدار دەبن ئامانجیان ئەوەیە کە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا قورئان زۆر بە جوانی زەبت بکەن.

تاقیکردنەوەکانی پڕۆژەی لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز

  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 5.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 6 بۆ 10.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 10.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 11 بۆ 15.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 15.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 16 بۆ 20.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 20.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 21 بۆ 25.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 25.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 26 بۆ 30.
  • تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 30 واتە هەموو قورئان.
  • دووبارە تاقیکردنەوەی جوزئی 1 بۆ 30.

چەند تێبینییەک لەسەر پڕۆژەی لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز

- هەر لەبەرکارێکی قورئان کە بەشداری دەکات لەلایەن لیژنەیەمی تایبەتەوە بە شێوەی ئۆنلاین بە دەنگ و ڤیدیۆ تاقی کردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت, کە ئەندامانی ئەم لیژنە هەڵگری بڕوانامەی (الحافظ المتقن) (لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز) ـن.

- هەر تاقیکردنەوەیەک پێک دێت لە 10 پرسیار, بێجگە تاقیکردنەوەی کۆتایەم کە 6 بۆ 7 پرسیارە.

- لە هەر پرسیارێکدا فێرخواز لاپەڕەیەک لە قورئان دەخوێنرێت.

*- بە کۆی گشتی هەموو تاقیکردنەوەکانەوە فێرخواز نزیکی 117 پرسیاری لە قورئان لێ دەکرێت, واتە نزیکی 6 جوزء قورئان دەخوێنێت.

- شێوازی نمرە شکاندن بەم شێوەیە، ئەگەر فێرخواز لە هەر تاقیکردنەوەیەکدا هەر هەڵەیەک بکات ئەوە 5 نمرەی لێ دەڕوات، ئەگەر هەڵەکەی ڕاست کردەوە ئەوە هەر 5 نمرەی لێ دەشکێت کە هەڵەی تێدا کرد، واتە لەگەڵ هەموو هەڵەیەکدا 5 نمرە دەڕوات، ئەگەر لیژنەکە هەڵەکەی بۆ ڕاست بکەنەوە و موفاتەحە بکەن بەسەریدا ئەوە 10 نمرەی دەڕوات.

- کەمترین کۆ نمرەی دەرچوون 70 ـیە، واتە گەر فێرخواز لە هەر تاقیکردنەوەیەکدا خوار 70 بهێنێت ئەوا لەو تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو نەبووە و دووبارە تاقیکردنەوەکەی بۆ دەکرێتەوە.

- هەفتانە بەلایەنی کەمەوە پێویستە فێرخواز تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات.

- بە کۆی گشتیەوە قوتابی نابێت سێ جار زیاتر تاقیکردنەوەی بۆ دووبارە بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە لە پڕۆژەکە دور دەخرێتەوە.

- هەموو تاقیکردنەوەکان بە شێوەی دەنگ و ڤیدیۆ لە ڕێی ئۆنلاینەوە دەبێت بێجگە تاقیکردنەوەی 12 ـیەم واتە کۆتا تاقیکردنەوە لە شاری بەغداد بەڕێوە دەچێت, واتە پێویستە فێرخواز بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی بچێت بۆ بەغداد، بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکەش تێچووی هاتووچۆی دەگرنە ئەستۆ، ئەگەر فێرخواز لە دەرەوەی وڵاتی عێراق ـەوە بەشداری پڕۆژەکەی کردبوو ئەوا بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی هەر بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بە دەنگ و ڤیدیۆوە.

- پاش ئەوەی فێرخواز هەموو تاقیکردنەوەکانی بەسەرکەوتووی بڕی بڕوانامەی (الحافظ المتقن) (لەبەرکاری بەتوانای قورئانی پیرۆز) وەردەگرێت کە بڕوانامەیەکی بەهێزی متمانە پێکراو و بێ هاوتایە لە وڵاتی عێراق و  وڵاتانی ئیسلامیدا.


سەرچاوەکان



1248 بینین